
که‌ناڵی وزه‌ی لای چه‌پت (به سانسکریتی پێی ده‌وترێت ئیدا نادی)، هه‌روه‌ها ناسراوه به که‌ناڵی مانگ، ده‌ستپێده‌کات له مولادهارا چاکراوه و گه‌شت ده‌کات به لای چه‌پی جه‌سته‌تدا. کۆتایی پێدێت له سووپەر ئیگۆ له لای ڕاستی مێشک. سوپەر ئیگۆ گه‌نجینه‌ی هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌کانه، نه‌ریته‌کان و، شەرتیبوونتە .سوپەر ئیگۆ له هەمان کاتدا لە مێشک‌دا شوێنی ڕه‌وشت وئاکاره.
شادی سیفەتێکی بنچینه‌یی په‌یوه‌ندیداره بە که‌ناڵی ووزه‌ی لای چه‌پ. بەشێوەیەکی نمونەیی، هه‌ستکردنه به شادیەکی پاک وەکو مناڵێک. له یادتبێت کاتێک که مناڵێکی بچووک بوویت وه هه‌مووبه‌یانییه‌ک دڵخۆشانه بەخەبەر ئەهاتیت؟ خۆشییه‌که‌ی که‌ناڵی لای چه‌پ وەک ئەوخۆشیە وایە. وه‌ک گه‌وره‌یه‌ک، ماوه‌یه‌کی زۆر بەدوای ئه‌م خۆشییه‌دابووین، هه‌رچه‌نده زۆرجارئه‌وه‌مان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. ڕه‌نگه داخرابێت یان “ڕوشابێت” به‌هۆی هه‌ندێک ئه‌زموونی ژیانمانه‌وه. بەڵام هه‌رچۆنێک بێت، له‌ناوماندا ئه‌ژی و ئه‌توانێت به‌خه‌به‌ربهێنرێتەوە به‌هۆی مێده‌یته‌یشنه‌وه.
ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کت هه‌بوو له‌گه‌ڵ که‌ناڵی وزه‌ی لای چه‌پ، دەبێتە هۆی هەڵچوونی سۆزداری. ئەمە سەرەڕای ئه‌و گۆڕانه خێرایانەی مەزاج له شادیە‌وه بۆ خه‌مباری وه دیسان بە پێچەوانەوە. له‌یادت بێت که‌می ووزه و ئاره‌زوو وهه‌ستتکرد تەنیایی ده‌وریانداویت، وە هیچ شتێ ئه‌نجام نادەی؟ ئه‌م هه‌سته له‌وانه‌یه بەهۆی کێشه لەکه‌ناڵی وزه‌ی لای چه‌پەوە دروست بووبێت.
به کورتی، که‌ناڵی وزه‌ی لای چه‌پت کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سۆزه‌کانت، هه‌ست و ئاره‌زووه‌کانت. هه‌روه‌ها به‌ستراوه‌ته‌وه به بیره‌وه‌رییه‌کان و ئه‌زموونه‌کانی ڕابردوو. تا ئه‌وکاته‌ی سۆزه‌کانت له ئاستێکی ئاسایدا ده‌مێننه‌وه، تۆ باشی. لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌گه‌ر هه‌ستێکی زۆری خه‌مباری، دڵته‌نگی و مه‌راقخواردنت هەبوو، ئینجا کاتی ئه‌وه‌یه که کارێ بکەیت. هه‌مووی ئه‌وشتەی کە پێویسته بۆ ده‌ستپێکردن به پاکردنه‌وه‌ی لای چه‌پ بیکەیت مێدیته‌یشنه. ته‌کنیکه‌کانی ساهاجا یۆگا ئاسانن، بێترسن و تازه‌کردنه‌وه‌ی هه‌سته‌کانی شادی و ووزه‌یه‌ک که ئه‌زموونی ده‌که‌یت دەبێتە هۆگربونێکی ئیجابییانه.
دەبێت چواردەورى خۆمان ببینین هەموو سروشت چێژ لە خۆى دەبینێت،خۆى بێزار ناکات، خۆى بۆ هیچ شتێک بێزار ناکات … ئەو گوڵانەى کە تەنها بۆ ماوەیەکى کەم دێن و دواى ووشک دەبن،بەڵام تا ئەو کاتەى دەژین دڵخۆشن. ئەوان بیر لە ڕابردوو و داهاتووى خۆیان ناکەنەوە بەڵکو چێژ لە ئێستا دەبینن وە لە ئێستادا خۆشى دەبینن. بۆن خۆشن و بۆنى خۆش دەبەخشن بەوانى تر.جوانن و ئارام بەخشن. هەموو سروشت بەم شێوەیەیە.
شری ماتاجی نیرمالا دێڤی
دەبێت ڕێز لە خۆت وەربگریت. هیچ مافێکمان نییە بۆ کەمکردنەوەی خودی خۆمان لەپێناو هیچ شتێتکدا، ئه م ژیانی مرۆڤه زۆر بەنرخە وە شایەنی ڕێزلێگرتنە. کەواتە تۆ بەتەواوی لە خۆت خۆش دەبيت٠
شری ماتاجی نیرمالا دێڤی
ئەو بابەتانەی پەیوەستی چەناڵی لای چەپن
بێتوانایی (بێتاقاتی)، کەم ڕێزگرتنی خود، هەستی تاوانباری، ژیان لە ڕابردوودا، تەمەڵی، ترس٠
ڕێگاكان بؤ پاككردنه‌وه‌ى لاى چه‌پ
- كردنى مێدیتەیشن به دانانى ده‌ستى ڕاست له سه‌ر زه‌وى، ده‌ستى چه‌پ به ره‌و رووى وێنه‌كه‌ى شری مه‌تاجى
- تەکنیکی سێ مۆم
بەکار هێنانی ڕەگەزی ئاگر- چارەسەری سێ مۆمەکە
سێ مۆم داگیرسێنە، بە ڕێکی دابنیشە لەسەر زەویەکە بە چوار مشقی٠ مۆمەکان پێویستە ئەوەنە گەورە بن کە گڕێکی باشیان هەبێ، چونکە ئەوە کاریگەری باشتری هەیە٠ مۆمەکان بخەرە شوێنمۆمێکی گونجاوەوە٠
مۆمێک لەبەردەم خۆتدا دابنێ، نزیک دەستی چەپت کە بە کراوەیی داتناوە٠ گڕی مۆمەکەی بەردەمت لە نزیک پەنجەکانی دەستە چەپت بێ، پاشان مۆمی دووهەم لە پشتتەوە لە لای چەپ دا بنێ، دڵنیابەروە لەوەی کە ئەوەندە دوورە لێتەوە کە جلەکانت ناسوتێنێ٠

مۆمی سێهەم پێویستە تا ڕادەیەک کورتر بێت لە دوو مۆمەکەی تر، وە بە دەستە ڕاست دەیگریت بە دەستەوە، مۆمەکە بە لای چەپتدا بەرزی بکەروە و دایبگرەرەوە، بۆ چەند دەقەیەک ئەمە دووبار بکەرەوە، بە دووریەکی گونجاو لە خۆتەوە، تاوەکو جلەکانت یان قژت نەسوتێنێ٠
دواتر کار لەسەر هەریەک لە چاکراکانی لای چەپ ئەکەین لە ڕێگەی سوڕاندنەوەی مۆمەکە بۆ چەند دە قەیەک بە ئاراستەی سەعات، لە بەردەم چاکراکەدا٠ بە مولادهارا چاکرا دەست پێ بکە پاشان سوادیستان، وە بە سوپەر ئیگۆ کۆتای پێ دێت کە دەکەوێتە لای ڕاستی سەر٠ دوای ئەوەی تەواو بوویت، دووبارە مۆمەکە بە لای چەپی جەستەتدا بهێنە بە یەکجار لە سەرەوە بەرەو خوارەوە٠