وانە ٦ – که‌ناڵی ڕاست

که‌ناڵی وزه‌ی لای ڕاستت (پینگالا نادی)، هه‌روه‌ها پێشی ده‌وترێت که‌ناڵی خۆر،  له چاکرای ‌سوادیستان ده‌ستپێده‌کات و گه‌شتێک ده‌کات به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی لای ڕاستی جه‌سته‌ت، کۆتای پێدێت له‌ناوچه‌ی ئیگۆی لای مێشکت. شوێنی ئیگۆکه‌ ده‌که‌وێته‌ لای مێشکت که‌ تاکگه‌رایی و خودیت پێ ده‌به‌خشێت،  جیاواز له‌ خه‌ڵکانی دیکه. ئه‌وه‌ ئیگۆیە‌ که‌ ڕێتپێده‌دات که‌ تۆ په‌یوەست ببیت به‌ خۆته‌وه‌ وه‌ک (من) یان (خۆم).

‌کار و پلان سیفاتێکی بنچینه‌یی پەوەندیدارن بە ‌که‌ناڵی ووزه‌ی لای ڕاست‌. پاڵنەری چالاکییه‌ هزری و جه‌سته‌ییه‌کانتن. هه‌رچه‌نده‌، پێداویستی ووزه‌ لە کەناڵی ڕاست هه‌ندێکات  زۆر به‌هێزبێت که‌ لای چه‌پ لاوازدەکات. کاتێک ئه‌مە ڕوودەدات، حەزت بۆ شادی ڕه‌نگه‌ ببێتە‌ هه‌ڵم، وه‌ خۆت ئه‌بینیتەوە له‌ بێتاقه‌تی و زوهه‌ڵچووندا. ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه‌ حه‌زبکه‌یت هاواربکه‌یت له‌گه‌ڵ هه‌مووکه‌سێکدا یان لەناکاوهەڵئەچیت کاتێک شتێکی بچووک ڕوودەدات.

به‌داخه‌وه‌، ڕێی تێده‌چێت ڕوبه‌ڕووی هه‌ندێک ناڕه‌حه‌تی، عه‌زێتدان و په‌شۆکان بووبیته‌وه‌. ئه‌مه‌ش لەبەر ئەوەی کە لەوانەیە قورسبێت هاوسه‌نگی سۆز و کردار ڕاگری  کاتێک شوێنی ئیشه‌که‌مان  و قوتابخانه‌کان فشاری ده‌روونیمان بۆدروست ئه‌که‌ن، وە ژینگەیەکی توندو تیژە. لەوانەیە قورسیشبێت  ماڵەکەت کەشێکی ئارام و هێمنی هەبێت ئەگەر بشتوانیت ئەو ناهاوسەنگیە ڕێکبکەیتەوە‌. وه‌ک ده‌رئه‌نجامێک، نه‌رێنی، ناڕه‌حه‌تی و توندو تیژی به‌رده‌وام سەرهەڵدەدەن. خۆشبه‌ختانه‌، ئاگایی یه‌که‌م هه‌نگاوه‌ بۆ ڕێکخستنی ناهاوسه‌نگی. مێدیته‌یشن، و تێپه‌ڕبوونی وزه‌ی کوندالینیت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هەمئاهه‌نگی، بۆ وه‌ها ئه‌نجامدانێک ڕێت پێده‌دات.

به‌ کورتی که‌ناڵی وزه‌ی لای ڕاستت کاریگه‌ری هەیە لەسەر توانای‌ پلاندانان و ڕەفتارەکانت لە داهاتوودا. هه‌روها‌ ڕۆڵی هەیە لەسەر‌ هەستە نه‌رێنییه‌کان وه‌ک توڕه‌بوون، زووهه‌ڵچوون و گوشاری ده‌روونی. که‌ناڵی لای ڕاستت بیرکردنەوەیە له‌ چه‌مکی “من” “هیخۆم” خۆم”. زیاده‌ڕه‌ویکردن له‌ هه‌ریه‌کێک له‌مانه‌دا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ ناشادی له‌ده‌وروبه‌رت. لەگەڵ ئەوەشدا مێده‌یته‌یشنه‌که‌ت پێتده‌ڵێت کاتێک که‌ناڵی لای ڕاستت زۆر به‌رزه‌ و کاتی ساردکردنه‌وه‌ و هاوسه‌نگردنه‌وه‌یه‌تی.

مێدیتەیشن تاکە ڕێگایە بۆ گەشەکردنت وە هیچ ڕێگایەکی کە نییە٠ چونکە کاتێک مێدیتەیت دەکەیت تۆ لە ئارامیدایت ، تۆ هۆشیارێکی بێ ئەندێشەیت٠ دواتر گەشەی هۆشیاری شوێنی دەگرێتەوە، وە دەکرێتەوە. بەڵام ئەگەر تۆ بیردەکەیتەوە وای دەبنێ کە دەریاچەیەک هەیە وە دەریاچەکە بە تەواوەی لە پشێویدا یە. هیچ شتێک ناتوانێ گەشەبکات٠ بەڵام وای دابنێ ناوچەکە بێ دەنگە، دواتر گوڵی نیلوفەر گەشە دەکات، هەمووشتێک دەتوانێت گەشە بکات تیایدا٠ بە هەمان شێوە، ئەگەر مێشکت ئاڵۆزە وە گەشەت هێشتا بەتەواوی خۆی بەدەرناخات کەواتە ئەمە وەکو بازنەیەکی داخراو وایە کە تۆ پەشۆکاویت وە گەشەت ڕێگری لێکراوە، دووبارە تۆپەشۆکاویتوە گەشەت ڕێگری ڵێکراوە٠ کەواتە باشترین ڕێگە مێدیتەیشن کردنە٠ کاتێک تۆ مێدیتەیشن دەکەیت، ئەو پشێویە وردە وردە نامێنێت٠ وە کاتێک نامێنێت و جێگیر دەبێت، گەشەکردنەکەت دەست پێدەکات٠ دوای مێدیتەیشن، تۆ بەئاشکرا زۆر هەست بەباشی دەکەیت، تۆ زۆر بەباشی گەشە دەکەیت٠

شری ماتاجی نیرمالا دێڤی

ئەو بابەتانەی پەیوەستی چەناڵی لای ڕاستن

عەقڵانی بوون، پلان داڕێژی بۆ داهاتوو، شەڕانگێزی، لاوازی، بێ ئۆقرەیی، میزاجی توڕە، زۆر بڵێی، زۆر بیرکردنەوە٠

ڕێگاكان بۆ پاككردنه‌وه‌ى لاى راست

  • ئه‌نجامدانى مێدیتەیشن به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌ستى چه‌پ بۆ ئاسمان، ده‌ستى راست به‌ره‌و روى وێنه‌كه‌ى شرى متاجى
  • دانانى سه‌هۆڵ له‌سه‌ر جگه‌ر & ڕاستى سوادستانا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پيويستى كرد له‌سه‌ر ئيگؤ \ راستى ئاگيا (هه‌تاكو ساهاسرارا)
  • خۆراك سازى بۆ جگه‌ر بۆ سارد كردنه‌وه‌ى گه‌رمى جگه‌ر
  • فوت سۆك به‌ ئاوى سارد (له‌گه‌ڵ خوێ)
  • خۆشتن به‌ ئاوى سارد له‌ ده‌ريادا
  • دانيشت له‌سه‌ردايكه‌ زه‌وى له‌كاتى ميديته‌يشندا (تێڕاماندا)
  • سه‌رنج دانى زياتر له‌ سروشت (هه‌ تا يارمه‌تيمان بدات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى بيركردنه‌وه‌مان)

ڤیدۆکان

زۆرترین ڤیدیۆکان

له‌گه ڵ پلانی زۆردا تۆ له‌ دنیای خه‌یاڵدا ئه‌ژیت

پێویسته‌ بچیته‌ پشتی بیرکردنه‌وه‌کانته‌وه‌

چۆن کۆنترۆلی مێشک ده‌که‌یت؟