
قاچ لە ئاو هەڵکێشان
فووتسۆک تەکنیکێکی ساهاجا یۆگایە. ئەشێ خەڵکانێک ڕۆژانە بەریەکەوتنیان هەبێت لەگەڵ ئەم تەکنیکەدا. بە کورتی فووتسۆک شێوازی ساهاجا یۆگایانەیە بۆ ئەو کارەی کە زۆر کەس ڕۆژانە ئەنجامی ئەدات، کە بریتیە لەوەی لە کۆتایی ڕۆژەکەیاندا قاچ ئەخەنە ناو تەشتێک ئاوی گەرمەوە، ئەمیش وەک ڕێگایەک بۆ پشوودان و حەسانەوە. ئەمە باشترین کارە کە شەوانە ئەنجام بدرێت. سەرەکیترین جیاوازی ئەم تەکنیکە لە ساهاجا یۆگادا ئەوەیە کە ئاوەکە خوێی تێ ئەکرێت، ئەو خوێیەش لە بری توخمی زەویە. توخمی ئاو بۆ شتنەوە و پاکبوونەوەیە، خوێش (توخمی زەوی) بۆ هەڵمژینی نێگەتیڤیەکانە.
تەشتێک بهێنە و بە تايبەتی تەرخانی بکە بۆ پێيەکانت٠ ەتەشتێکی پلاستيکيش بێت هەر بە کەڵک دێت٠ ئەوەندە ئاوی شلەتێنی تێ بکە تاوەکو قوولە پێت دادەپۆشێت و دوای ئەوە چنگێک خوێی بۆ زياد بکە٠ دۆلکەيەک ئاو و خاولييەک لە تنيشت خۆتەوە دابنێ٠
بە ئارامی و بێ دەنگی بۆ چەند خولەکێک لە شوێنی مێدیتەيشنی خۆت دابنيشە٠ پاشان کاتێک هەست بە باشتر بوون دەکەيت چاوەکانت دابخە و سەرنجکانت بەرەو ناوەوە بخەرە کار٠

بهێڵە بيرەکانت بەرەو نەمان بچن٠ ئەگەر بيرۆکە بە مێشکتدا بێت، شوێنی مەکەوە٠ شوێنێک بدۆزەرەوە لە نێوان بيرەکانتدا و لە کاتی ئێستادا (ڕانەبردوو) بمێنەرەوە٠
سەرنجت لەسەر چاکرا (بنکەی ووزە) ی کۆتايی بهێڵەرەوە لە لووتکەی سەرت٠
ئەگەر سەرنجت دەگەڕێت و ناتوانێت لەسەر هەمان شت بمێنێتەوە ياخوود بيرکردنەوەکانت ناوەستن، لە دڵی خۆتدا بڵێ، “دايکە کۆندالينی، من هەموو کەسێک دەبەخشم، تکايە بێ ئەندێشەم بکە٠”
مێدیتەيشن بکە بۆ ماوەی ۱٠_۱٥ خوولەک٠ مێدیتەيشنەکەت دەبێت بێ کۆشش و ئاسان بێت و خۆشحاڵيت پێ ببەخشێت٠
دوای مێدیتەيشن، ئاوە پاکەکەی ناو دۆلکەکەی تەنيشتت بکە بە قاچ و قوولتدا و ووشکی بکەرەوە لەسەر خاوليەکە٠ ئاوی ناو تەشتەکە بڕژێنەرە ناو تەوالێتەکەوە وە پاشان ئاوێکی پاک بە تەشتەکەدا بکە٠
ئاگایی بێ بیرکردنەوە چييە؟
هۆشياريی بێ ئەندێشە ئەو حاڵەتەيە کە مێشکت ئارامە و بەرە بەرە لە سەرقاڵ بوون بەتاڵ دەبێتەوە.
لە دۆخی ئاگایی بێ ئەندێشەدا، بیر لە هیچ کام لە ڕابردوو یان داهاتوو ناکەینەوە، ئێمە بە تەواوەتی لە چرکە ساتی ئێستاداین، لە دۆخی وجودیەتداین، وە بەها گەورەکەی چرکەساتی ئێستای ژیانمان لەناو نادەین بە بیرکردنەوە لەو کاتانەی کەبۆ هەتا هەتایە تێ پەڕیون، یان هێشتا نەهاتوون٠
ئەمەیان ئاستێکی بەرزتری ئاگاییە کە داهاتوو و ڕابردوو ئەکات بە دوو بەشەوە. لە کاتی ئاسایدا مرۆڤ ناتوانێت بڕواتە ناو چرکەساتی ئێستایانەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی عەقڵ بیر لە هەریەک لە داهاتوو یان ڕابردوو ئەکاتەوە. لێرەوە ئیتر ناتوانین هەست بە ئارامی بکەی.
ئاگایی بێ ئەندێشە ڕاستەوخۆ هەستێکی قوڵی ئارامت پێ ئەبەخشێ بە درێژایی مێدیتەیشنەکە. ئەم ئارامیەش لەگەڵتا ئەمێنێتەوە بۆ گۆڕینی پلەکان بە درێژای ڕۆژەکە. بێگومان ئەگەر قووڵتر بڕۆینە ناو مێدیتیشنەکەمانەوە، بە ڕاهێنانی ڕێکو تەندروست، وە مانەوەیەکی زیاترمان لە ناوەندی دۆخی مێدیتیشنەکەدا، لەکۆتایدا ئەمانگەیەنێتە ڕەهەندێک، کە تیایدا بە جێگیری لەو قوڵیەدا ئەمێنینەوە، بە پڕاوپڕی شادی و بیرێکی ئازادەوە دەرئەچیت.
ئیتر ئێمە دەست ئەکەین بە چێژ بینین لە خودی خۆمان، لە ڕووحی پاکمان، جوانیەکانی ناخمان، وە جوانی خولقمان، ئیتر چێژ لە وجودیەتمان ئەبینین، لەمەولا ئێمە بە قووڵی چێژ لە چڕینی چۆلەکەکان و لە بەرامەی گوڵەکان ئەبینین، چیتر ناکەوینە ژێر بۆردوومانی ئەو چەنەبازە بێ مانایانەی کە پەلامارمان ئەدەن ئاگایمان پۆخڵ دەکەن، دوورمان ئەخەنەوە لە خۆشییە سادەکان ناو وجودیەتمان٠
لەم دۆخەدا، هەست ئەکەین بە تەزووی چاکراکان و تەسلیمبوونمان (وە کاریگەری بیر و باوەڕەکان و شێوازی ژیانمان) لە نوکی پەنجەکانماندا هەست پێ ئەکەین، هەروەها هەست بە ئاستی بوونی خۆشی و ئارامی ئەکەین لە ناو ناخماندا٠لە ئەنجامی ئەوانەیشدا، بە شێوەیەکی خۆ ڕسکانە و سروشتی، بە هێواشی گۆڕانکاری لە ناخماندا دروست ئەکەین، هەروەها لەو ژینگەیەی کە تیایداین، بۆیە ئیتر خۆشیەکانمان ئەگاتە ئەوپەری، هەم بۆ خۆمان و هەم بۆ ئەوانەیش کە لە دەور و بەرماندان٠
زۆرکەس دەڵێن کە ئەوە گونجاو نییە کە چرکەساتێک هەبێت بیرکردنەوەی تیا نەبێت.
ئەوە ڕاستە. ناتوانیت تا ئەوکاتەی کوندالینی بەخەبەردێتەوە، ناتوانیت. بیرۆکەیەک بەرزدەبێتەوە و دەکەوێت، بیرۆکەیەکی تر دێت و دەکەوێت. بۆشاییەکی بچوک هەیە لە نێوانیاندا کە پێیدەڵێین ڤیلامبا، بۆشاییەکی زۆر بچوکە. ئەوە کاتێک ڕودەدات کە کوندالینی بەخەبەربێتەوە، هەردوو بیرۆکەکە درێژ دەبنەوە و ڤیلامبا فراوان دەبێت. بەوجۆرە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەوەت دەبێت. پێویست ناکات نیگەران بیت سەبارەت بەوە.
شری ماتاجی نیرمالا دێڤی
دۆخى شاهيد بوون تەنها له مديتەيشندا بەدەست دێت: كاتێ دەگەى به دۆخى ئاگاى بێ بيركردنەوە، ليرەدا هەردووکیان بەيەكەوە بەستراونەتەوە. ئێستا دۆخى شاهيد بوون دۆخێكە كە تۆ بە هيچ شێوەيەك كاردانەوەت نامينێ، ئەگەر كار دانەوەت هەبوو، ئەوا كێشەكان دەست پێ دەكەن. شتەکە زۆر ئاسانە بۆ تێگەشتن، ئێمە كاردانەوەکانمان تەها بەهۆی ئيگۆ (نفس) يان لە ڕێگەى سوپەر ئیگۆ (شەرتيبوونمانەوە) يە. بێجگە لەوە هیچ ڕێگایەکی تر نییە بۆ بوونی کاردانەوە.
شری ماتاجی نیرمالا دێڤی
ئەبێت تۆ ئاگایانە بێ ئەندێشە بیت٠ زۆر سەخت نیە٠ ووتەیەکی سانسکریت هەیە کە ئەڵێ دەست پێ دەکەی بەوەی بڵێی ‘نا’ بۆ هەموو بیرۆکەکان٠ بیرۆکەکان هەرچیەک بن ٠ ‘یا نێتی واچانێ نیگامور ئاواچوس٠’ تەنها بەردەوام بە لە ووتنی ‘نا٠ ئەم بیرۆکەیە نا٠ ئەم بیرۆکەیە نا ٠ئەم بیرۆکەیە نا٠’ ئەو کاتە پێی دەگەی٠ هەرواها بەرزکردنەوەی کۆندالینی، لەخەڵک دەبووریت ئەتوانیت بیکەیت هەروەها ئەگەر بۆت دەرکەوێت بۆ ئەم بیرۆکانە دێتە مێشکتەوە، سەرچاوەی ئەم بیرۆکانە چییە٠ ئەگەر توانیت بزانیت سەرچاوەکە چییە ئەو کاتە ئەزانی چی بکەیت٠ لە پڕێکا خۆت ئەبینیتەوە زۆر بێدەنگیت، زۆر بیرناکەیتەوە بەڵام تۆ بە ئاگایت، زۆر بەئاگا وە بە ئاگا لە زۆر شت کە پێشوتر بەئاگا نەبووی لێی ئەوە شتێکە کە پێویستت بە ڕاهێنانە، کە ببیتە کەسێکی بەئاگای بێئەندێشە٠ بەڵام پێویستە کار بکەیت بۆ ئەمە، کە تەماشای شتێ دەکەی بێ بیرکردنەوە٠هەوڵ بە! هەوڵ بە کە ئەمە بکەیت٠ئەزانم ئەمە قورسە بۆ هەندێ کەس بەهۆی زۆری بیرۆکەکان لە مێشکتا بە درێژای کات٠ ئێستا بیرۆکەکان لە لای ڕاستەوە دێت یان چەپ، ئەمەی کە دێت لە ڕابردووەوە، لە خۆگونجاندنمانەوە، وە دێت لە لای ڕاستەوە بە خۆبە زلزانینەوە وە بە بیرۆکە پاشەڕۆژیەکانمانەوە٠ هەمیشە٠
بۆیە بیرۆکەیەک بەرز دەبێتەوە، دا ئەبەزێ، وە بیرۆکەیەکی تر دادەبەزێ وە بەرز دەبێتەوە وە ئێمە باز دەدەین بەسەر دانەی بیرۆکەکاندا٠ بەڵام کە کۆندالینی بەرز دەبێتەوە، ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە ئەم بیرۆکانە درێژ دەبنەوە وە ماوە لە نێوان بیرۆکەکان دروست دەبێت، ئەمەش پێی دەوترێ بەئاگای بێ ئەندێشە٠ ئێستا چۆن ئەمە بکەیت ئەوەیە کێشەی خەڵکی٠ بە بەرز کردنەوەی کۆندالینی٠ کۆندالینیت بەرز دەکەیتەوە، کۆندالینی ئەوانی تریش بەرز دەکەیتەوە، لە ناکاودا بۆت دەرئەکەوێت کە بەئاگای بێ ئەندێشەیت٠ ناڕەحەت نیە٠
شری ماتاجی نیرمالا دێڤی
مێدیتەیشنی بەیانیان
هەمان مێدیتەیشنی بەیانیان دوبارە بکەرەوە کە لەوانەی پێشتردا باسکرا.
مێدیتەیشنی ئێوارە
مێدیتەیشنی ئێواران یارمەتی پاککردنەوەی چاکرا داخراوەکان ئەدات و هاوسەنگت ئەکات. باشترین شت ئەوەیە کەپێش نوستن ئەنجامی بدەیت.دەتوانیت مێدیتەیشنی ئێواران بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجام بدەیت.
- کوندالینی باندان ئەنجامبدە
- ای چەپ و لای ڕاستت هاوسەنگ بکە لەکاتی ئەنجامدانی فوتسۆکدا
- بکەرەوە لە ڤیدیۆکەدا
- کوندالینی باندان ئەنجام بدەرەوە