وانە ١٠ – چارەسەری مۆسیقای ئۆم

چارەسەری موزیکی کلاسیکی هیندی، چارەسەرێکی تەواوە کە پەرە ئەدات بە توانستی خود چارەسەرکردنی سروشتی٠ مۆسیقا سودێکی زۆر کاریگەر بەرهەم ئەهێنێت وە بەرەو پێشبردنێکی فیزیکی و عەقڵی و سۆزداری و رووحییە٠

دەنگی (ئۆم) تەعبیرە لە سێ هێزی بنەڕەتی کە بریتین لە “ئ ۆ م”٠ دەنگێکی گەردوونیە، یان ئۆم تەعبیرە لە تێکەڵەیەک لە هەموو دەنگە تەزوو بەرزەکان لە ناو هێزەکانی ژیاندا، ئەمە بریتیە لە تەزوویەکی تێکەڵبوو لە سێ ئاستی سروشتی:

  • دەنگی “ئ” لە ئۆم دا، هێزی خواست و وجودیەتە، لایە چەپ چالاک دەکات٠
  • دەنگی “ۆ” هێزی کردار و داهێنانە٠ چەناڵی ڕاست چالاک ئەکات٠
  • دەنگی”م” هێزی پەرەسەندن و ئاگاییە٠ کار ئەکاتە سەر چەناڵی ناوەڕاست٠

دەبێت ئەو هێمنییەى مێشکت لە ناخى خۆتدا بەرەو پێش ببەیت تاوەکو گەواهیدەرى خۆت بیت پێش کەسانى تر. وا پێویستە کە چاودێرى خۆت بکەیت و بزانیت ئەو شتانە چین کە ڕێگەت پێ نادەن بەرەو پێش بچیت.

شری ماتاجی نیرمالا دێڤی

ڤیدۆکان