وانە ٥ – چاکراکان

حەوت چاکرای سەرەکی هەیە لە ناو سیستەمی ئاگاییماندا کە ناوەکانیان ئەمانەن:

مولادهارا، سوادیسان، نابی، ئاناهاتا، ڤیشودی، ئاگیا وە ساهاسرارا٠

هەریەک لە چاکراکان تایبەتمەندێتی خۆیان هەیە، لەگەڵ بەخەبەر هێنانەوەی ئەم چاکرایانەدا، ئەتوانین ئەو تایبەتمەدێتیانەیش باش بکەین، کە باشتر هاوسەنگیمان دەدەنێ و کەسایەتیمان کامڵ دەکات٠

لەوەیش گرنگتر ئەوەیە کە، بەخەبەر هێنانەوەی چاکراکانمان خۆشی و ئارامیمان پێ ببەخشێت٠

هه‌ر چاکرایه‌ک (بە سانسکریتی ویل) خاڵێکە بۆ پاڵپشتیکردن. ئه‌وان که‌وتونه‌ته‌ ناو که‌ناڵه‌کانی وزه‌ی جه‌سته‌ی تۆوه‌. کوندالینییه‌که‌ت تێده‌په‌ڕێت به‌نێو چاکراکاندا. په‌روه‌ر‌ده‌ و هاوسه‌نگ و به‌هێزیان ده‌کات.

بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بیهێنیته‌ به‌رچاوی خۆت که‌ ئه‌م ووزه‌یه‌ چۆن دەڕژێت و کارده‌کات، بیهێنه‌ به‌رچاوی خۆت ئه‌م سیسته‌مه‌ شاراوەیەی ووزه‌ وه‌ک فلوت وه‌هایه‌ که‌ حه‌وت کونی تێدایه‌. هه‌ر کونێک لەو کونانە نوێنه‌رایه‌تی چاکرایه‌ک ده‌کات. ئەو فووەی دەکرێت به‌ فلوته‌که‌دا ووزه‌ی کوندالینییه‌که‌ته‌. ئه‌گه‌ر کونه‌کانی فلوته‌که‌ نه‌گیرێن، فلوت ئه‌توانێت میلۆدیەکی هارمۆنی بژه‌نێت، کاتێک چاکراکان پاکن وه‌ وە نەگیراون، ووزه‌ی کوندالینی به‌ نه‌رمی به‌جه‌سته‌تدا تێده‌په‌ڕێت، هاوسه‌نگییه‌کی گونجاو به‌ده‌ستده‌هێنێت.

چاکراکان ناتوانرێت ببینرێت، وه‌ک کاره‌با ناتوانرێت ببینرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، ده‌یسه‌لمێنیت کە هەیە هه‌ر جارێک ئامێرێکی کاره‌بایی داده‌گیرسێنیت. به‌هه‌مان شێوه‌، ده‌یسه‌لـمێنیت که‌ چاکراکان بونیان هه‌یه‌ کاتێک دایان ده‌گیرسێنیت له‌ مێدیته‌یشندا. تۆ هه‌ست به‌ هه‌بوونی ووزه‌ ده‌که‌یت که‌ به‌ناویاندا تێده‌په‌ڕێت، وه‌ک کاریگه‌ری ڕژانی ئه‌م ووزه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ر چاکرایه‌ک هاوشێوه‌ی کۆئه‌ندامی ده‌مار و ئه‌ندامه‌کانی په‌یوه‌ندیدارپێوەی، ئه‌توانیت دانه‌ به‌ دانه‌ هه‌ست به‌ وزه‌ بکه‌یت که‌ ئه‌ڕژێته‌ ناو چاکراکه‌وه‌ ته‌نانه‌ت تێبینی  داخرانی چاکراکان ده‌که‌یت له‌ ڕێی ڕۆیشتنی ووزه‌ پیایاندا.

تۆبەشێک نیت لەو ژیانە فیزیکی و عەقڵی و میزاجیەی خۆت، تۆ بۆ ڕوحکی پاک دیزاین کراویت. هەموو لایەکی دیزاینی مرۆڤ بە شێوازێکی وا ئەمادە کراوە بتوانێت چێژ لە ژیانی ڕوحی ببینێت نەک ژیانی مادی. ئەمەیە ئەو بابەتە بنەڕەتیە کە مرۆڤایەتی لێی تێ ناگات. بۆیە هەرکاتێ مرۆڤ لە بابەتە بنچینەییەکان تێگەیشت ئەوسا یەکەمجار بەدوای ڕوحی پاکدا دەگەڕێت نەک بەدوای شتی تردا.

شری ماتاجی نیرمالا دێڤی

چاکراکان و چۆنایه‌تییان (کوالیتی)

هه‌ریه‌ک له‌ چاکرا‌کان، په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ئیش و کارێکی دیاریکراوه‌وه‌ وە سیفەتێکی دیاریکراو. بۆ نموونه‌، سێیه‌م چاکرا، نابی، ئه‌و ده‌که‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی گه‌ده‌وه‌. ئه‌م چاکرایه‌ بەرپرسە لە ئیشو کاری ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌ وه‌ تۆڕی ده‌ماره‌کان له‌و شوێنه‌دا.

وه‌ هاوکارە له‌گه‌ڵ دۆخی ئاسوده‌یی و قایلبوون. لەبەرئەوەی‌ هه‌مووکات ئه‌م ناوه‌ندانه‌ی وزه‌ له‌تۆدا بوونیان هه‌یه. هه‌مووکات به‌شاراوه‌ی بوونیان هه‌یه‌ تاوه‌کو ئاسوده‌ت بکه‌ن.

‌له‌ گه‌ڕانی چاکراکانتدا، چه‌ندین گیروگرفتی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌دۆزیته‌وه‌ و ئه‌زمونیان ده‌که‌یت که‌ لەوانەیە ببێتە هۆی نا هاوسه‌نگی و گرتن له‌ چاکرایه‌کی دیاریکراودا، گرتن قه‌پات بونێکه‌، ڕێگه‌ گیرانێکه‌ یان لاوازی چاکرایه‌که‌، گرتن ناهێڵێت کوندالینییه‌که‌ت‌ تێبپەڕێ و به‌نێو به‌ربه‌ستی چاکراکاندا به‌رزبێته‌وه‌ بۆ پله‌یه‌کی به‌رزتر. له‌ ده‌رئه‌نجامدا، ئەو چاکرایانەی کە گیراون‌ فه‌رمانه‌کانی خۆی به‌ باشی ئه‌نجام نادات. ئه‌م ناکامڵییە‌ خۆیدەردەخاتەوە له‌ ژیانی مادیی وتوانای مێشک و کێشه‌ی سۆزداریدا.

هەر کاتێ کوندالینیت به‌کارهێنا بۆ چاککردنه‌وه‌ و هاوسه‌نگکردنی چاکرا لاوازەکان، کێشه‌که‌ دیارنامێنێت. چاکرا تازه‌ چاکبووه‌کان ‌لە لایەنی چۆنێتییانه‌وه‌ تۆکمەتر و به‌هێزتر ده‌بن. وە لە داهاتوودا دەتپارێزێ لە کێشەکان.

هەرچەند چاکراکانت به‌هێزبن، لە ناو خۆدی خۆتا ئەوەی په‌یوه‌ندیداره‌ پێیانەوە بەهێزتر دەبن.

هەرچەند تۆ گه‌شه‌ بدەی و ئەو سیفەتانەی ناو خۆدی خۆت به‌هێزبکەی لە لایەنی جۆریەتیەوە، ده‌بێته‌ هۆی پته‌وبوونی چاکراکانت.

ئەوەی زۆر خۆشیشە ئه‌وه‌یه‌ مێدیته‌یشن ئامڕازێکی بەنرخ وه‌ بە توانایە‌، ئامرازێکە بۆ خۆدۆزینه‌وه‌‌، له‌ڕاستیدا هەرجارێ کوندالینییه‌که‌ به‌خه‌به‌ر بهێنه‌ره‌وه‌، ته‌کنیکه‌کانی ساهاجا یارمه‌تی دیاریکردنی کێشه‌کانت ده‌دات له‌ناو سیسته‌می وزه‌ شاراوەکەی جه‌سته‌تدا.ئەو هه‌ستیاریە تایبەتە یان لەرەلەرانەی ئاگایی، کە ­­­­به‌هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی کوندالینیتەوە دروست دەبن خزمەتی خودی خۆت دەدات وەکو پێوەرێکی متمانە بەخۆبوون.

دانانی دەستمان لەسەر چاکراکان

زۆر بە سادەیی ئەتوانین ناو لەپی دەستمان لەسەر هەر یەک لە چاکراکان دا بنێین کە پێویستیان بەوەیە پاک بکرێنەوە٠

دەستی ڕاست بەکار ئەهێنین بۆ لای چەپ و ناوەڕاستی چاکراکانن، هەروەها دەستی چەپی بۆ لای ڕاستی چاکراکان، لە هەر یەک لەو حاڵەتانەیشدا دەستەکەی تریشت بە کراوەی بە ئاراستەی سەرەوەدا لەسەر قاچمان دا دەنێین٠

بەخشینی باندان بە چاکرایەک

بە ئاسانی ئەتوانین چاکراکانمان پاک بکەینەوە، زۆر بە سادەیی باندان بکەین بە دەوری چاکراکاندا٠ئەمەیش لە ڕێگەی سوڕاندنەوەی دەستمانەوە ئەکرێت بە ئاراستەی میلی کاتژمێر بە دەوری چاکراکەدا٠

چاکراکان و دەستەکان

هەر یەک لەو حەوت چاکرایە شوێنێکیان هەیە لە ناو دەستماندا و لە جەستەماندا٠ بەشێوەیەکی فیزیکی ئەشێ هەست بە تەزوویەک یان گەرمییەک بکەین لە دەستماندا٠ ئەم ئاماژانە زۆر بە وردی پێت ئەڵێن کە کام چاکرایەت پێویستی بە چارەسەرە٠

مێدیتەیشنی چاکرا

#ڕاستناوەڕاستچەپ
٧دایکە کۆندالینی، تکایە توانای خۆدۆزینەوەم پێبەخشە وە دۆخی ئاگایی بێ بیرکردنەوەم پێ بەخشە.
٦دایکە کۆندالینی، تکایە ئیگۆم دابەزێنە وە بمکە بەکەسێکی بێ فیز. (بەشی چەپی سەرت)دایکە کۆندالینی، تکایە بمکە بەکەسێکی لێ بووردە .من لە هەموو کەس دەبوورم. (پێشەوە) دایکە کۆندالینی، تکایە لێم ببوورە. (پشتەوە)دایکە کۆندالینی، تکایە شەرتیبوونی نەرێنیم پاک کەرەوە. (بەشی لای ڕاستی سەر)
٥دایکە کۆندالینی، تکایە شیرین پێببەخشە لە ووتەو کردارەکانم.دایکە کۆندالینی، تکایە بمکە بە شایەت وە کەسێکی بە کۆمەڵ.دایکە کۆندالینی، من تاوانبار نیم.
٤دایکە کۆندالینی، تکایە هەست بە بەرپرسیاریتیم تێدا بەخەبەر کەرەوە.دایکە کۆندالینی، تکایە بمکە بەکەسێکی چاونەترس، بێلایەن وە باوەڕبە خۆبوو.دایکە کۆندالینی، من ڕۆحی پاکم. تکایە دڵم پڕکە لە خۆشەویستی پاک.
٣دایکە کۆندالینی، تکایە سەروەریم پێببەخشە لەگەڵ باشی.دایکە کۆندالینی، تکایە بمکە بە کەسێکی هاوسەنگ وە سەر ڕاست.دایکە کۆندالینی، تکایە بمکە بە کەسێکی ڕازی، ئاشتی خواز وە بەخشندە.
٢دایکە کۆندالینی، تکایە سەرنجی پاکم وە کرداری پاکم پە ببەخشە.دایکە کۆندالینی، تکایە توانای داهێنانی پاکم بدەرێ.دایکە کۆندالینی، تکایە زانیاری دروستم پێببەخشە هەروەها حەزی پاک.
١دایکە کۆندالینی، تکایە بمکە بە کەسێکی بێگوناح، پاک وە هۆشیار.

ڤیدۆکان

دۆکیومێنتەکان