وانە ٩ – ژیانی شری ماتاجی و ساهاجا یۆگا

شری ماتاجی نێرمالا دێڤی، لە وڵاتی هیندستاندا هاتۆتە دنیاوە، لە خێزانێکی خانەدان، لە ساڵی ١٩٢٣ لەدایک بووە، لە نیوەشەوی ٢١ی ئازاردا، لە وەرزی بەهاردا کە کاتێ شەو و رۆژ یەکسان دەبن٠ لە چیندوارا، لە ناوەڕاستی هیندستاندا، لە خێزانێکی مەسیحیەوە چاوی هەڵهێناوە٠ وە هەر کە لە دایک بووە، تەواو خودناسین تیایدا وجودی هەبووە٠ وە لە تەمەنی گەنجیدا هەستی بەو دیاریە بێ هاوتایە کرد کە پێویستە لە هەموو کەسێکدا بوونی هەبێت٠

هەر یەک لە شریماتاجی و دایک و باوکی (پراساد و کۆرنێملیا سلەیڤ) ڕۆڵێکی زۆر چالاکیان گێڕا لە خەباتی هیندیەکان بۆ سەربەخۆیی، باوکی پارێزەرێکی بەهرەمەند بوو، وە نزیکایەتی هەبوو لەگەڵ ماهاتا گاندی دا، ئەندامی کۆمەڵەی دامەزرێنەر بووە و هاوکار بووە لە نووسینەوەی یەکەم دەستوور بۆ وڵاتی هیندستان٠ وەک زانایەکی گەورە ناسێنراوە، وە شارەزایی تەواوی لە 14 زماندا هەبووە٠ هەروەها قورئانی پیرۆزیشی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی هیندی٠

وەک مناڵێک، شری ماتاجی تەمەنێکی زۆری لە ئاشرامی ماهاتا گاندیدا بەسەر بردووە، هەر ئەویش لە خۆشەویستیدا نازناوی (نێپالی) پێ داوە، وە هەر لە تەمەنی گەنجیەوە دانایی و تێگەیشتوویەکەی سەلما بۆ ماهاتا٠

شری ماتاجی وەک گەنجێکی پێشەوا، ڕۆڵێکی زۆر مەردانەی هەبوو لە خەبەت بۆ ئازادی٠

لە ساڵی ١٩٤٢، بەهۆی بەشداریکردنی لە بزوتنەوەی (هیندستان بەجێ بهێڵن) ی گاندیدا، دەستگیریان کرد و ئەشکەنجەیان دا، دواتر دەستی کرد بە خوێندنی پزیشکی لە کۆلێژی پزیشکی مەسیحی لە لاهۆر، کە پاکستانی ئێستا دەکات٠

ماوەیەکی کەم پێش سەربەخۆیی هیندستان، هەوسەرگیری لەگەڵ بەرێز سی پی سریڤاستاڤادا کرد، کە یەکێکبوو لەوانەی لەلایەن هیندیەکانەوە لە پلەیەکی باڵای ڕێز و شکۆمەندیدا بوو لە خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا، بەڕێز سریڤاستاڤا پۆستی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هیندستانی پێ سپێردراوە شری لال باهادور شاستری لە نێوان ١٩٦٤-١٩٦٦٠ پاشان بە پێکڕای دەنگ بۆ چوارەم جار لەسەر یەک هەڵبژێردرا بە سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕێکخراوی دەریایی کە بارەگاکەی لە لەندەن بووە٠ لە ساڵی ١٩٨٩ ڕێزلێنانی تایبەتی شاژنی بڕیتانیای پێ بەخشرا، لە دوای ئەوەیش چەندین شەرەفی تری لەو شێوەیەی لە لایەن چەندین وڵاتی ترەوە پێ بەخشرا لە پای خزمەتەکانی لە کۆمەڵی دەریایی جیهانی٠

پاش بەجێ گەیاندنی ئەرکە خێزانییەکانی لە بەخێوکردن و پێگەیاندنی هەردوو کچەکەی، شریماتاجی ئیتر خۆی تەرخان کرد بۆ ئەرکە سەرەکیەکەی، لە ٥ ی ئایاری ١٩٧٠، مێدیتەیشنی بۆ زۆرێک لە کێشەکانی مرۆڤایەتی کرد بە تەنها لە کەنار دەریایەک لە هیندیستان، کاتێ کە ئەزمونێکی پیرۆزی تایبەت سەراپای وجودیەتی گرتەوە، ئەویش تێگەیشت کە کاتە کە هاتووە بۆ دیاریە بێ هاوتاکەی ڕووحی- توانستەکەی بۆ بەخشینی خودناسین بە تەواوی خەڵکی، ماوەیەکی کەم دوای ئەوە، هەزاران کەسی زۆر ئاسایی، لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە، چێژی ئەزموونی بەخەبەرهێنانەوەی کۆندەلینیان ئەکرد٠ هەروەها دۆزینەوەیەک بۆ خودی خۆیان٠ لە ڕێگەی ئەو تەکنیکانەی شریماتاجیەوە کە ئەیتوانی ئەم ئەزموونە بگوازرێتەوە بۆ ئەوانی تریش، تەنها وەکو یەک مۆم ئەیتوانی بدرەوشێتەوە بۆ ڕووناکبوونەوەی ئەوانی تریش٠

بە پێچەوانەی زۆرێک لەوانەی پێان ئەوترا گورووی هاوسەردەمی، شریماتاجی هەرگیز هیچ پارەیەکی وەر نا ئەگرت لە نە بەرامبەر بەشداری کردنی خەڵکی لە وانەکانیدا، نە لە بەرامبەر بەخشینی خود ناسینەکانیدا، هەمیشە سووربوو لەسەر ئەوەی کە ناکرێت پارە وەر بگیرێت بۆ بەخشینی ڕووناکبوونەوە، هۆشداریشی ئەدا لە مەترسی بە هەڵەدا چوون و گورووە هەڵەکان و ئەو کلتورانەیش کە خەریکی پەیا کردنی پارەن٠ ئەو جۆرانە توانستی بەخشینی خودناسینیان نییە٠

لە پاڵ کارە ڕووحانیەکانیدا، شری ماتاجی چەندین ڕێکخراوی خێرخوازی دامەزراند لە هیندستان بە مەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ خەڵکانی نەخۆش و هەژار٠ لە نێوانیشیاندا ژمارەیەکی زۆری شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هەژاران و بێ ماڵ و حاڵەکان لە دێڵهی، نەخۆشخانەیەکیش لە مومبای بۆ چارەسەری خەڵکی لە ڕێگەی تەکنیکەکانی ساهاجا یۆگاوە، هەروەها ئەکادیمیایەکی مۆسیقا، بە مەبەستی فێرکردنی موزیکی کلاسیکی هیندی و هونەر٠

کارە مرۆیی و ڕووحییەکانی شریماتاجی، سەرسامی نەک تەنها لەلای ژمارەیەکی بێ شوماری تاکەکانی زیاتر لە ٩٥ وڵات دروست کردبوو، کە یەک بە یەکیان سودمەند دەبوون لە وانەکانی، بەڵکو بە هەمان شێوە لە لایەن حکومەت و کەسایەتیە تایبەتەکان و دامەزراوە پەروەردەییەکان و ڕێکخراوە مرۆیییەکانیشەوە سەرسامیەکی گەورەی دروست کردبوو٠

ناساندنی زانستی و سروشتی سەلمێنراو لە وانەکانیدا، لە (ناوەندی ئەکادیمیای پێترۆڤیسکایا بۆ هونەر و زانست) لە (پترسبۆرگ)، وای کرد کە لە لایەن ئەو ئەکادیمیایەوە ئەندامێتی شەرەفی پێ ببەخشرێت و پێی بوترێت “تۆ تەنانەت لە زانستیش باڵاتریت٠”

لە لایەیکی تریشەوە کەسایەتیەکی وەک (کلایس نۆبڵ) سوپاسی شریماتاجی کردووە، بۆ ئەو بەخشینەوەی هیوایە بە مرۆڤایەتی٠ ئەویش تەواوی خەڵاتەکانی بە بەوپەڕی شێوازە خاکیەکەی خۆیەوە قبوڵ ئەکرد و پێزانینی دەر دەبڕی بۆ هەوڵ و ماندوبونیان، هەروەها سووربوونی خۆی نیشان دەدا لەسەر سوودەکانی کاری بەکۆمەڵ وەک لە کاری تاکە کەسی، بۆ گەیشتن بە ئامانج٠

تۆ جوانیت . تۆ ڕاستیت. وە ئەم شتە تیاتانا جێگیر بووە. من ئەوە ئەبینم. لەبەر ئەوەیە من ئێوەم زۆر زۆر خۆش ئەوێ. ئەمە ئەو شتەیە کە ئەبێ ڕێگەی بدەن بە پاکی تیاتاندا بێت. ئەم خاڵە ئەبێ بە تەواوەتی لە هۆش و بیرتاندا جێگیر بێت. ئەبێ لە چەقی سیستەمی دەمارەکانتدا جێگیر بێت. ئەوساکە ئیتر ڕێزی خۆتت گرتووە. … من هەست بە هیچ قێزەونیەک ناکەم لەم ناوە. من هەست بە بەرامەی ئەڵماس ئاسا ئەکەم لە درەوشانەوەکانتاندا. من شەو و ڕۆژ کار ئەکەم بۆ پیشاندانی ئەم شتە. من دڵنیام ڕۆژێک دێت هەموو دنیا پڕ ئەبێ لە درەوشانەوەی ئێوەی ئەڵماس. ئیتر هەموو کێشەکانی مرۆڤایەتی لەویادا چارەسەر ئەبێت. هەموو ئەم جیهانە خەیاڵیە درۆینەیە دیار نامێنێ و ئێوەیش ئەکەونە ناو حەقیقەتەوە.

شری ماتاجی نیرمالا دێڤی

Videos