وەرگیراوە – شری ماتاجی

ئێمە کێشەی ژینگەیی دروست ئەکەین، پەیوەندیەكی بەرچاوی گەورە هەیە لە سروشتدا وە تەواوی شتەکان لە بازنەیەکدا کاردەکەن بەڵام مرۆڤ ئازادییەکی تایبەتی هەیە بۆ گەڕان بەدوای حەقیقەتدا. لەكاتی گەڕان بەدوای حەقیقەت دا بەدڵنیاییەوە بەهەڵەدا ئەڕۆین لێرە دەدەین… لەوێ دەدەین….بەڵام تەنیا وتەنیا ئەبێت بیدۆزینەوە ئەگەر نا دڵخۆش یان ڕازینابین، ئەوە دواهەمین قۆناغی پەرەسەندنمانە. ئەگەر نەبینەوە بە ڕۆح ئەوە هێشتا کامڵ نەبووین وە دەکەوینە شەڕکردن لەگەڵ خۆماندا، شەڕ لەگەڵ هەموو کەسێکدا، هەمیشە لە زۆران داین تاکو ئەوکاتەی تێدەگەیت تۆ چیت.

مێدیتەیشن ئەنجام نادەین، پێویستە لەناو مێدیتەیشندا بین٠ جیاوازی هەیە لەنێوان ئەو دوانەدا، پێش ناسین مێدیتەیشن ئەنجام نادرێت؛ پاش ناسینەکە تۆ لە مێدیتەیشن دا دەبیت٠ بۆیە تۆ دەبیتە ئاگایی بێ ئەندێشە٠ بۆیە کاتێک دەچیتە مێدیتەیشنەوە لەساهاجا یۆگادا دەبیتە ئاگایی بێ ئەندێشە وە دەست دەکەیت بە گەشەکردن بۆ ئاگاییەکی نوێ یان ئاگاییەکی باڵا کە پێی دەوترێت ئاگایی بێ گومان کردن ئا بەو شێوەیە دەست دەکەیت بە گەشە کردن٠ بۆیە مێدیتەیشن ئەوەیە کە تۆ دەچێتە ناو مێدیتەیشنەوە، مێدیتەیشن ئەنجام نادەیت٠

مێدیتەیشن تەنها ڕێگەیە کە گەشە بکەیت، لەبەرئەوەی کاتێ مێدیتەیشن دەکەیت، تۆ لە بێدەنگیدایت. تۆ لە ئاگایی بێ ئەندێشەدایت. وە ئاگاییت گەشە دەكات٠

پێش ناسینی حەقیقەت، ئەگەر تۆ پشتت بە زیرەکی خۆت ببەستایە، لەوانەبوو فریو بدرێیت. زیرەکی بەبێ پێشبینی ڕۆحانییەت ئیگۆ ی خۆتە. دوای خۆناسین، ئەو حەقیقەتەی دێتە ناوتەوە ڕاستییە، حەقیقەتێکی پاکە و نەفست نییە.

باشترین ڕێگە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕۆح بیت بەخشندەییە.

ئازادی ئەوکاتە یەتە دی کە دەتوانین بەڕاستی هێزەکەی ناو ناخی خۆمان بەدەست بێنین.

ژن لە دایکە زەوى دەچێت، زەوى هێزێکى لە ڕادەبەدەرى هەیە کە دەتوانێت گوشار و پاڵەپەستۆیەکى زۆر هەڵمژێت وە هەروەها بەروبوم و گوڵ بە جیهان دەبەخشێت.

دەبێت ئەو هێمنییەى مێشکت لە ناخى خۆتدا بەرەو پێش ببەیت تاوەکو گەواهیدەرى خۆت بیت پێش کەسانى تر. وا پێویستە کە چاودێرى خۆت بکەیت و بزانیت ئەو شتانە چین کە ڕێگەت پێ نادەن بەرەو پێش بچیت.

شتە خراپەکان لەبیر خۆت ببەرەوە چونکە بەبیرهێنانەوەى شتەخراپەکان و بیر کردنەوە لێیان هیچ سودێکى نی یە. بەهۆى لێخۆشبوونەوە هەمیشە تۆ دەتوانیت شتە خراپەکان لەبیرخۆت ببەیتەوە وە ئەگەر شتە باشەکان بەبیرخۆت بهێنیتەوە ئەوا خۆشییەکانت دەبنە دوو هێندە. ئەگەر هەوڵى ئەوە بدەیت کەشتێکى خراپ و ناخۆش بەبیرخۆت بهێنیتەوە ئەوا خۆشییەکانت بەرەوکەم بوون دەچن. هەرکاتێک کە کەسێک دەبینیت هەوڵ بدە ئەو باشییانەى بەبیرخۆت بهێنیتەوە کە ئەو کەسە لەگەڵ تۆدا کردوویەتى.ئەو کەسە چ باشییەکى تێدایە.ئەگەر بیروخەیاڵت لە لاى شتە باشەکان بێت ئەوا کاتەکانت زۆر خۆشتر دەبێت.

خۆشى تەنها لە ڕێگەى پاکى و بێتاوانییەوە بەدەست دەهێنرێت وە بێتاوانى تاکە شتە کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە خۆشى ببەخشیت بە کەسانى تر. ئەم جیهانە بەبێ هیچ خۆشییەک بهێنە بەرچاوى خۆت، دەبێت چى ڕووبدات؟

یۆگا چییە؟ هیچ نییە جگە لە سەرنج دان لە ڕۆح و دەروونى خۆت. ئه‌ى كوندالينى چي ده‌كات؟ سه‌رنجت به‌رزده‌كاته‌وه‌و ده‌يبات بۆلاى روحت. ته‌نها دواى ئه‌وه‌ى كه‌ روحت ناسى ده‌توانى خودا بناسى.

ئامادە مەبە! سادە بە! تەنها سادەبە! وەک منداڵ بە! تەنها ئاوا. ئەوە شتێکى قورسە کە سادە بیت.

لە خۆشەویستیدا شک ناکەیت، پرسیار ناکەیت، تەنها کاتێک بیر دەکەیتەوە دەکەویتە شکەوە، بەڵام کاتێک لە خۆشەویستیدایت شک ناکەیت، تەنها خۆشەویستى دەکەیت چونکە تۆ چێژ لەخۆشەویستى دەبینیت وە لەبەرئەمەیە کە خۆشەویستى چێژبینینە و چێژبینینیش خۆشەویستى.

ئەگەر نەزانین چۆن ڕێز لە دایکە زەوى بگرین ئەوا ناشزانین چۆن ڕێز لە خۆمان بگرین.

دەبێت چواردەورى خۆمان ببینین هەموو سروشت چێژ لە خۆى دەبینێت،خۆى بێزار ناکات، خۆى بۆ هیچ شتێک بێزار ناکات … ئەو گوڵانەى کە تەنها بۆ ماوەیەکى کەم دێن و دواى ووشک دەبن،بەڵام تا ئەو کاتەى دەژین دڵخۆشن. ئەوان بیر لە ڕابردوو و داهاتووى خۆیان ناکەنەوە بەڵکو چێژ لە ئێستا دەبینن وە لە ئێستادا خۆشى دەبینن. بۆن خۆشن و بۆنى خۆش دەبەخشن بەوانى تر.جوانن و ئارام بەخشن. هەموو سروشت بەم شێوەیەیە.

ساکارى تەنها بۆ ئەو کەسانە دەشێت کە بەهێزن چونکە ئەوان پێویستیان بە هیچ کاردانەوەیەک نیە پێویستیان بە پاراستن نییە،ساکارییەکەیان بە پارێزگارییەکى زۆرەوە دەیانهێڵێتەوە.

ئەوەى کە دەبێت ئێمە فێرى ببین بەخشینە. لەبەرخاترى خۆمان نەوەک لەبەر کەسانى دیکە.ئەمە یارمەتیمان دەدات.ئەگەر لێبوردە بین، ئەوە یارمەتى خۆمان دەدات…لە ناخى خۆماندا. ئەمە پەیامى ئەمڕۆ و بۆ هەمیشەیە.بە هەمیشەیى.هەموو کات کە لە کەسێک تورەیت تەنها بڵێ “ئەیبەخشم”. ئەگەر کەسێکیش ئازارى دایت یان بێزارى کردیت و کێشەى بۆ دروست کردیت چۆن چارەسەری دەکەیت ئەوا تەنها لێى خۆشبە،تەنها لێى خۆشبە.

کەواتە دەبێت بەخشندە بیت…بەخشندەى زۆرپێدانى خۆشەویستییە، یەکێکە لە دەربڕینەکانى خۆشەویستى.

ژیرى ماناى ئەوە نییە کە بزانیت مشتومڕ لەسەر شتەکان بکەیت یاخود چۆن شەڕ لەگەڵ کەسانى تردا دەکەیت. نەخێر ئەمە ماناى ژیرى نییە. ژیرى واتە چۆن لایەنى باشى هەموو شتێک وەردەگریت بۆ ئەوەى چێژى لێ ببینیت. ئەوە ژیرییە کە خۆت لە هەموو شتێکى ڕوخێنەر بە دوور بگریت و نزیک بیت لە هەرشتێکى بنیاتنەر.

کاتێک کە مێدیتەیشن دەکەیت، هەوڵ مەدە جۆرە کردارێک ئەنجام بدەیت. نەخێر مێدیتەیشن شتێکە کە خۆت ئارام دەکاتەوە، بیرەکانت هێمن دەکاتەوە و دەتباتە نێو ئەو ئۆقیانوسەى کە لە ناخى خۆتدایە.

بۆئەوەى هێمن بیت، باشترین ڕێگە ئەوەیە کە بیر لە شتى باش بکەیتەوە. بیر لە گوڵەکان بکەرەوە نەوەک لە دڕکەکەى.

مرۆڤ پێویستى بە چییە؟ هیچ بێجگە لە خۆشەویستى و میهرەبانى. خۆشەویستى و میهرەبانى لە جۆرە زۆر زۆر پاکەکەى.

هەمیشە له به ها بالا كان بڕوانە . ئەو کاتە بەرز دەبیتەوە کە ئامانجەکانت باڵا بن، وە ئەو کاتەى کە خۆت دەتەوێت سەربکەویت.
هەرگیز سەیرى خوارەوە مەکە، ئاگادار بە، سەیرى سەرەوە بکە.

مرۆڤ دەبێت هەمیشە هەوڵى ئەوە بدات ووشەى شیرین بدۆزێتەوە. ئێستا چۆلەکەکان دەجریوێنن. هەر بە هەمان شێوە دەبێت فێرى هەموو ئەو دەنگانە ببیت کە لە ڕێگەى قسە خۆشەکانتەوە خەڵکى پێ دڵ خۆش دەکەیت. ئەمە زۆر گرنگە.

جۆر و ئاستى مرۆڤ یەک شتە: ئەویش ئەوەیە تا چەند خۆشەویستە و بەخشندەیە.

ئەگەر دەتەوێت گەشبین بیت، ئەوە زۆر ئاسانە وە بۆ ئەم مەبەستە دەبێت بزانیت سەرنجت لە کوێیە. ئایا تۆ تەنها کێشەکان دەبینیت یاخود دەتوانیت کەمێک خۆشیشى تێدا ببینیت؟

تۆ کاتێک دەبیتە سەرکەوتووترین کەس لە ژیاندا کاتێک کە بە تەواوى بێتاوان و پاک بیت وە ئاگادارى بێتاوانى خۆت بیت.

ئێمە لێرەین بۆ دادوەرى خۆمان نەوەک دادوەرى کەسانى دیکە.

لەگەڵ خۆتدا زۆر توند مەبە. ئیتر هەست بە تاوان مەکە لە سەر ئەو شتانەى ڕوویانداوە. لە خۆت و لە کەسانى تریش خۆشبە.

ئەگەر لە خۆت بێ ئومێد بوویت و دڵ خۆش نەبوویت، ئەوە دەبێتە کێشە. دەبێت بە خۆت و بە ئەو مێکانیزمە پێبکەنیت کە لە ڕێرەوى ئاسایى خۆى لایداوە.

دۆخى شاهيد بوون تەنها له مديتەيشندا بەدەست دێت: كاتێ دەگەى به دۆخى ئاگاى بێ بيركردنەوە، ليرەدا هەردووکیان بەيەكەوە بەستراونەتەوە. ئێستا دۆخى شاهيد بوون دۆخێكە كە تۆ بە هيچ شێوەيەك كاردانەوەت نامينێ، ئەگەر كار دانەوەت هەبوو، ئەوا كێشەكان دەست پێ دەكەن. شتەکە زۆر ئاسانە بۆ تێگەشتن، ئێمە كاردانەوەکانمان تەها بەهۆی ئيگۆ (نفس) يان لە ڕێگەى سوپەر ئیگۆ (شەرتيبوونمانەوە) يە. بێجگە لەوە هیچ ڕێگایەکی تر نییە بۆ بوونی کاردانەوە.

هەرکە فیربوویت کە چۆن دۆخی شایەتی وەربگریت ئیتر بەهیچ جۆرێک هیچ ترسێک تیاتا نامێنێت. چونکە ئەوکاتانەی کە وەک شایەتێک نیت بۆ ڕووداوەکان٫ وەڕس دەبیت٫ بێتەقەت ئەبی٫ دڵخۆش دەبیت٫ یان لوانەیە توشی خەڵکی لەو شێوەیە بیت و کاریگەربیت پێیان.
بەڵام کاتێک دەچیتە دۆخی شایەتبوونەوە٫ ئەوە هەر خۆی لە خۆیدا هێزێکە. وە ئەو حاڵەتی شایەتبوونە یارمەتیت دەدات کە سەرکەویت بەسەر زۆر قورسی و گرانیدا کە خەڵکی تر ئەشێ توشی تۆی بکەن.

خەڵکانێکم بینیوە کە هەمیشە ڕەخنەیان لە خەڵکانی دیکە گرتووە. نەیان توانیوە ڕەخنە لەخۆیان بگرن. بۆیە دەستیان کردووە بە ڕەخنەگرتن لە کەسانی دیکە. زۆر کە تەنانەت نەیان زانیوە کە چی هەڵەیە لەواندا. تەنانەت نەیان بینیوە چی هەڵەیەکیان ئەنجام داوە. چونکە وا بیریان کردۆتەوە کە ئەوان ڕاستن لە ڕەخنەگرتن لە خەڵکانی دیکە. وە چێژیان لەو ڕەخنانە وەرگرتووە زۆر زۆر. لە ڕاستیدا هیچشتێک نییە تاکو ڕەخنەی لێ بگریت. تۆ تەنها تەماشا بکە و سەیری خۆت بکە. ئەوە هەموو ڕاستییەکانە. تۆ ڕاست نیت لە ڕەخنەگرتن لە هەر کەسێک و لە هەرشتێک.

بەڵام هەندێک کەس وابیر دەکەنەوە ئەگەر ڕەخنە نەگریت. ئەوان ئەمە ئەنجام دەدەن و هەرگیز ناوەستن ئەوە بەوشێوەیە نییە! یەکەم شت تەماشای خۆتبکە. تەنها تەماشا بکە. سەرنجت خۆی ڕوناک دەبێتەوە. لەگەڵ ئەم ڕوناک بوونەوەیەی سەرنج دا و دەتوانیت بەس تەماشا بکەیت و لەو قسە بۆشانە دەوەستیت.

ناتوانیت خۆشی لە خەڵکانی دیکە وەرگریت. خۆشی تایبەتمەندی خۆتە. لە ناو ڕۆحی خۆتەوە دێت. پشت بە خەڵکانی دیکە نابەستێت.

مه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته‌ى تیرامان نه‌كه‌ى وته‌نانه‌ت ناتوانى ڕێزى خۆشت بگرى,ته‌نانه‌ت ناتوانى خۆشت خۆش بوێ,ئه‌گه‌ر خۆت خۆش ئه‌وێ, ئه‌وا پێویسته‌ تێڕامان بكه‌ى و بیدۆزیته‌وه‌ كێشه‌كه‌ت چیه‌.

تۆبەشێک نیت لەو ژیانە فیزیکی و عەقڵی و میزاجیەی خۆت، تۆ بۆ ڕوحکی پاک دیزاین کراویت. هەموو لایەکی دیزاینی مرۆڤ بە شێوازێکی وا ئەمادە کراوە بتوانێت چێژ لە ژیانی ڕوحی ببینێت نەک ژیانی مادی. ئەمەیە ئەو بابەتە بنەڕەتیە کە مرۆڤایەتی لێی تێ ناگات. بۆیە هەرکاتێ مرۆڤ لە بابەتە بنچینەییەکان تێگەیشت ئەوسا یەکەمجار بەدوای ڕوحی پاکدا دەگەڕێت نەک بەدوای شتی تردا.

هەر کە لە ڕێگەی ڕوحتەوە دەستت کرد بە ڕاوەستان لە .بەرامبەر خودیخۆت، ئیتر هیچ ترسێکت نامێنێت. چونکە کاتێ کە لەحاڵەتی ترسدایت، ئیتر ناتوانیت ڕووبەڕوو تەماشای خۆت بکەیت. بەڵام هەر کە دەستتکرد بە ڕوانین لەخۆت ئیتر سەرت ئەسوڕمێ لەوەی کە بە ڕاستی چەن جوانیت، وە هەموو ئەوشتە خراپانە ئیتر فڕێ ئەدەیت.بۆیە پێویست ناکا سەرزەنشتی خۆت بکەیت یان دژایەتی خۆت بکەیت بە هیچ شێوەیەک، تەنها ببە بە ڕۆحی خۆت. باشترین ڕێگایش بۆ بوون بە ڕۆحی خۆت، لێبوردەییە. لێبوردەبە، ئەوسا هەموو بیرکردەوەکانت تێ ئەپەڕن.

ساهاجا یۆگا شتێکە لە دڵەوە دێت. هەستی دڵە، ئەگەر لە دڵەوە ئەنجامی نەدەیت مانای نییە. ڕەنگە تۆ بەو جۆرە هەڵگری بیت. بەڵام دوای ماوەیەک دەزانیت کە ڤاییرەیشنەکانت لەدەستداوە. شنەبای سارد لەدەست دەدەیت. چونکە دڵ حەزی لەشتی میکانیکی نییە، هەموو رۆژێک شتێکی نوێ ئەنجام دەدات، وەک شتەکانی ژیان. هەموو ڕۆژێک گوڵێکی نوێ و ستایلێکی نوێ شێوازێکی نوێ. هەرگیز نالکێت بە خوەوە. هەرگیز نا لکێت بە هەمان ڕۆتینەوە. هەندێکجار تۆ لە ڕێگایەوە دێیت. هەندێکجار لە ڕێگایەکی ترەوە دێیت. ئەوە بڵقێکە هەموو ڕۆژێک بە ڕوخسارێکی جیاواز.
یەکەمجار دەبێت بەوپەڕی خۆشەویستییەوە ئەنجامی بدەیت بەرامبەر بەخۆت و ئەوانی دیکە، بەوپەڕی ڕێزەوە لە بوونی خۆت و ئەوانی دیکە. تەواوی ئاکارەکان پێویستە بەوجۆرەبێت.