یۆگای سەردەمی مۆدێرنە، “ساهاجا یۆگا” ڤێرژنێکی پەرەسەندووی سیستەمی یۆگای تەقلیدییە. شری ماتاجی گەشەی بەم یۆگا دانسقەیە داوە بۆ هەموو ئەو گەڕیدانەی کە ئەگەڕێن بەدوای ڕوناکبونەوەی ڕۆحیاندا.
لە دوای ساهاجا یۆگاوە، پێویست ناکات بچیت بۆ هیمالایا یان لەسەر سەر بوەستیت. پێویست بە ئەنجامدانی هیچ ئاسانایەک یان تەکنیکەکانی جەستە ناکات. چونکە ئەوانە ئیتر پێویست نین.
بەخێر بێن بۆ یۆگاکەی سەردەمی مۆدێرن!
ساهاجا یۆگا بە ئەزمونی خودناسین دەستپیدەکات کە وزە ناوەکییەکەی خۆت بەخەبەر دەهێنێتەوە کە پێی دەوترێت کوندالینی. ئەمە بەخەبەرهێنانەوەیەکی ناوخودی خۆتە و چۆن درێژەی پێدەدەیت ئەوە هەمیشە ئامانج بووە لە سیستەمی یۆگای تەقلیدی کە ١٤ هەزارساڵ پێش ئێستا لەلایەن توێژەری بەناوبانگ پاتانجالییەوە دامەزراوە.
کوندالینی تەنها بە ئامادەبوونی ڤایبرەیشنە پاکەکان بەخەبەردێتەوە، لەم کاتی مۆدێرنەدا تەنها بە ئامادەبوونی شری ماتاجی یان وێنەکەی بەخەبەردێتەوە. بە ڕابەرایەتی شری ماتاجی ئەرکە زۆر قورسەکەی سەردەمانی کۆن ئێستا زۆر ئاسان بووە.
هەنگاوی یەکەم – خودناسین
خودناسین یەکەمین هەنگاوی گەشتە ڕۆحییەکەتە. بەبێ خودناسین، ناتوانیت تێبگەیت کە بەڕاستی تۆ کێیت. ناتوانیت لە مانای ژیانی خۆت تێبگەیت.چونکە لەگەڵ خودناسین دا، دەبیتە یەک لەگەل ڕۆحە پاکەکەت و هێزی دروستکەری گەردوون.
بۆ بەدەستهێانی خودناسین بەشێوەیەکی دروست، تەماشای ئەم ڤیدیۆیەی لای خوارەوە بکە کە شری ماتاجی ڕێبەری دەکات. هەموو هەنگاوەکان بە تەرکیزەوە بەجێبهێنە لە قوڵای دڵتەوە. ئەم ڤیدیۆیە لانیکەم بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دووبارەبکەرەوە هەموو بەیانییەک وە هەموو شەوێک.
لەدوای ئەزموونی خودناسین بەیارمەتی شری ماتاجی، پێویستە لایەنی عاتفی و مادیت هاوسەنگ بکەیت لەگەڵ ئەوەشدا چاکراکانت بەم هەنگاوانەی خوارەوە. چونکە عەقڵت هێشتا چالاکە کە لەوانەیە زۆر بیرۆکەو دەنگ دروست بکات. تۆ دەبێت دۆخی ئاگای بێبیرکردنەوە بەدەستبهێنیت کە هیچ بیرکردنەوەیەک نییە لە عەقڵتدا. ئەم دۆخە بە ڕاهێنان کردن دێت.
هەنگاوی دووەم – قەڵغانێکی پاراستن بۆخۆت دروست بکە
ئەم هەنگاوە کاتێک دەستپێبکە تەنیا ئەگەر هەنگاوی یەکەمت بۆ ماوەی سێ ڕۆژدووبارەکردبێتەوە.
لە پێش و لە پاش هەر مێدیتەیشنێک لە ساهاجا یۆگادا، دەبێت تەکنیکی کوندالینی باندان ئەنجام بدەیت. کاتێک ئەم تەکنیکە فێردەبیت، دەتوانیت بەردەوام بیت بۆ هەنگاوی سێیەم.
هەنگاوی سێیەم – هاوسەنگکردن
چالاکییە عاتفی و عەقڵانییەکانت لەوانەیە ڕێگربێت لە پێدانی هەستی ئاسوودەیی و دڵخۆشی. لەبەر ئەوەیە تەکنیکەکانی هاوسەنگکردن لە ساهاجا یۆگادا زۆر گرنگە. لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەدا فێردەبیت چۆن لایەنی عاتفی و ماددیت هاوسەنگ دەکەیت. ئەم تەکنیکی هاوسەنگ کردنە هەمووڕۆژێک دووبارەبکەرەوە.
هەنگاوی چوارەم – فووت سۆک (پێکردنە ناو ئاوو خوێوە)
ئەم هەنگاوە ئەو کاتە دەستپێبکە کەهەنگاوەکانی پێشووتر بەشێوەیەکی زۆر باش فێربووبیت.
فووتسۆک یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ پاککردنەوەی وزە نەرێنی(نێگەتیڤەکانت) و تازەکردنەوەت. پێش ئەوەی بچیت بنویت ئەم تەکنیکە دوبارەبکەرەوە لە هەمووشەوێکدا. لەپاش فوتسۆک، دەتوانیت خودناسین دوبارەبکەیتەوە.
هەنگاوی پێنجەم – مێدیتەیشنی بەیانیان
مێدیتەیشنی بەیانیان دەبێت کورت و کاریگەر بێت. لەبەیانیان دا، پیویست ناکات ڕاهێنانی خودناسین دوبارەبکەیتەوە. لەباتی ئەوە، ئەم مێدیتەیشنە تایبەتەی خوارەوە دوبارە بکەرەوە.
هیوادارین ئەم هەنگاوانە یارمەتیدەربێت بۆ دەستپێکردن بە ساهاجا یۆگا بەخێرای وە خودناسینەکەت دابمەزرێنیت لە ژیانتدا.
ئەمە تەنیا دەستپێکێکە لە ساهاجا یۆگادا. لەگەڵ خواستەپاکەکانتا شتەکانی تر خۆیان دێن.
پەیوەندیمان پێوە بکەن لە پەیجی فەیسبوک لەکاتی بوونی هەرپرسیارێک.