ئەمڕۆ، من ئەمەوێ لەبارەی عەقڵەوە قسەتان بۆ بکەم٠ خەڵکی نازانن ئەم عەقڵە چییە٠ ئەوە ئێمەین کە کاردانەوە دروست ئەکەین کاردانەوەمان هەیە بەرامبەر هەموو شتێکی دەورو بەرمان٠ هۆکاری ئەمەیش ئەوەیە کە ئێمە دوو ئارەزووی زۆر ترسناکمان تیایە یەکەمیان لوت بەرزیی و فیز دووەم ئارەزوویش کە تیاماندایە ئەو شتانەیە کە ئێمە لەسەری راهاتووین و خوومان پێوە گرتووە یان ئەوەی کە پێی دەوترێ سوپەر ئیگۆ، یاخود مەرج دانان٠ بۆیە هەریەک لە ئارەزووی فیز و هەروەها بیرکردنەوەی مەرجیی هەموو کات کاردانەوەمان بۆ دروست ئەکەن بۆ رووداوەکانی دەورو بەرمان٠ ئەم کاردانەوەیە کە لەناوماندا دروست بووە رێک وەکو بڵقەکانی ناو زەریاکانن٠ وە ئەم بڵقانە دووریشمان ئەخەنەوە لە حەقیقەت٠ ئەم بڵقانە لە بیرکردنەوەکانمانەوە دروست بوون وە هەموو کات لەناو سەرتا هەڵئەتۆقێ خۆشت نازانی کە بۆچی ئەمانە دێنە سەرتەوە٠ کاتێ تۆ پشت بەم عەقڵە دەستکردەی خۆت دەبەستی ئیتر تۆ هیچ رێگایەک بۆ خۆت ناهێڵیتەوە بۆ تێگەیشتن لەوەی کە چی باشە و چی خراپە٠ ئەم عەقڵە ئەو جێگایەیە کە هەموو بابەتێکی شەیتانی لێوەی دروست دەبێت هەموو شێوەیەکی دەمەقاڵێ و شەڕ و خۆ زاڵکردن هەتاوەکو جەنگییش هەر لەوێوە سەر هەڵدەدات٠ ئەمانە هەموویان لە عەقڵێکەوە سەرچاوە ئەگرن، کە هیچ نییە وەهمێک نەبێت هەموو ئەم بیرکردنەوانەی کە بەربەست و رێگری دروست ئەکەن بە هەر رێگایەک بێت دێنە عەقڵەوە پاشان دەست دەکەن بە گەشە سەندن و گەورەبوون٠ دواتر بەدوای خەڵکانێکا دەگەرێیت کە دەتوانیت کاریگەریان لەسەر دروست بکەیت بیرکردنەوەکانت بخەیتە مێشکیانەوە لە رێگەی خوێندنەوەوە فێریان ئەکەیت یان لەرێگەی وانەکانیانەوە یان بەهۆی شۆردنەوەی عەقڵیانەوە بە هەرچ شێوازێک کە ئەو جۆرە کەسانە لەدەستیان بێت٠ ئەوان عەقڵی تۆی پێ ئەبەستنەوە بە شێوەیەک کە تۆ ئەم بیرکردنەوە وێرانکارانەت پێ قبوڵ بێت بۆ شەخسی خۆت، یان بۆ دەورو بەرەکەت٠ بۆیە ئەم عەقڵە تەنها وەهمێکە ئێمەیش کار بەم عەقڵە دەکەین٠ هەموومان بەردەوام قەناعەت بە خۆمان دەکەین کە بەوەی کە ئەڵێین ئاها!” ئەوە عەقڵمە عەقڵم ئەوەی ئەوێت”٠ ئیستا بابەتەکە ئەمەیە٠٠٠ عەقڵ ئەتوانێت هەموو کارێکی هەڵەو پێ بکات لەبەر ئەوەی یەکەم، عەقڵ هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ حەقیقەتا نییە دووهەمیش، عەقڵ وەهمێکە وەهمێکی تەواو تەواوە٠
21.03.1996