وەرگیراوە – شری ماتاجی

چی ڕودەدات لە کاردانەوەی تۆدا. بۆ نموونە، گوڵێکی جوان ئەبینیت، کاردانەوەت ئەبێت بۆی. جۆرێک لە بیرکردنەوە بەرزئەبێتەوە بۆی. ئێستا پێویستە ڕاهێنان لەسەر هەندێک شت بکەیت بێ ئەوەی ڕێگە بە بیرکردنەوەکانت بدەیت بەرزببنەوە بۆی، ئینجا دەکەویتە هەڵمژینی جوانییەکە بۆناو ڕۆحت، سەربەرزییەکەی، بۆن و بەرامەی گوڵەکە. هەموو گوڵێک هۆنراوەیەکە، بەڵام کاتێک بیری لێئەکەیتەوە ئیتر دەبێتە شتێکی مردوو. بەڵام تەنها هەوڵبە بۆ چێژوەرگرتن. ئێوە کەسانێکن لەسەر ئەم ئەم زەوییەن بۆ چێژوەرگرتن لە خۆتان، نەک نیگەرانی شتێکی تربیت. تەنها چێژوەربگرە!