خودناسین دواهەمین هەنگاوی گەشەسەندنی ڕۆحی مرۆڤایەتییە. لەدوای خودناسین، ئەتوانین هەست بە، شنەبایەکی سارد بکەین لە سەر سەرمان لە ناوچەی مەڵاشو، هەروەها لەدەستەکانماندا، سوپاس بۆ ئەو پەیوەندییە لەگەڵ سیستەمی ناوەندی دەمارەکانمان. ئێمە ئەتوانین گیرانی ناو ناوەندەکانی ووزە (چاکراکان) دیاری بکەین، وە توانامان دەبێت کە ئەم ناوەندانە پاکبکەینەوە بە یارمەتی ووزە شاراوەکەمان، کە کوندالینییە.
ساهاجا یۆگا شێوازێکی دەگمەنی مێدیتەیشنە کە بنەماکەی ئەزمونکردنی خودناسینە (بەخەبەرهاتنەوەی کوندالینی) کە ئەتوانێت لە هەموو مرۆڤێکدا ڕووبدات. بەهۆی ئەم پڕۆسەیەوە، گۆڕانی ناوەکی ڕوودەدات کە بەهۆیەوە کەسەکە بەڕەوشت، یەکگرتوو، هەماهەنگ وهاوسەنگ دەبێت. ساهاجا یۆگا جیاوازە لە یۆگاکانی دیکە چونکە بە خودناسین دەست پێئەکات، لەبری دوورکەوتنەوە و خەونی دوور.
لەم سەردەمە نوێیەمان دا، کە شری ماتاجی نیرمالا دێڤی پێی ئەڵێت “سەردەمی خونچەکردنی گوڵەکان”، ئەو شێوازێکی پێداوین کە ئەزمونی خودناسین بە خۆڕسکی ڕوودەدات. وشەی ساهاجا یۆگا مانای “لەدایک بوون لەگەڵمان” کە بەمانای ئەوە دێت بەبێ ماندوبوون بەدەست دێت. ئێمە ئەچینە حاڵەتێک لە ئاگایی بەکۆمەڵەوە. ئەوەش مانای ئەوەیە کە ئەتوانین هەست بە ناوەندەکانی ووزەی خەڵکانی تر بکەین و پاکیشیان بکەینەوە.
ڕاستی ئەوەی کە ئێمە خانەیەکی هەماهەنگین لە کامڵی کە ئەبێتە ڕاستییەکی دیار لە ژیانی ڕۆژانەماندا. کە ببینەوە یەک لەگەڵ ئەو ڕۆحە پاکەی ناومان ئەمەیە دواهەمین ئامانجی ژیانی مرۆڤ. بۆ بەدەستهێانی ئەو ئامانجە، خودناسین یەکەمین هەنگاوە. لەگەڵ خودناسیندا، پەیوەندیت دەبێت لەگەڵ هەموو هێزە بڵاوبوەوەکان لە جیهاندا بەهۆی توانای کوندالینییەوە. کاتێ ئەم پەیوەندییە دادەمەزرێت، پێویستی بە پەروەردەکردن هەیە لەلایەن سەرنجمانەوە. مێدیتەیشنی بەردەوامی تەنیاو بە کۆمەڵی ساهاجا یۆگا ڕێگەمان پێدەدات تاکو بە ئاگابین لە ناسنامەی خۆمان.