چەندین مامۆستا، گورو هەیە بە ناوی یۆگاوە. زۆرێک لەوان ئەو توانایەیان نییە کە ئەوەت پێببەخشن کەبەدوایدا دەگەڕێیت. بەڵام ئەڵێن دەتوانن یۆگات فێربکەن! ئەوان تەنها قسەی زل ئەکەن لە فەیس بوک و یوتوب. یان سەرقاڵت ئەکەن بە یۆگای جەستەییەوە. ئەگەر مامۆستاکە لەڕوی ڕۆحییەوە ڕوناک نەبوو، چۆن ئەتوانێت تۆ ڕوناک بکاتەوە؟
ئەگەر ناتەوێت ساڵەکانت بە هەدەر بڕوات، باشترە زۆرترین هەڵبژاردەت هەبێت و وریا بیت. ئێوە گەڕیدەن مەهێڵن هیچ کەسێک بەناوی یۆگاوە فریوتان بدات.
چۆن ئەتوانیت مامۆستای ڕاستەقینەی یۆگا بدۆزیتەوە؟
١.مامۆستای ڕاستەقینەی یۆگا هەرگیز بە پارە یۆگات فێر ناکات.
٢.مامۆستای ڕاستەقینەی یۆگا ئەتوانێت کوندالینی ئەوانی تر زۆر بەئاسانی بەخەبەربهێنێتەوە.
٣. شوێنکەوتوانی مامۆستای ڕاستەقینەی یۆگا ئەوانیش ئەتوانن بە ئاسانی کوندالینی ئەوانی تر بەخەبەربهێننەوە.
٤. مامۆستای ڕاستەقینەی یۆگا هەرگیز بە شوێنکەوتوانی ناڵێت (ئەم کتێب و ئەو کتێب بخوێننەوە).
٥.مامۆستای ڕاستەقینەی یۆگا هەرگیز داوا لە شوێن کەوتوانی ناکات کە دەستبەرداری هەرشتێک بن.
٦. مامۆستای ڕاستەقینەی یۆگا ئەزموونە ڕۆحییەکان ئەگوێزێتەوە.
٧. مامۆستای ڕاستەقینەی یۆگا هەرگیز جەستەی خۆی پیشانی شوێنکەوتوانی نایات.
٨. مامۆستای ڕاستەقینەی یۆگا فێرت ئەکات کە چۆن پاک و بێ فیز بیت.
٩. مامۆستای ڕاستەقینەی یۆگا زانیاری زۆری هەیە سەبارەت بە کوندالینی، چۆن بەخەبەری دێنیتەوە هەروەها چۆن چاکراکان پاک دەکەیتەوە.
١٠ مامۆستای ڕاستەقینەی یۆگا فێرت ئەکات چۆن عەقڵت کۆنترۆڵ بکەیت و بگەیت بە ئاگای بێ بیرکردنەوە و ئاگایی بێ گومانکردن.