کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ساهاجا یۆگا سەرنجی چەندین زانا و زانکۆی ڕاکێشاوە لە هەموو جیهاندا. چەندین لێکۆڵینەوە زانستییان کردووە و ئەنجامەکانیان لە کتێبە زانستی و وێبسایتەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
تاقیکردنەوەکان لەسەر هەڵبژێردراوەکانی کۆمەڵگا ئەنجامدراوە کە ساهاجا یۆگا و هیچ جۆرە یۆگایەکی تریان نەکردووە، چارەسەری سروشتی بۆ گروپێک کردووە، وە ساهاجا یۆگا بە گروپێکی تر کراوە. لەپاش ماوەیەک، زاناکان بەراوردەکەیان بۆ دەرکەوتووە کە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ساهاجا یۆگا بەڕاستی ئەرێنییە
لەم لێکۆڵینەوەیەدا، سێ گروپ هەیە گروپی یەکەم A چارەسەریان وەرنەگرتووە. گروپی دووەم B چارەسەری تەقلیدییان وەرگرتووە. وە دواهەمین گروپی ساهاجا یۆگایان وەرگرتووە. دەرئەنجامەکەی ئەوە پیشان دەدات ئەو گروپەی ساهاجا یۆگایان ئەنجامداوە دەرئەنجامێکی باشیان بەدەستهێناوە. خەفەت و نیگەرانیەکانیان زۆر کەمبۆتەوە بە بەراورد بە گروپەکانی تر.
لە لێکۆڵینەوەیا، سێ گروپ هەیە. گروپی یەکەم A هیچ چارەسەرێکیان وەرنەگرتووە. گروپی دووەم B چارەسەری ئارامبونەوەیان وەرگرتووە. وە دواهەمین گروپ ساهاجا یۆگایان وەرگرتووە. دەرئەنجامی ئەو گروپەی کە ساهاجا یۆگایان کردووە ئەنجامێکی زۆر باشتریان وەرگرتووە. فشار و خەمۆکییان زۆر کەمتربۆتەوە بە بەراورد بە گروپەکانی تر.
ئەم لێکۆڵینەوەیە کاریگەری ساهاجا یۆگا بۆماوەیەکی زۆر دەپێوێت. دوو گروپ ڕاهێنانی ساهاجا یۆگا دەکەن (ماوەیەکی زۆر، مانای دوو بۆ سێ ساڵ) وە (ماوەیەکی کەم، مانای تازە دەستپێکردوو) ئەنجامەکان پیشانی ئەدەن مێدیتەیشنی ساهاجا یۆگا کاریگەری زۆر ئەرێنی هەیە. بیرکردنەوەکانین زۆر کەمە و دڵخۆشیان زۆر زیاترە بە بەراورد بەوانەی کەمتر مێدیتەیشن ئەکەن.