مێدیتەیشنی ڕاستەقینە تەنها لەدوای بەخەبەرهاتنەوەی کوندالینییەوە بەدەستدێت. مێدیتەیشن مانای ئاگایی بێ بیرکردنەوەیەیە. کوندالینی بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەتخاتە ئەو دۆخەوە.
هەست بە شنەبایەکی سارد یان گەرم دەکەیت لەسەر سەرت وە تەواو ئارام ئەبیتەوە.
هەندێکجار لەوانەیە هەست بە مێرولەکردن یان سڕبوونی لەپی دەست بکەیت. ئەمە پیشانتی ئەدات کە کوندالینی هەندێک کێشەی دۆزیوەتەوە پەیوەندیدار بە چاکراکانەوە. چونکە هەر چاکرایەک پەیوەندی بە پەنجەکانەوە هەیە. بەمجۆرەیە کە خۆت باشتر دەناسیت، کێشەکانت چییە. ئیتر لەگەڵ تەکنیکەکانی ساهاجا یۆگا یا، ئەتوانیت کێشەکانی خۆت چارەسەر بکەیت لە ژیانتدا.
ئەگەر هەست لە مێرولەکردنی دەستی چەپ بکەیت، مانای بوونی کێشە لەلای چەپی چاکرادا.
ئەگەر هەست بە مێرولەکردن بکەیت لە لای دەستی ڕاستدا، مانای بوونی کێشە لە لای ڕاستی چاکرادا.
بۆ نموونە، ئەگەر هەست بە مێروولەکردن لە پەنجەی ئاماژەی دەستی چەپ بکەیت، ئەمە پەیوەندی بە لای چەپی چاکرای پێنجەمەوە هەیە. مانای لۆمە و سەرزەنشتکردنی خۆت بەشێوەکی زۆر.
ئەگەر هەست بە مێرولەکردن لە پەنجەی ناوەڕاستی دەستی ڕاست بکەیت، ئەمە پەیوەندی بە لای ڕاستی چاکرای سێیەمەوە هەیە. مانای قەلەقییەکی زۆر.
ئەگەر نەتزانی چی چاکرایەک کێشەی هەیە، چۆن ئەتوانیت ڕاستیان بکەیتەوە؟
ئێستا لەگەڵ یارمەتی هێزی کوندالینیت، دتوانیت بەڕاستی بزانیت کە کێشە لە کوێدایە. وە لەگەڵ تەکنیکە سادەکانی ساهاجا یۆگایا، ئەتوانیت بە ئاسانی چاکراکانت ڕێک بکەیتەوە. کاتێک کێشەی چاکراکان چارەسەر بوون، ئیتر هەست بە دڵخۆشییەک، ئارامییەکی زیاتر دەکەیت لە ڕۆحتدا.
ژیانت پڕدەبێت لە ئاشتی و دڵخۆشی.