زانیاری دروست سەبارەت بە یۆگا

  • سیستەمی یۆگالە هندستان چواردە هەزار ساڵ پێش ئێستا دامەزراوە لەلایەن توێژەری مەزن پاتانجالی.
  • کتێبێکی نوسیوە کە باس لە هەشت پێکهێنەرەکەی (ڕێگای ڕۆحی) دەکات لە یۆگایا کە دەبێت ئەنجامبدرێت. ئاشتانگاکان
    1. یاماس (یاسا ئەخلاقییەکان)
    2. نیاما (عادەتە باشەکان)
    3. ئاسانا (حاڵەتی جەستەیی)
    4. پرانایاما (کۆنترۆڵی هەناسە)
    5. پراتیاهارا (کۆنترۆڵی هەست)
    6. دارانا (تەرکیز)
    7. دهیانا (مێدیتەیشن)
    8. سامادهی (ئاگایی)

  • مەبەست لە باسکردنی هەموو ئەم ڕێگایانە بۆ بەدەستهێنانی خودناسینە و درێژەپێدان و دامەزراندنیەتی لە ژیانتا.
  • تۆ پێویستت بەوەیە کە لەژێر دەستی گورویەک بژیت و ڕێنوێنیت بکات.
  • ساهاجا یۆگا ڤێرژنێکی گەشەسەندووی سیستەمی یۆگای تەقلیدییە.
  • یۆگا مانای یەک بوون لەگەڵ ڕۆحت و هێزی دروستکەری گەردوون.
  • یۆگا مانای ئەو ڕاهێنانە جەستەییانە نییە کە ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر ئەنجامی ئەدەن.
  • سەد ساڵ پێش ئێستا ڕاهێنانە جەستەییەکانی یۆگا لەلایەن خەڵکانی ڕێگە پێنەدراوەوە پێشکەشکراون.
  • ئەوە نییە لەسەر سەر بوەستیت و ئاساناکان ئەنجام بدەیت.
  • ئەنجامدانی تەکنیکەکان، پرانایاما یان یۆگای جەستەیی بۆ ماوەیەکی درێژ ڕەنگە ناهاوسەنگی دروستبکات لە ژیانتدا.