- چاکرا لە زمانی سانسکرتیدا واتای “ویل یان تایە” دەگەیەنێت، چونکە چاکراکان وەکو تایە بە ئاراستەی میلی کاتژمێر ئەخولێنەوە.
- هەریەک لە چاکراکان تایبەتمەندێتی خۆیان هەیە، لەگەڵ بەخەبەر هێنانەوەی ئەم چاکرایانەدا، ئەتوانین ئەو تایبەتمەندیەتیە باش بکەین و بەخەبەری بهێنینەوە، کە باشتر هاوسەنگیمان دەدەنێ و کەسایەتیمان کامڵ دەکات.
- هەوڵ مەدە بۆ پاککردنەوە و کرانەوەی چاکراکانت بەبێ وەرگرتنی خودناسین.
- چاکراکان پاکنابنەوە بە بەکارهێنانی بەرد یان هەرشتێکی ماددی. تەنها وزەکەی ناوخۆت کوندالینی ئەتوانێت ئەو کارە بكات.
- ناتوانیت چاکرای خۆت و چاکرای ئەوانی تر ببینیت. ئەگەر توانیت، ئەوە مانای داخرانی چاکرای شەشەمە.
- هیچ ڤیدیۆیەکی یوتوب بەکارمەهێنە کەپێت بڵێت چاکراکانت چاکدەکەینەوە.
- دوای خودناسین، دەستەکانت زۆر هەستەوەر ئەبن بۆ ڤایبرەیشنەکان. هەموو داخستنێک لە چاکراکاندا وەک مێرولەکردنێک یاخود گەرمبوونی دەست هەستی پێدەکرێت.
- دوای بەخەبەرهاتنەوەی کوندالینیت، هەموو داخستنەکانی ناو چاکراکانت پاک ئەکاتەوە وە هەست بە شنەبایەکی سارد ئەکەیت لە دەستەکانت لەبری مێرولەکردن یان گەرمبوون.
زانیاری
زانیاری دروست سەبارەت بە چاکراکان
