لەکاتی مێدیتەیشندا چۆن دابنیشین؟ شێوەی دانیشتن گرنگە؟

شێوەی دانیشتن گرنگە.

ئەگەر لەسەر زەوی دادەنیشیت، ئەتوانیت زۆر بە ئاسودەیی دابنیشیت بە چوارمشقی. ئەتوانیت بە ئاسانای ساهاجا یۆگا دابنیشیت، مانای بەشێوەیەک بێت کە ئارام بێت، نەک قاچێکت بەسەر قاچێکی ترەوە بێت یان شتێک ئاڵۆزییەک دروست بکات.

ئەگەر لەسەر کورسی یان قەنەقە دا ئەنیشیت، ئەوەش باشە. ئەبێت هەردوو قاچت بەبڵاوی ڕاستەوخۆ لەسەر دایکە زەوی بێت.

ئەنجامدانی مێدیتەیشن بە پاڵکەوتنانەوە پەسەند نییە.

پێویست بە هیچ فشارێک ناکات لەسەر جەستەت. پێویستە ئاسودەبیت ڕێک بیت، ڕێک دانیشە، ملت بۆ پێشەوە یان دواوە مەبە، تەنها ڕێک دانیشە، ئەوەنە بەسە.