زانیاری دروست سەبارەت بە مێدیتەیشن

هەندێک زانیاریمان کۆکردۆتەوە و ڕاستکردۆتەوە سەبارەت بە مێدیتەیشن کە زۆر کەس بێ ئاگان لێی:

  • مێدیتەیشن دۆخی ئاگایی باڵای مرۆڤە کە پێویستە بەدەستی بهێنیت.
  • مێدیتەیشن ئاسانە. پێویست ناکات تەرکیز بکەیت یان شت بهێنیتە بەرچاوی خۆت.
  • مێدیتەیشن ئارامیت پێدەبەخشێت بەڵام زۆر لە ئامیش زیاترە.
  • لە مێدیتەیشندا، دەبیتە ئاگایی بێ بیرکردنەوە. واتە لە حاڵەتی خەو دا نیت.
  • نابێت مێدیتەیشن لە تاریکیدا بکەیت. هەمیشە گڵۆپەکان داگیرسێنە.
  • پێویست ناکات چەند کاتژمێرێک مێدیتەیشن بکەیت. ١٠ خولەک بەیانین و ١٠ خولەک ئێواران باشە.
  • ئەتوانیت لە هەرکاتێکدابێت مێدیتەیشن بکەیت ئەوە تایبەتە بە خۆت.
  • لە مێدیتەیشندا ئەگەر نەوتوانی بە چوارمشقی دانیشیت لەسەر زەوی، ئەتوانیت لەسەر کورسی دانیشیت.
  • لە مێدیتەیشندا کاتێک چاوەکانت دادەخەیت، نابێت هیچشتێک ببینیت وەک ڕوناکی، شکڵ، ڕەنگ.
  • لە مێدیتەیشندا نابێت هەست بە جوڵەی سەر یان جەستەت بکەیت. مێدیتەیشنی ڕاستەقینە هەرگیز ئەم هەستەت پێنابەخشێت.
  • بەبێ وەرگرتنی خودناسین ناتوانیت بچیتە دۆخی مێدیتەیشنەوە.
  • هیچ مانترایە مەڵێرەوە ئەگەر نازانیت ماناکەی چییە.
  • دوای تەکنیکی مێدیتەیشنی جیاواز مەکەوە لەیەک کاتدا.
  • کوێرانە دوای هیچ مەکەوە، تەجروبە بکەو کاریگەرییەکەی ببینە.