دەبێت ببیتە کەسایەتییەکی باڵا؛ گۆڕانکارییەکە دەبێت ڕووبدات. هەرکە خودناسین وەرئەگریت، تێدەگەیت کەتۆ چەند توانات هەیە. وە بەهێزترین وزە میهرەبانی و خۆشەویستییەکی بێ نیازە.
مێدیتەیشنی ڕاستەقینە ئاسانە. لەخۆیەوە دێت. تەنها دوای خودناسین، ئەتوانیت دۆخی مێدیتەیشنی ڕاستەقینە بەدەستبهێنیت کە بیرکردنەوە و گومان لە عەقڵتا نییە. عەقڵت وەکو ڕووی دەریایەک لە ئاشتیدا وای لێدێت بەبێ هیچ شەپۆلێک.
شەش دوژمنەکەی ڕۆح کە چاکراکانت دادەخات (ئارەزووی جووتبوون، توڕەیی، چڵێس، ترس، بەغیلی، بە هەڵە شانازیکردن) دیارنامێنن و دەبیتە گوروی خۆت (مامۆستای خۆت). بەسەر ئەم شتانەدا سەردەکەویت لەئاستێکی بەرزدا وە هەمووشتێک وەک شاهیدێک دەبینیت. دەزانیت چی باشە و چی خراپە بۆتۆ. دودڵی و سەرلێشێواویت نامێنێت. زۆر پاک و دانا دەبیت. لە ڕوناکی ڕۆحە پاکەکەتدا. دەزانیت دەبێت چی ئەنجام بدەیت و چی ئەنجام نەدەیت.
لەیادی بکە هەتاکو ئێستا چی فێربوویت. دەربارەی مەرجی بوونیەکەت چونکە هەرچییەکت بەدەستخستبێت لەڕێی ئەوەوە، ئیتر خودناسین پێوستی نابێت. ئێستا دەبێت لە ڕویەکی پاکەوە ببینیت، لەم ماوەیەی ژیانەتدا دەتوانیت چی بەدەستبهێنیت، کە گرنگترین شتە، کە دەبێت بەدەستی بهێنیت.
تەنها بە گوێگرتن لە وانە و خوێندەوەی کتێب، جێبەجێکردنی ئاساناکان، ناتوانیت بگۆڕێیت و ناتوانیت لە تەممەڵی ڕزگارت بێت، لە هەستە خراپەکان، نیگەرانییەکان.
ئەگەر ئەم گۆڕانە ڕوی نەدا لە ژیانتدا ئەوا هێشتا حەقیقەتت نەدۆزیوەتەوە. چونکە بەبێ خودناسین، هیچ یەکێک لە هەوڵە بێ پایانەکانت سەبارەت بە یۆگا و مێدیتەیشن ناتوانێت گۆڕان لە ژیانتا دروست بکات.