نەخێر. ئاساناکان پێویستە زۆر بە وریاییەوە بکرێت تەنها ئەو کاتە پێویستە بکرێت کە چاکراکە کێشەی فیزیکی هەبێت، بەبێ وەرگرتنی خودناسین ناتوانیت بزانیت کێشەکە لەکوێدایە. پێویستە بزانیت چی ئاسانایەک دەبێت بەکار بهێنرێت. پێویستە بزانیت چی ئاسانایەک ئەنجامئەدەیت و لەچی کاتێکدا. ئەنجامدانی هەموو ئاساناکان پێکەوە یان بە هەڕەمەکی ئەنجام بدرێت زیانت پێدەگەیەنێت. چونکە ئەمە وەکو ئەوە وایە قسە لەسەر هەموو شێوە دەرمانەکان بکەیت لەیەک کاتدا و پێشبینی باشتر بوون بکەیت. ئەمە شتێکی هەڵەیە. پێویستە جیاکارییەکت هەبێت. پێویستە بیرۆکەی تەواوت هەبێت سەبارەت بە لایەنە زانستییەکەی.
- یۆگا مانای ئەو ڕاهێنانە جەستەییانە نییە کە ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر ئەنجامی ئەدەن.
- ئەوە نییە لەسەر سەر بوەستیت و ئاساناکان ئەنجام بدەیت.
- بۆ کێش دەبەزاندن نییە.
- سەد ساڵ پێش ئێستا ڕاهێنانە جەستەییەکانی یۆگا لەلایەن خەڵکانی ڕێگە پێنەدراوەوە پێشکەشکراون.
- بۆتە بازرگانی و بازاڕێکی گەورە لەم دواییانەدا لە ڕۆژئاوا بۆ بەدەستهێنانی پارە.
- ئەم ڕاهێنانانە لەلایەن خەڵکێکەوە دروستکراون کە هیچیان نییە بۆ بنچینەی یۆگا.
تۆ تەنها بونێکی ماددی نیت. بوونی مادی زۆر گرنگ نییە. تۆ بەهەمان شێوە عاتیفەیت، عەقڵیت و لەوانەش گرنگتر بونێکی ڕۆحیت وە ئەو بوونە ڕۆحییە لە ژیانتدا خۆی دەردەخات. ئەنجامدانی یۆگای جەستەیی بۆ ماوەیەکی زۆر ڕەنگە ناهاوسەنگییەک دروست بکات وەک ئەوەی لەڕووی سۆزداریەوە باش نابیت، دڵتەنگدەبیت، خۆشەویستیت کەم ئەبێتەوە، خۆپەرست ئەبیت(ئیگۆ)…