كەواتە ئەم ژیریە ئەوەیە كە ئەبێ لە ئێستادا بژی كە لە كەسێك دەپرسی “چۆنی”؟ باشم٠ ئەو لە ئێستادا نیە٠ تۆ لەكەسێك دەپرسی “ئایا ھەست بەخۆشی دەكەیت”؟ لە ئێستادا نیە٠ لەكەسێك دەپرسی “ئایا دڵخۆشی”؟ نەخێر٠ كەواتە تۆ لە ئێستادا نیت٠ تۆ لەكەسێك دەپرسی ئایا برسیتە؟ لەوانەیە، لەوانەش نییە٠ لەوانەیە لەوكاتەدا ئەو كەسانە نەزانن كە برسیانە یاخود نا٠ ئەوان زۆر زۆر ونن لە رابردوودا وەھەروەھا لە داھاتووشدا٠ ئەمە نیشانەی ھەلسوكەوتێکی ژیرانە نیە، ھێلێكی گەمژانەیە٠ ئەگەر نەزانن كە ئارەزووی خواردن دەكەن یان نا٠ بەڵام ئەوانەی كە بە راستی لە ئێستادان ھەموو ئەو شتە بچوكانە لەبیر دەكەن٠ ئەوان تەنھا لە ئێستادان و لە ئێستادا ھەر شتێك كە ئەبێ بیکەن ئەوان دەیكەن٠ ئەمە ئەزمون كردنێكی زۆر باشە٠ پێویستە ھەریەكێك ئەزمونی ژیری بكات لەڕێی ئەوەوە کە لە ئێستادا بژین٠ تەنھا بڵێ “من ئەبێ چی بكەم ئێستا”؟ ئەبێ چی بكەم ؟ بۆ نمونە كاتێك كە لە ماڵ دەچیتە دەرەوە٠ زۆربەی خەڵك نیوەی رێگا دەبڕن ئای، خوایە گیان پاسپۆرتەكەم بیرچوو٠ دەگەرێنەوە بۆ ماڵەوە٠ دواتر، ھەمدیسان لە ماڵەوە دەردەچن٠ ئای خوایە، چاویلكەكەم بیرچوو٠ دووبارە بگەرێرەوە٠ جارێكی تر دەگەرێنەوە و ئەڵێن ئەوەمان بیرچوو٠ ئەبوایە ئەوەم پێ بوایە٠ ئەو جۆرە كەسانە زۆر زۆر باون٠ بۆیە كاتێك كە ماڵ بەجێ دەھێڵی لەوكاتەدا، ئەگەر لە ئێستادا بی كەواتە تۆ تەنھا بیر لەوە دەكەیتەوە كە “ئایا ئەبێ چی ببەم”؟ تەنھا بڵێ یەك، دوو سێ، چوار، پێنج بەڵێ ئەمە ئەوەیە كە ئەبێ بیبەم ھەروەھا ئەوەی ئەویاش٠ بەم ڕێگایە ئەتوانی بەتەواوی خۆو دابمەزرێنی لە ژیریبووندا، واتای ئەوەیە ژیری خۆی كارەكان دەكات٠ ئەو ە ھێزێكە٠ ژیری ھێزێكی گەورەیە٠ ئەگەر تۆ كەسێكی ژیری، ئەوە ھێزە٠ كە ئەتوانێ بەرەنگاری ھەموو جۆرە نەزانیەك ببێتەوە ھەموو جۆرە ھێرشكردنێك ھەموو جۆرە بێمێشکیەک٠
15.12.1991