بۆیە یەکەمین ئەوەیە لە ئێستادا بژین٠ ژیری ئەوەیە لە ئێستادا بژیت٠ ئێمە ئێستا لێرەین بۆیە ڕابردوو لەبیرکە٠ ئێستا ئەگەر من بڵێم رابردوو لە بیر بکە ئەوسا دەڵێن؛ چۆن ئەوە بکەین؟ چۆن ڕابردوو لە بیر بکەین؟ دووبارە دەیڵێمەوە مێدیتەیشن تاکە رێگەیە٠ تۆ دەسبەرداری ڕاست و چەپی خۆت ئەبیت وە تۆ تەنھا لە ناوەراستا دەبیت شادی لە ژیری ببینە شادی ببینە لە بوونت٠ ئینجا، باشترین بەشی ژیانمان بەسەری دەبەین لە وەڕزبوون لە بێتاقەت بوون لە نیگەرانی لە بەدواکەوتنی كەسێک٠ ئەوا ژیریمان لە دەست دەدەین٠ ژیریمان نییە بە هیچ شێوەیەک٠ ھەتا لە بەرزترین پلەوپایە ھەندێک کەس ئەبینیت کە ژیریان نیە٠ لە بەرزترین پلەی خۆناسین خەڵکم بینیووە کە ژیریان نیە بە شێوەیەک ئەیانەوێت ھەڵبێن هەر کە بێزار دەبن سانیاسایان کۆتایی پێدێت دەچن بۆ ھیمالایە لەوێ بەشادی بژین٠ ئەوەش ژیری پێناڵێن٠ کە لە ئێستادا دەژیت ھەست بە ھیلاکی ناکەیت چونکە تۆ بیر نە لە ڕابردوو نە لە داھاتوو ناکەیتەوە وە تۆ بە باشی دەژیت و لە خۆشیەکی گەورەدا دەبیت تۆ شتەکان باشتردەکەیت وە بیر لە داھاتوو ناکەیتەوە هەر شتێک بەسەر مندا دێت ھەرشتێک وە بەو شێوە خەڵکی ئەپارێزیت لە کێشە وە ھەروەھا خۆشت٠
15.12.1991