ھەتاوەکو تۆ گەشە بکەیت ئەو جۆرە ھەڵسوکەوتەی کە پێویستە من فێری ببم ئەو ھەڵسوکەوتە بێفیزیە سادەییە پێویستە فێر ببم، پێویستە فێر ببم، ھێشتا پێویستە فێر ببم ئەو ئیگۆیە ھەرگیز نایەت٠ چونکە بەھۆی ئەو ئیگۆیەوە، تۆ لە خۆت ڕازی دەبیت ئەوە نیشانەی ئیگۆیە٠ تۆ نازانیت چەندێک ئازاری ئەوانی تر دەدەیت تۆ چی تێک دەدەیت، ھیچ٠ بەڵام تۆ ھەست بە ئەوپەڕی دڵخۆشی دەکەیت لەگەڵ خۆتدا٠ ئەو دڵخۆشیە دەتبات بۆ کەسایەتیەکی بەختیار ھەنێک کات لە ھەوادا دەژیت٠ ئەمڕۆ من چیم کردووە بۆ کەسێکی تر چۆن گفتوگۆم کردووە لەگەڵ کەسانی تر چیم داوە بە کەسانی تر٠ پێویستە ئەمە فێر ببیت بیرکردنەوە لە ھەموو ڕۆژێکدا یان نووسینی، ھەمووتان دەبێت لە یادنامەکەتدا بنوسیت چیم کردووە بۆ ئەوانی تر چیم ووتوە بە ئەوانی تر چی بکەم یان چۆن خەڵکانی تر دڵخۆش بکەم٠ بچوک، شتی بچوک ئەتوانێت ژیان جوانتر بکات٠ وە ھەروەھا شتی زۆر گەورەخۆی ئامادەکردووە بۆتۆ٠ ئەگەر بیر نەکەیتەوە، ئەگەر بیر نەکەیتەوە تۆ زۆر گەورەیت ھەموو ئەم شتە گەورانەش بۆ تۆیە٠ ئاوایە، ھەموو ئەم ئاسمانە ئەتوانێت دابپۆشرێت بە یەک گەڵای درەخت ئەگەر بینیت گەڵاکە دژی ئاسمان بێت گەڵاکە خۆی نیشان دەدات٠
26.06.1994