کۆندالینی تاکە ھۆکارە بۆ پەیوەست بوون بە ئێستاوە

مێشکت باز دەدات یان بۆ ڕابردوو یان بۆ داھاتوو٠ بەڵام کۆندالینی تاکە شتە کە دەتوەستێنێ لە ساتی ئێستادا بۆیە تۆ هیچ گرنگی بە ڕابردوو وە داهاتوو نادەیت بەڵام لە ئێستادا دڵخۆش دەبیت

چونکە تۆ لە ئێستادا دەژیت نە لە داھاتودا نە لە ڕابردوودا٠ لە ڕاستیدا شتێک نییە بە ناوی ڕابردوو وە داھاتوو ھێشتا نەھاتووە ئێمە نازانین داھاتوو چۆنە٠ بۆ ئەوەی لە ئێستادا بژیت پێویستە ببیتە ڕۆحێک٠ کاتێک تۆلە ناو ڕوحتدایت ئەوسا پێدەزانی کە ئەم ئێستایە حەقیقەتە سەرجەم شتەکانی تر ئەفسانەیە٠ کاتێک کۆندالینی بەرز دەبێتەوە بە ئاگاداریەوە تێپەڕ دەبێت بەو ناوچەیەدا یان ئەو ناوچەیە دەبڕێت کاتێک بێدەنگە چونکە بیرکردنەوە دێت و دەڕوات بیرکردنەوەیەکی تر دێت و دەڕوات٠ لە نێوان ئەم دوو بیرکردنەوەیەدا کە هەیە شوێنێک هەیە کە ئێستایە٠ ئێستا٠٠٠ بەڵام ئەگەر من بڵێم بۆستە لەم خاڵەدا پێویستە لەم خاڵەدا بیت، تۆ ناتوانیت٠ مێشکت باز دەدات یان بۆ ڕابردوو یان بۆ داھاتوو٠ بەڵام کۆندالینی تاکە شتە کە دەتوەستێنێ لە ساتی ئێستادا بۆیە تۆ هیچ گرنگی بە ڕابردوو وە داهاتوو نادەیت بەڵام لە ئێستادا دڵخۆش دەبیت بە هەموو جوڵەیەکی ئێستا وە تۆ چالاک دەبیت وە تۆ بە جوڵە دەبیت٠ وە ئەتوانیت ھەزار و یەک شت بکەیت کە بە ئاسانی ناتوانی بیکەیت وە تۆ سەرسام دەبیت کە چۆن ئیش دەکات٠

30.05.1985