پێویستە ھەموو شتێک بزانیت دەربارەی خۆت و ئەوانی دیکە٠ لە دەرەوە نا٠ بەلام لە ناوەوە٠ ئەوە چیە؟ بۆ؟ بۆ من بەو شێوازە ڕەفتار دەکەم؟ بۆ ئەو شتە پەسەند بکەم؟ بۆ بەوە شێوازە پەسەندی ناکەم؟ تۆ ئیگۆی خۆت دەبینی، ھەموو شەرتیبوونیەکەی خۆت دەبینی ھەموو شتێک بە ڕوونی دەبینی وە لەوە تێدەگەیت چی باشە بۆت وە ھێزێکت دەبێت دەستبەرداری ئەو شتە بیت کە ناتەوێت٠ تۆ بێھێز نیت٠ تۆ لە ژێر ھیچ خویەکدا نیت٠ ھەموو خوەکان فڕێدراونەتە دەرەوە٠ باشترین بەشی ئەمە باشترین بەشی ئەمە من ئەڵێم ئەوەیە تۆ حەقیقەت بە تەواوی دەناسیت٠ ھەروەھا دەتوانی ھاوکاری ئەوانی تر بکەیت چونکە لە ئاگای بەکۆمەڵدا تۆ لە وێیت٠ سەرنجت ڕوناک بۆتەوە٠ بەڵام باشترینی ئەوەیە تۆ خۆت فڕێدەدەیتە ناو زەریایەک لە شادمانی٠ چێژێکی ناوازە٠ ئەوە وەک دڵخۆشی ودڵتەنگی نیە٠ ئەگەر وا دابنێین کەسێک نازمان ھەڵدەگرێت ئەوا ئێمە زۆر دڵخۆش دەبین دەیبینیت٠ کەسێکیش ئەگەر کونی کات ئێمە خەمبار دەبین٠ بەڵام لەگەڵ چێژبینین تۆ تەنھا شایەت دەبیت٠ تۆ شایەت دەبیت بەسەر تەواوی شتەکانەوە٠ وە تۆ لە دۆخێکدا دەبیت کە تەنھا چێژ لە ھەموو شتێک ببینیت٠ ھەموو شتێک زۆر چێژبەخش دەبێت، تەنھا شتێکی کەم تێڕوانینەکەنت شێواون٠ کاتێ ئەوە بەدەست دێنیت ئەو چێژە ئەوسا ھیچ شتێک ناتوانێت خەمبارت بکات٠ ئەگەر کێشەیەکت بینی بە دڵنیایەوە ڕوبەڕوی دەبیتەوە٠ بە ئازایانە ڕووبەڕووی دەبیتەوە٠ وە بێزار نابیت٠
27.03.1994