تاکە ڕێگە مێدیتەیشنە٠ هەموو کەسێک پێویستە مێدیتەیشن بکات، ئەوە ئامانجەکەیە٠ ئەگەر مێدیتەیشن نەکەى، دەتوانى بۆ ماوەیەک بەردەوام بیت٠ لەوانەیە باشبیت بۆ ماوەیەک بۆ دوو، سێ مانگ لەوانەیە دوو ساڵیش بەڵام دواتر سەرکەوتوونابى٠ زۆرێک لە خەڵک وابیردەکەنەوە، “ئۆه چ پێویست دەکات مێدیتەیشن بکەین؟ دە بینى، کێشە نیە٠ ئەگەر مێدیتەیشن نەکەین کێشە نیە٠” ئەمە راست نیە٠ چونکە تەنها لە مێدیتەیشندا گەشە دەکەیت٠ لە کاتى پێویستدا، لە پرێکدا گەشەدەکەیت، بێ هیچ گومانێک٠ مە بەستم ئەوەیە، هەر وەک جاک لەناو پاکەت بازدەدەى (جاک لە ناو پاکەت جۆرە یارییەکى منداڵانە)٠ دەردەکەویت بە هۆی ئیسپرینگێکەوە٠ بەڵام ئەگەربتەوێت گەشەى بەردەوامت هە بێ ئەو کات پێویستە مێدیتەیشن بکەیت ڕێگابدە بیرکردنەوە یەک لە دوایەکەکان بێن دواتر رێگابدە دامرکێنەوە چونکە تۆ بەرز بوویتەتەوە وە گەیشتویتەتە بارى ئاگایى بێ بیرکردنەوە٠ وە لە بارودۆخى ئاگایى بێ بیرکردنەوە گەشە دەکەیت٠ وە گەشە دەکەى لە پەیوەست نەبوون بە هۆکاری هەموو کارەکان٠ ئەگەر هۆکار نەبێ ئەوا کاریگەرى نیە٠ بەڵام ئەمە ئەو کێشەیەیە لە ئێمەدا کە مێدیتەیشن ناکەین، بە ئاسایى٠ تەنها کە دەگاتە خاڵى کۆتایى ئێستا، ئەبێت بکەویتە ناو بیرەکەوە، ئنجا بیرى لێدەکەینەوە٠ لەوانەیە یارمەتى بدرێیت بەڵام گەشە ناکەیت٠ گەشە کردن تەنها ئەوکاتە روودەدات کە مێدیتەیشن دەکەیت٠ ئەمە بەشێکى زۆر گرنگە یارمەتیدەرێکى تەواوە بۆ ئەو کەسانەى بە رێگایەکى ئاسایى ڕۆژانە مێدیتەیشن دەکەن٠ لە ژیانى ئاسایدا چۆن گەشە دەکەین؟ ئەگەر ئۆکسجین نەبێت ناتوانین گەشە بکەین٠ پێویستە ئۆکسجینى تەواو هەبێت پێویستە خواردنى تەواو هەبێت پێویستە هەموو ئەمانەمان هەبێت٠ بەڵام گەشەسەندن پێویستە بە دەستبهێنرێت لەرێگەى مێدیتەیشنەوە٠
23.11.1984