پیاوێکى دانا هەبوو، بە پلیکانەکاندا سەردەکەوت وە پیاوێکى بێ ئەقڵ هەبوو لە لایەکى ترەوە دەهات؛ پیاوێکى بێ ئەقلڕ٠ کەسانى بێ ئەقلڕ هەمیشە توورەن ئەوە یەکێکە لە نیشانەکان لەبەر ئەوەى بارودۆخێکى ئاڵۆزیان هەیە٠ پیاوە داناکە بە پیاوە بێ ئەقڵەکە دەڵێت دەڵێت؛ یەکێک دەبێت بە لایەکدا بڕوات؛ پیاوەکە ووتى من ناجوڵێم بۆ بێ ئەقلڕ!؛ بێ ئەقڵەکە ووتى٠ پیاوە داناکە ووتى، “من دەجووڵێم” وە جووڵا (واتە چووە لایەکى تر)٠ بەم شێوەیە رۆشنایى بێتاوانى پێت دەڵێت تاچ ئاستێک لەگەلڕ کەسێک رۆبچى تاچ ئاستێک قسە لەگەڵ کەسێک بکەى تاچ ئاستێک رۆبچیتە ناو کەسایەتى کەسێکى دیکەوە یان کێشەکانى؛ ئەگەر نا ئەو پاشەکشە دەکات٠ ئەو تێدەگات ئەو پیاوە بەڕێزە بێ ئەقڵە، بۆیە “من دەجووڵێم بۆ بێ ئەقڵێکى وا٠” گرنگى نادات بە کەسێکى لەو شێوەیە کەسێکى لەو شێوەیە بێزاری ناکات٠ ئەمە ڕۆشنایى بێ تاوانیە کە جیاکاریت پێدەبەخشێت٠ تاچ ئاستێک لەگەلڕ خەڵکدا رۆبچى٠ من کەسێکم خۆشدەوێت، زۆر کەس هەن کە، “من خۆشمدەوێن”٠ باشە٠ کەسەکە لەوانەیە شەقت لێبدات، لێت بدات لەوانەیە گێچەڵت پێبگرێت، لەوانەیە زۆربەخراپى بەهەڵەدا برابێت بەڵام هێشتا شێتانە ئەو کەسەت خۆشدەوێت بێ دانانى هیچ رێزێک بۆ خۆت (رێزى خوودى)٠ ئەمە روودەدات لەبەر ئەوە نیە٠٠٠ لەوانەیە بێ تاوان بیت، بە شێوەیەک لە شێوەکان، لە دنیابینیدا بەڵام رووناک نەبوویتەتەوە و بێ تاوان بیت٠ کاتێک رووناک دەبیتەوە و بێ تاوان دەبیت ئەو کات بێ تاوانییەکەت هێزێکە کە یەکەم شتت پێدەبەخشێت ئەویش، ژیریە٠
25.10.1987