هەرچی ڕودەدات بەهۆی بیرکردنەوەکانمانەوەیە کە هەمیشە دەگەڕێنەوە بۆ مێشکمان بەرەو ڕابردوو یاخود داهاتوو هەموو ئەم بیرکردنەوانە بازمان پێ هەڵدەدەن بۆ نوکەکەی٠ ناتوانین بچینە ناو ئێستاوە٠ ئێستا بۆ ئێمە بوونی نابێت٠ هەموو جارێک ئەم بیرکردنەوانە بە شێوازێک دەجوڵێن ئەنجامی ئەمە ئەم عەقڵەیە٠ بەڵام کاتێک کوندالینی بەرزدەبێتەوە درێژەدەدات بە بیرکردنەوەکانمان٠ وەک بەرزبوونەوەی بیرکردنەوەیەک دانەیەکی تر بەرز دەبێتەوە و دادەبەزێت٠ کاتێک کوندالینی بەرزدەبێتەوە دەرێژەیان پێدەدات وە بۆشاییەک دروست دەکات لە نێوانیاندا کە ئەوە ئیستایە٠ لەوکاتەدا هیچ بیرکردنەوەیەک بوونی نییە٠ لە ئاگایی بێ بیرکردنەوەدایت٠ تەواو بە ئاگایت وە بێ بیرکردنەوەیت٠ ئەوە ئێستایە٠ لە ئێستا دا تەواو بێ بیریت٠ گریمان دەڵێم، “تکایە بیرمەکەرەوە”، ناتوانیت ئەوە ئەنجام بدەیت ئەگەر بڵێم “تکایە بچۆرە دۆخی ئێستاوە”، ناتوانیت٠ ئەوە تەنها کاتێک گونجاوە کە کوندالینی بەرزدەبێتەوە٠ بە ئۆتۆماتیکی دەبیتە ئاگایی بێ بیرکردنەوە وە ئەوە ئەو کاتەیە کە لە ئاشتیدایت لەگەڵ خۆتدا٠ چێژ لەو ئاشتییە دەبینیت لەناو خۆتدا هەروەها ئاشتی دەنێریت٠ وەک کەسێک بۆ هەر کوێیەک دەڕوات ئاشتی دەنێرێت چونکە زۆر ئارامە وە بە هەموو بوونی ئەو کەسایەتییە ئاشتی خوازە بڵاودەکاتەوە٠
21.02.1995