ئەگەر کاردانەوەکانت بۆستێنیت، ئیتر ئارام ئەبیتەوە

کاتێ کە کوندەلینی بەرز دەبێتەوە، بیر کردنەوەکانت ڕێک ئەکاتەوە، بۆشاییەک هەیە لە نێوانیاندا وە لەو نێوەندەدا، بیرکردنەوەت ئەوەستێت٠ ئەمە یەکەم دەسکەوتە، کە بیرکردنەوەت بۆستێنیت ئەوسا تەنها وەک تەماشاکەرێک سەیری شتەکان ئەکەیت٠ تەنها وەک شایەتێک سەیری هەموو شتەکان ئەکەیت٠

من ئێستا ئەمەوێ ئەوتات بۆ ڕوون بکەمەوە کە چی ترت بەسەر دێت ئەگەر ئەو خاڵە سەرەکیەت ون بکەیت٠ بۆ نمونە ئەڕۆ ڕۆژێکی ناخۆش و پڕ کێشەیە بۆ تۆ٠ خەڵکی سەنگینە خۆیان لەدەست داوە، خێزانەکان لە دەست چوون٠ خانوو تەنها بەپێی پێویستی خەڵک دروست کراون٠ خەڵکانێکی زۆر زۆر هەن لە سەرانسەری جیهاندا کە برسین، جەنگ ڕوو ئەدات وە هەمیشە کۆمەڵێ هۆکار هەن ئەبنە هۆی ململانێ کە ڕاستەوخۆ ئەچنە ناو خێزانەکانەوە٠ هەموو ئەم کێشانە ئەبێ کۆتاییان بێتت ئێمە پێویستە ئاشتی خۆمانمان هەبێت٠ وە ئاشتی لە کوێی ناخی ئێمەدایە؟ ئاشتی ڕێک لە ناخماندایە چونکە ئێمە کاردانەوەمان هەیە هەموو کاتێک ئێمە کاردانەوەمان هەیە و کێشە دروست ئەکەین٠ ئەگەر بتوانی کاردانەوە بۆستێنی ئەگەر بتوانی هەرچۆنێک بێ بگەیت بە ئاگایی بێ ئەندێشە ئەوسا ئەم پێشبرکێیە ئەم شتە عەقڵیە بێ واتایانە ئەم خیانەتانە هەموویان ئەوەستنن٠ چونکە هەر کە کوندەلینی بەرز بۆوە هەموو ئەو گەمژێیەتیانە فڕێ ئەدەیت٠ ئەبێ بە کەسێکی تەواو پاک کەسایەتیەکی زۆر پاک کەسایەتیەکی زۆر جوان کە هیچ شتێکی هەڵە قبوڵ ناکات٠ ئەمە ڕوو ئەیات، ئەمە بەسەر هەزاران کەسا ڕووی داوە، ئیتر بۆ بۆتۆ ڕوو نەدات٠ تۆ ئیتر لەم بیرۆکە گەمژانەیانە ڕزگارت ئەبێت کە هەموویان کاردانەوە دروست ئەکەن هەموو کاتێک٠ کاتێ کە کوندەلینی بەرز دەبێتەوە بیر کردنەوەکانت ڕێک ئەکاتەوە بۆشاییەک هەیە لە نێوانیاندا وە لەو نێوەندەدا بیرکردنەوەت ئەوەستێت٠ ئەمە یەکەم دەسکەوتە کە بیرکردنەوەت بۆستێنیت ئەوسا تەنها وەک تەماشاکەرێک سەیری شتەکان ئەکەیت٠ تەنها وەک شایەتێک سەیری هەموو شتەکان ئەکەیت٠ ئەو کاتەی کە گەیشتیتە ئەو دۆخی شایەتیبوون (بینەربوون)ە ئیتر هیچ کاردانەوەیەکت نامێنێت هەر شتێک کە یارمەتی دەر بێت بۆت، زۆر باش یارمەتیت ئەدات٠ لە زۆر ڕووەوە یارمەتیت ئەدا لە ڕاستیدا ئەوە وەکو ئەرکێکە بۆتان وە کو پێم وتن ئەوە مافێکی خۆتە وە هەمووتان بۆتان هەیە ئەو مافەتان هەبێت٠

شری ماتاجی نێرمالا دێڤی
11.06.2000