ئەمڕۆ پێتان ئەڵێم ئەبێت چۆن خۆتان بناسن٠ پێش هەموو شتێک پێویستە بڕیاربدەیت کەتۆ ببیتە گەڕیدە، گەڕیدە، گەڕیدە٠ وە ئەمە شوێنێکی ناسراوە بۆ ئەوگەڕانە٠ باشترین کاتە تاکو بگەیتە کۆتاییەکەی وە بەدوای چیدا بگەڕێی ئەوە بەدەست دەهێنێت ئەوە وەعدێکە٠ یەکەم جارو سەرەکیتیرین شت کاتێک دەگەڕێین پێویستە بزانین چی لەناو ئێمەدایە٠ کاتێک سەیری تەواوی دنیا دەکەیت لێوان لێوە لە پێشێلکاری پڕبوون لە میهرەبانی و قسەی خۆش ڕوداوێک بوو وە ناتوانین خەیاڵی ئەوە بکەین بۆچی خەڵك وا دەکەن٠ ئەم هەموو شتە ترسناکە چی پێویستە بەناوی خوداوە، بەناوی ئاینەوە بەناوی هەندێک حیزبی سیاسییەوە یان هەندێک جۆر لە ناو کە پێویستە لەگەڵ یەکتریدا جەنگ بکەن سزادانی ئەوانی تر کوشتنی یەک تر٠ هەموو ئەم کارانە لە مرۆڤایەتییەوە دێنە دەرەوە لە خەڵکێکەوە کە گریمان لە باڵایی گەشە کردنیانایە٠ مرۆڤی بە ئاگا بەرزترین خاڵە٠ باشە ئێستا چی بەسەر ئاگایماندا دێت؟ بۆچی حەسوودی بەدەستبهێنین توڕەیی بەدەست بهێنین هەموو جۆرە ڕەفتارێکی سەیر کە ئاژەڵ ئەنجامی نادات؟ چونکە ئازادیمان هەیە، ئەوە ئەکەین کە حەزمان لێیەتی حەزمان لە چی بێت ئەوە ئەنجام دەدەین لەگەڵ خۆمان و ئەوانی تردا٠ بەڵام هێشتا پێویستە بزانین کەگالیسکەکەمان باشترە پێویستە بزانین چی لەناوماندا هەیە٠ ئێستا بۆ ئەوە شوێنێک هەیە لەناوماندا کە شتێکی جوانە پێی دەوترێت کوندالینی کە لە ئێسکی سێگۆشەی ئێمەدا دانراوە، کە پێی دەترێت ساکروم٠ کە گریکەکان زانیارییان هەبو لە بارەیەوە لە بەر ئەوەیە پێیان وتوە ئێسکی پیرۆز٠ لە ئێسکی سێگۆشەدا پاڵکەوتووە لە بنکەی بڕبڕەدا وە ئەمە یەکێکە لەوەی کە سەرکەوتنی ڕاستەقینەت پێدەبەخشێت٠ بەڵام پێویستە پێتبڵێم کە ئەو دایکی تۆیە دایکی ڕەسەنی تۆیە هەمووشتێک دەزانێت دەربارەی تۆ٠ هەمووی تۆمارکراوە٠ ڕابردووت هەر چییەک بوبێت هەر هەڵەیەکت ئەنجامدابێت خولیاکەت هەرچییەک بێت هەموو شتێک دەزانێت دەربارەی تۆ هەمووی تۆمارکراوە٣-١/٢ پێچە٠ بەڵام ئەو دایکی تۆیە، دایکی خۆتە وە کاتێک لەدایک بوویت دایکت هەموو هەڵەکانت ئەخاتە ئەستۆی خۆی٠ هیچ کێشەیەکت بۆ دروستناکات٠ بەهەمان شێوە کاتێک کوندالینی بەرزدەبێتەوە هیچ کێشەیەکت پێنابەخشێت٠ ئێستا خەڵک ئەترسن تەنانەت بۆ قسەکردن دەربارەی کوندالینی چونکە ئەوەی قسە ئەکات دەربارەی کوندالینی نازانم چی جۆرە خەڵکێک لەوێ بووە وە جۆرێکە لە بەهەڵەدا بردنی شتەکان وا بیربکەنەوە کە باشتر وایە قسە نەکەن دەربارەی٠ بەڵام قسە قسەیە قسە هەموو شتێک نییە٠ چی ڕودەدات کاتێک ئەم کوندالینییە بە ئاگا دێت٠ ئەوە بەدیهاتنێکە، تەنها قسەیەک نیە، وانە پێدان تۆ ئەمە ئەنجام دەدەیت، بەمشێوەیە هەڵدەستیت، دەستەکانی بەمشێوەیە دابنێ قاچەکانت بەمشێوەیەیە، وانییە٠ زۆر ئاسانە، کە ئەم کوندالینییە کە بەرپرسیارە لە دواهەمین سەرکەوتنت تۆ، پێویستە بڵێـم، دواهەمین هەنگاو لە گەشەسەدنتدا ئەم کوندالینییە دایکی تۆیە وە ناتوانێت ئازارت بدات٠ هەرگیز ئەوە ئەنجام نادات٠ ئەمە حەقیقەتە کە حەزەکەم پێش هەموو شتێک پێت بڵێم٠ ئێستا، ئەم کوندالینییە لە ئێسکی سێگۆشەتدا بەرز ئەبێتە بەناو شەش ناوەند دا٠ حەوتەمین ناوەند لەژێر کوندالینییەوەیە لەژێر کوندالینییەوەیە و بێگەردی دایک دەپارێزێت٠ پاشان پاکیزەییت بە خەبەردێت٠ زۆر کەس واهەستدەکەن پاکیزەییان لەدەستداوە، هەرگیز لەدەستی نادەیت٠ ئەگەڕێتەوە بۆت٠ خۆی ماتداوە ڕەنگە بریندار بکرێت ڕەنگە کەمێک ئازاربدرێت بەڵام بە تەواوی ساغە، وە سەرت دەسوڕمێت کە دەبینیت تۆ چیت٠ چونکە نازانیت تۆ چیت٠ بۆیە پێتدەڵێم تۆ ئەم جەستەیە نیت، ئەم مێشکە نیت بەڵکو تۆ ڕۆحیت وە ئەوەیە کە دەبێت پێی بگەیت٠ ئەوەی کە دەبێت بە ڕۆح، دەزانێت کە چییە هەموو شتێک دەزانیت دەربارەی خۆت٠ بەڵام بۆ ئەوەی ئەوە ڕوبدات نابێت یاری پاڵەوانی ئەنجام بدەیت ئەوە زۆر ئاسانە٠ لە هەرشوێنێیک دانیشتویت ئیش ئەکات٠ بەڵام لەپێشدا بە مێشکت بڵێ کە کەمێک بوەستێت لە بیرکردنەوە چونکە ئەم مێشکە بەردەوام کاردانەوەی هەیە هەموو کاتەکە کاردانەوە بۆ ئەمە، کاردانەوە بۆ ئەوە٠ کاردانەوە٠٠٠ بەم هۆکارە کوندالینی بەرز نابێتەوە٠ بەڵام کاتبەڵام کاتێک بەرزدەبێتەوە، سەیرە٠ بیرکردنەوەت بەرزدەبێتەوە بەم شێوەیە و وە ئەکەوێت دیسانەوە بیرکردنەوەکان بەرزدەبێتەوە و ئەکەوێت٠ لە داهاتووەوە دێن یان ڕابردوو٠ ناتوانیت لە ئێستادا بیت٠ تۆ ناتوانیت لە ئێستادا بیت٠ بەڵام کاتێک کوندالینی بەرزدەبێتەوە ئەم بیرکردنەوانە باریکدەکاتەوە و بۆشاییەک دروستدەکات٠ ناسرواوە بە وچان، ئەتوانیت وابڵێیت٠ لە سانسکریتیدا پێیدەوترێت ڤیلامبا٠ پاشان بیرکردنەوەکانت دەوەستن لەو شوێنەدا کە تۆ ئاگایی بێ بیرکردنەوەت هەیە٠ ئەمە وتراوە. هەروەها جونگ قسەی هەیە دەربارەی کە لە ئاگایی بێ بیرکردنەوەوە بەدەستت هێناوە٠ پاتانجالی دەربارەی ئەو قسەی کردووە٠ بەڵام قسەکردن دەربارەی ئەوە بەقەد ئەوە پێویست نییە کە من پێم وتون، ئەبێت ڕوبدات٠ بۆیە یەکەم شت کە ڕودەدات لە تۆدا تۆ ئەبیتە ئاگایی بێ بیرکردنەوە٠ بیرکردنەوە نابێت کاردانەوە نابێت٠ بۆ نموونە، فەرشێکی جوان لێرە دەبینم وە ئەگەر کاردانەوەم هەبێت ئەڵێم ئۆو ئەو فەرشەجوانە چییە٠ ئەگەر هی من بێت، مەراقم ئەبێت، پێویستە زامنی بکەم٠ ئەگە هی من نەبێت، من ئەڵێم ئەبێت چەندیان دابێت بەمە دەبێت بۆکێ بگەڕێتەوە و هەموو جۆرە شتێکی دیکە٠ بەڵام وای دابنێ من لە ئاگایی بێ ئەندێشەدام٠ لەوکاتەدا من بەس تەماشا دەکەم٠ لە کاتێکدا کە سەیر دەکەم تەنها بینەرێکم وە ئەوەی بەدەستی دەهێنم خۆشییەکی تەواوە لە گەڵ داهێنەردا کە ئەم کارەی دروستکردووە تەواو، پڕدەبیت لەو خۆشییە٠ لەوێدا هیچ کاردانەوەیەک نییە تەنها ئاگایی بێ بیرکردنەوە٠ ئێستا کوندالینی بەرزدەبێتەوە بەناو شەش ناوەنددا٠ ئێستا تۆ نازانیت چەند ناوەندێک لەتۆدا هەیە وە نازانیت شوێنەکانیان لە کووێیە٠ کاتێک کوندالینی بەرزدەبێتەوە بەناو ئەم شەش ناوەندەدا کە بەرپرسن لە جەستە و مێشک و سۆزت بەخێویان دەکات٠ بەخێویان دەکات لە گەڵ روناککردنەوەیان وە یەکیان دەخات٠ هەرچییەک دەڵێم ئەتوانین گەشەی پێبدەین، تەنها قسە نییە٠ بەڵکو کوندالینی، کوندالینی بەخەبەردێت و شوێنیخۆی دەگرێت لە ڕاستیدا واتلێدەکات دەستەکانت قسەبکات٠ هەست بە شنەبایەکی سارد دەکەیت کە دێتە ناو پەنجاکانتەوە وە لەدەستاکنت و ئێرە٠ هەست بە شنەبایەکی سارد دەکەیت، لە ڕاستیدا وە پاشان دەزانیت مانای ناوەندەکانی ٥ و ٦ و ٧ چییە٠ بەهەمان شێوە ناوەندەکانی ٥ و ٦ و ٧ ئەم حەوت ناوەندە لە ناو سیستەمی دەماری دڵسۆزەوەیە٠ ئەوە ڕاستییە، من قسە ئەکەم دەربارەی وە لە ڕوناکی ناو ڕۆحتەوە سەرنجەکانت٠ نەک تەنها ئەوە، تۆ ئەزانیت چی بۆتۆ باشە و چی وێرانت ئەکات٠ دەستبەرداری هەموو قسەیەکی پوچ دەبیت زۆر بە زووی٠ دووەمین شت کە ڕودەدات بەشێک لە سەرنجەکات ڕووناک دەبێتەوە کە ئەبیتە کەسایەتییەکی بە کۆمەڵ٠ خەڵک گفتوگۆی دەربارەی کردووە٠ قسەی دەربارەی کردووە بەڵام ئەمە لە کتێبەکاندا هەیە٠ وەک قەترەیەک کە ئەکەوێتە ناو زەریایەکەوە، ئەبێتە زەریا٠ مانای ئەوە نییە کە تۆ ون بویت، تۆ لە هەموو جێگەیەکیت٠ بەڵکو نەفست ون دەبێت تۆ وەها پیشاندەدەیت کە ون بویت وە ئەبیتە بەشێک لە کۆمەڵە تەواوەکە٠ تەواوی جیهان دەگەڕێنەوە بۆ ڕەگەزەکەی تۆ کەواتە چۆن ئەتوانین جەنگ لەگەڵ ئەوانی دیکەدا بکەین؟ ئەگەر تۆ بەشێک بیت لە کۆمەڵەکە هیچ شتێک تەنها خۆشەویستی تەنها میهرەبانی٠ ئێمە ئێستا لە ٨٦ وڵاتداین وە کاتێک ئەیانبینم، ئەبینم کە خەونەکەم هاتۆتە دی٠ چونکە هەرگیز نەمبینیون جەنگبکەن یان وتنی قسەی ڕەق بە یەکتری٠ لە هەموو جۆرە ئاینەکانەوە هاتوون لە هەموو جۆرە وڵاتێکەوە هاتوون هەموو چەشنە زانیارییەکیان هەیە٠ چونکە تۆ زانیاری تەواوت هەیە، زانیاری تەواو٠ ئێستا ئێمە نازانین زانیاری تەواو چییە٠ بۆ نموونە کەسێک دێت و دەڵێت کە لە هندستانەوە یان هەر وڵاتێکی دیکە وە ئەڵێت – من بەڕاستی پیرۆزێکی گەورەم، ئەزمونێکی گەورەت پێدەبەخشم٠ چۆن بزانیت ئەم کەسە درۆت لەگەڵ ناکات وە لە زیدانەوە نەهاتووە؟ چۆن بیدۆزینەوە؟ تەنها دەستەکانت دابنێ کاتێک کەتۆ ناسیت کاتێک ڕوناک بوبێتیتەوە، بەرامبەر ئەو کەسە٠ ڕاستەوخۆ چی وەردەگریت؟ شنە بایەکی گەرم، ئەوە لانی کەم٠ ڕەنگە زۆر بە خراپی مێروولە بکەت تەنانەت ڕەنگە بڵقێکی لێوەرگریت، یەک یان دوو٠ کەواتە سەرت ئەسوڕمێت کە چۆن خەڵک هەڵدەسەنگێنیت لە سەری پەنجەکانتەوە٠ زانیاری تەواو دەربارەی خەڵک زانیاری تەواو لەسەر تەواو کێشيکانی جیهان کە وەرتگرتووە٠ هەروەها ئەتوانین بڵێین زۆر شت ڕویانداوە لە ساهاجایۆگا٠ وەک هەندێک کەس ئەناسم کە ژمێریاری یاساین تەنها دەربارەی پارە دەزانن٠ ئەبێتە شاعیرێکی گەورە٠ هەموو جۆرەکانی هاوسەنگی باش دەبێت وە ئەمەش زۆر سەرسامکەرە کە سەرجەمی لێهاتوییەکانت گەشەدەکەن٠ سەرت دەسوڕمێت هەرگیز نەو ئەزانی کە ئەم لێهاتوییە لەتۆدا هەیە٠ ئەکادیمیایەکی موزیکم هەیە لە هندستان وە خەڵکانێک هاتوون لە ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەوە وە لە سێ مانگدا، تەنها سێ مانگ دەست دەکەن بە گۆرانی وتن کە زۆر قورسە کە پێیدەوترێت مالکاونس٠ سەرسام بووم٠ بۆ هەر کەسێک ئەبێت ئیش بکات لانی کام ٥ بۆ ٧ ساڵ وە ئەمە ئەوانەن٠ بۆیە توانای تۆ بۆ هەڵمژینی زانیاری، بۆ ئەنجامدانی، زۆر زۆرە٠ چونکە نازانیت توانایەکی شاراوەیت٠ نازانیت تۆ چیت ئەمە ئەو خاڵەکەیە٠ لەبەر ئەوەیە وتویانە خۆتبناسە، ئەوان بناسە٠ چونکە پاش ناسینی خۆت زانیاری تەوات هەیە، ڕاستی تەواو وە لە ژیانی ماددی دا ناژیت ئۆه ئەمە ئەمەیەم ئەمە ئەوەیە٠ ئەزانم زۆر کتێب هەیە بەو شێوەیە نوسراون دەربارەی کەسێک کە گەڕیدە بووە وە کۆتاییەکەی بۆتە هیچ٠ گەڕنی نابێت کۆتاییەکەی بەوشێوەیە بێت٠ پێویستە ئەوە بەدەست بهێنیت کە بەدوایدا گەڕویت٠
05.06.2000