ووزه‌یه‌ک هه‌یه له‌ناو هه‌مووتاندا که کوندالینی یه که سێ پێچوو نیوی ووزه‌یه له ناوتاندا٠٠٠ ئه‌توانم بڵێم له پشتی سێگۆشه‌ی ئێسکتاندا یان له ناویدا وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و خوله‌که‌یه که ئه‌توانێت هه‌ستێت وه ئه‌توانێت تێپه‌ڕێت به ناوه‌نده جیاوازه‌کاندا تێپه‌ڕێت به ئێسکی مه‌ڵاشوودا٠ وه به‌م شێوه‌یه خۆدۆزینەوە به‌ده‌ست ئه‌هێنیت که‌هه‌ست به شنه‌بایه‌کی سارد ئه‌که‌یت له ئێسکی مه‌ڵاشوی سه‌رتەوە دەر دەچێت٠ ئه‌وه ڕاستیەکە٠ ئه‌وه وانەیەکی من نیه یان خوێندنه‌وه یان هه‌رشتێکی تر٠ ڕاستیەکە که دەبێت ڕووبدات٠ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی نه‌هێنێنیت، کێشه نییه‌٠ کاتێکی تر ئه‌توانیت به‌ده‌ستی بهێنیت به‌ڵام زۆرێک له وان به‌ده‌ستیان هێناوه له ڕێگای به کۆمه‌ڵه‌وه‌٠ ئه‌وه زۆر سه‌رسامکه‌ره که‌کاتێکی زۆری برد، ساڵانێکی زۆر بۆ خه‌ڵکانێک که دێن بۆ ئه‌م دۆخه که پرسیار ئه‌که‌ن له‌سه‌ر شته ڕاسته‌کان٠ ئه‌مه خودی خۆته‌٠ ئه‌م ووزه‌یه هی خۆته‌٠ له‌وێدا ته‌نها له چاوه‌ڕوانیدایه بۆ ئه‌وه‌ی بەخەبەر بهێنرێتەوە٠ هه‌ر به‌شێک له وانه‌که هه‌ر بڕێک له خوێندنه‌وه، هیچ شتێک ناتوانێت یارمه‌تیت بدات٠ ئه‌وه‌ی پێویسته مێشکێکی ئارامه ئیترئه‌که‌وێته کار٠ کار ئه‌کات له ژێر هه‌ربارودۆخێک٠ زۆر سه‌رسامکه‌ره، ئه‌مه ئه‌وکاته‌یه که ڕه‌نگه مانایه‌ک بگه‌یه‌نێت بۆئه‌م ڕێگه‌یه‌٠ چه‌ندین جار هاتوم بۆ ئه‌م شاره له پێشووتردا‌٠ یه‌که‌م جار کاتێک هاتم زۆر سه‌رسام بووم خه‌ڵک چۆن رائه‌کات به‌دوای بوختاندا٠ بۆیە من وازم هێنا٠ پاش نۆ ساڵ هاتمه‌وه بیرم کرده‌وه که ئه‌وکێشه‌یه چییه له‌م خه‌ڵکه‌یا ؟ بۆ ناتوانن تێبگه‌ن که ئەتوانن چی به‌ده‌ست بهێنن؟ وە پێویسته چی به‌ده‌ست بهێنن؟ نه‌م ئه‌توانی تێبگه‌م بۆ چی ئه‌وان قایلن بەم هه‌مووجۆره قسه بێ نرخانە٠ وه هه‌رچۆنێک بێت ئه‌وان هاتن بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئه‌مانه سه‌رکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئەم ناڕاستیانەدا٠ زۆر خه‌مناکه که ژماره‌یه‌کی زۆر کەسمان له‌ده‌ست داوه له‌گه‌ڵ به‌دواداچونه‌کانیاندا٠ ئێستا پێویستە یه‌ک شتتان پێ بڵێم، شتێکی ساده پێویسته بزانن که هه‌موو حەقێکتان هەیە بۆ ناسینی خۆتان، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خۆناس، هه‌ر یه‌کێک له ئێوه‌٠ که‌س ناتوانێت زۆر بکات وه که‌س ناتوانێت حاشای لێ بکات٠ ئه‌وه حەقێکی بنەمایی ئێوەیە کە ئه‌توانێت خۆناسین به‌ده‌ست بهێنێت٠ ئه‌گه‌ر ئێوه مرۆڤن ئه‌وه به‌سه ئاخۆ تۆ سه‌ر به ئه‌مه‌ریکایت یان هندستان یان هه‌ر شوێنێکی‌تر هه‌موکه‌سێک ئه‌و حەقەی هه‌یه، بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری خۆ ناسین٠ وه‌ک ئه‌نجامێک له زانیاری خۆناسیندا چی روده‌دات ئه‌وه ئه‌مانجه‌که‌یه‌٠ به‌ڵام گرنگترین شت ئه‌وه‌یه که ببیته زۆر که‌سێکی ئاشتیخواز٠ ئه‌وه‌یه که ببیته که‌سێکی زۆر هاوسه‌نگ٠ ببیته شایەت٠ ئه‌وه دۆخێکه که ته‌ماشای هه‌موشتێک ئه‌که‌یت٠ تۆ کاردانه‌وه‌ت نییه ته‌نها ته‌ماشا ئه‌که‌یت وه ئاماده بوونت بۆخۆی دەبێتە یارمه‌تیدانی خه‌ڵک٠ ووزه‌ی خۆ دۆزینەوە زۆر گرنگە ئه‌وه نییه که تۆ ڕوناک بکاته‌وه به‌ڵکو خه‌ڵکانی دی ڕوناک ئه‌کاته‌وه ده‌وروبه‌ره‌که ڕوناک ئه‌کاته‌وه‌٠ ئه‌بیته که‌سێکی هه‌ستییار له‌هه‌مان کاتدا تۆ زۆر باش پارێزراویت٠ ئه‌توانیت چاره‌سه‌ری زۆر کێشه بکه‌یت٠ ئه‌توانی زۆر شت بکه‌یت که پێشتر هه‌رگیز نه‌تتوانی بییانکه‌یت٠ ئه‌مه ئه‌وه‌یه که هه‌مووتان گ، هیچی تر نا‌٠ ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ئه‌ته‌وێت، هیچی تر نا‌٠ وه ئه‌مه ئه‌وه‌یه که پێویسته به‌ده‌ستی بهێنیت٠ به‌کاری مه‌هێنه بۆ شوێنێکی کوێر وه هه‌وڵبده‌یت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێک شت که نایزانین٠ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ته‌ندروستیت باش ئه‌بێت سەروەت و سامانت باشتر ئه‌بێت مه‌زاجت باشتر ئه‌بێت وه تۆ به به‌زه‌یی ئه‌بیت وه‌ک که‌سێکی جوان خه‌ڵک سه‌رسام ئه‌بێت پێت چۆن توانیت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت له‌م دۆخه‌دا٠ زۆر جوانه وه به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌روان نه‌کراوه ڕه‌نگه بگونجێیت له‌گه‌ڵ هه‌موو نیشتیمانێکی تردا زۆر دوور له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێکی دیکه‌دا بە شێوەیەک که کەس کەس ناناسێتەوە وه ئەو هەموو خۆشه‌ویستی و ئەو هەموو تێگه‌یشتنە٠ ئه‌مه لە دەسەڵاتی من نیە، ببینە چه‌ند جوانه کاتێ تێکه‌ڵ ئه‌بن پێکه‌وه، تێکه‌ڵاو ئه‌بن پێکه‌وه وه فێرئه‌بن له یەکدیەوە٠ وەها عه‌شقێک، وه‌ها به‌زه‌ییەک وه ها توانایەک که هی خۆته هی خۆت٠ تۆ پێویست ناکات هیچ بدەی لەبری٠ تۆ پێویست ناکات هیچ بکەی لەبری ته‌نها کوندالینییه‌که‌ت بەخەبەر بێنیتەوە که زۆر زۆر ئاسانه ئەم کارە وە کار دەکات٠ کاته‌که هات وابزانم بۆ بەخەبەرهێنانەوەی بەکۆمەڵ، کاته‌که هات وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، ئێمه کار ئه‌بێت کاری بۆ بکەین٠ ئه‌مه به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌وه نییه یان کردنی هه‌ر جۆره نه‌ریتێک که تۆ ئەتەوێت جێبەجێی کەیت٠ ئه‌وه ته‌نها له‌ناوخودی خۆتدایه له‌و شوێنه‌ی که کوندالینی به‌رز ئه‌بێته‌وه تێ ئه‌په‌ڕێت به‌ناو ناوه‌نده‌کاندا٠ پاشان تۆ ئه‌توانیت فێر بیت ئه‌وه چییه، ئه‌و چۆن ئیش ئه‌کات چۆن یارمه‌تیت ئه‌یات چۆن په‌روه‌رده‌ت ئه‌کات وه چۆن زانیاریت پێ ئه‌به‌خشێت٠ به‌ڕاستی ده‌رکه‌وتووه و کار ئه‌کات له هه‌موو شارێک٠ به‌ڕاستی زۆر کت‌وپڕ ئه‌و خه‌ڵکه پێیان وتم ئه‌وه له ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز کار ناکات٠ وتم بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ته‌نها له دوای گووروه‌کانه‌وه‌ن (مامۆستاکانەوەن) وه پارەوەرئەگرن و شتی گه‌وره دەکەن٠ وتم زۆر باشه‌٠ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وان مرۆڤن٠ وه وه‌ک مرۆڤایه‌تی هه‌موو بیر‌و بۆچونه‌کان ئه‌گۆڕێن٠ وه ئه‌وان ده‌بنه گه‌ڕیده‌ی ئاشتی و خۆشی خۆیان٠ شوێنێکی زۆر جیاوازه که ئه بێت بچیتە ناوی وە دەچیتە ناوی به بێ کردنی هیچ شتێک هه‌رشتێک بێت کوندالینی به‌رز ئه‌بێته‌وه و زانیاری خۆناسینت پێ ئه‌به‌خشێت٠ ئاسانه‌٠ هیچ ئه‌رکێکت له‌سه‌ر نییه وه‌ستان له‌سه‌ر سه‌ر یان هه‌رشتێکی تر٠ له‌هه‌ر شوێنیک بێت دانیشه بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری خۆناسین٠ وه هەر کاتێک که وه‌رتگرت گه‌شه‌ی تێداده‌که‌یت٠ زۆر به باشی گه‌شه‌ی تێدا ده‌که‌یت٠ زۆر به ده‌سه‌ڵات ئه‌بیت٠ هه‌ندێک جار سه‌رت ئه‌سوڕمێت٠ خه‌ڵک ئه‌بینیت هه‌رگیز شاعیر نه‌بوون له‌پڕێکدا ده‌بنه شاعیر٠ خه‌ڵکانێک هه‌رگیز هیچ شتێکیان نه‌کردووه له‌سه‌ر شانۆ، تۆقیبوون ئه‌بنه قسه‌که‌رێکی گه‌وره‌٠ هه‌ندێک مۆسیقار ئه‌یان وت دایکه ئێمه هه‌رگیز نه‌مان ئه‌زانی چۆن گۆرانی بڵێین٠ هه‌موو جۆره‌کانی داهێنان دێنه ناوته‌وه‌٠ چۆن بوون و چۆن له‌پڕێکا ده‌ستییان پێ‌کرد نه‌یان ئه‌زانی٠ راسته‌وخۆ ئه‌بویته داهێنه‌رێکی باش وه هه‌موو ڕێگا نادیاره‌کانت ئه‌زانی داهێنانی ئه‌وانی تر٠ پاشان، ئه‌مشته گه‌مژانه‌یه پێی ئه‌ڵێن چاوبرسێتی که له ئێستادا وڵاته‌که‌تی گرتۆته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵک هه‌ندێک پاره به‌ده‌ست ئه‌هێنن تامی ئه‌و پاره‌یه چاوبرسیان ئه‌کات٠ ئاوا به ئاسانی ٠ ئێستا چی ڕووئه‌دات له‌گه‌ڵ ساهاجا یۆگا دا چاوبرسێتیت نییه‌٠ چاوبرسێتی ته‌واو بوو٠ تۆ ڕۆحێکی ڕازیت٠ بۆچی پرسیارده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌یاره‌یه ئه‌که‌یت ئه‌و هه‌موو ته‌یاره‌یه پێویست ناکات٠ چونکه تۆ بویته که‌سێکی دانا، بویته بوون ئه‌و خاڵه‌یە٠ تۆ زۆر دانایت زۆر بیر له دوای شته‌کان مه‌که‌ره‌وه٠ تۆ به‌ته‌واوی قایلیت٠ بێشک‌٠ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان زۆر میهره‌بان ئه‌بن ته‌واو میهره‌بان٠ وه تێناگه‌ن له‌کوێوه ئه‌و میهره‌بانییه‌یان وه‌رگرت خه‌ڵکێکی زۆر میهره‌بان٠ سێهه‌میان٠ ئه‌بنه ئاگایی بێ ئه‌ندێشه‌٠ ئه‌وه‌ش مانای ته‌واو بێده‌نگی له ناوه‌وه٠ هه‌ندێک شت ئه‌بینیت و تۆ بێده‌نگ ئه‌بیت٠ کاردانه‌وه‌ت نابێت٠ ته‌نها ته‌ماشا ئه‌که‌یت٠ پاشان خۆشی ئه‌بینیت به‌بینینی هه‌ندێک شت به ڕوونی٠ به‌ڵام کاتێکی هه‌ندێک شت ئه‌بینیت شه‌پۆله‌کانت کارا ده‌بن٠ ئه‌وه‌ش که‌سایه‌تییه‌کی زۆر به‌هێزه ئه‌وه کاتێک تۆ هه‌ندێک شت ئه‌بینیت شه‌پۆله‌کانت کارا ده‌بن و له‌ده‌ره‌وه کارده‌که‌ن٠ ئه‌توانن هه‌وو جۆره کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بکه‌ن٠ ئه‌م شه‌پۆلانه ئه‌توانن پێت بڵێن چی شتێک هه‌ڵه‌یه له که‌سانی تردا چی شتێک هه‌ڵه‌یه له شارێکی دیاریکراودا٠ وه هه‌روه‌ها تۆ پێویسته بزانیت چۆن ڕێکی بخه‌یت٠ ئه‌گه‌ر بتوانیت بیدۆزیته‌وه چۆن ئه‌توانیت ڕاستی بکه‌یته‌وه کێشه‌که چاره‌سه‌ربوو٠ وه هه‌روه‌ها زۆر هێمن و زۆر شیرینه که تۆ جه‌نگێکت نیه له‌گه‌ڵی، ته‌نها ئیشه‌کان٠ تۆ به‌ته‌واوی توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه ببیته که‌سێکی به‌هێز ئه‌وه میهره‌بانییه، ئه‌و خۆشه‌ویستی و تێگه‌یشتنه وه تۆ ته‌نها گه‌شه به‌م ئاگایی بێ بیرکردنه‌وه‌یه ئه‌ده‌یت که بارودۆخیکی زۆر گرنگه که تۆ هه‌ست به بێزاری ناکه‌یت، تۆ وه‌ڕس نابیت تۆ به‌ته‌واوی به بێده‌نگی ته‌ماشای هه‌موو شتێک ئه‌که‌یت وه تۆ ئه‌بیته که‌سایه‌تیه‌کی شیاو کە ئه‌وانه‌ی له په‌یوه‌ندی دا ده‌بن له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌بینە ته‌واو کەسێکی شیاو٠ ئه‌توانیت زانیاری خۆناسین بده‌یته که‌سانیتر٠ تۆ خۆت ئه‌توانیت ئه‌وه بکه‌یت٠ ئه‌وه نییه ته‌نها خۆت زانیاری خۆناسین وه‌ربگریت به‌ڵکو تۆ ئه‌توانیت زانیاری خۆناسین ببه‌خشیت٠ زۆر سه‌رسامکه‌ره که تۆ زۆر به توانا ئه‌بیت٠ تۆ ئه‌توانیت که‌شه‌که بگۆریت٠ تۆ ئه‌توانیت زۆر ئیشی دیکه بکه‌یت ته‌نها بە سورانه‌وه‌ی ده‌ستت وه هه‌موو شته خراپه‌کان وەک پێویسته بڵێین هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که زۆر وێرانکه‌رن تۆ ته‌نانەت حه‌زت لێیان نییه ته‌نانەت ده‌ست به‌ردارییان ئه‌بیت٠ زۆر سه‌رسامکه‌ره ئێمه چۆن به‌ره‌وپێش چووین ئه‌مانه فرسه‌تێکی که‌من چونکه ئێمه وون بووین، وون بووین له دارستانی پێشکه‌وتندا٠ به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌مووئه‌مانه خه‌ڵک زۆر به‌قورسی دەبینێت بۆ دەرچوون لە وه‌ها که‌شێک کە زۆر سەرقاڵە یه‌ن بۆ ساهاجا یۆگا وه به‌ته‌واوه‌تی ده‌بنه ئاشتی خواز٠ هه‌رچۆنێک بێت، له هه‌ر جۆره ژیانێکدا بن به‌ته‌واوی ئاشتیخوازن٠ وه ئاشتی ئه‌به‌خشیت به که‌سانی دی٠
22.08.2002