ساهاجا یۆگا، ساها با مانای لەگەڵ جا بە مانای لەدایک بوون لەگەڵ خۆت لەدایک بوون شێوە ڕاستەکەیە٠ هەموو کەسێک ئەم بنەمایەی هەیە، مافی بنەمایی بۆ ئەوەی ئەم یۆگایە بکات٠ هەمووتان ئەم مافە بنەماییەتان هەیە٠ لەوانەیە خۆتان بەوە نەزانن لەوانەیە ئێوە ئەو مافە نەناسن بەڵام ئەوە ڕاستیەکەیە، تۆ نابێت پارە بدەیت لە بری٠ ئەوە شتێکە کە پێویستە درکی پێبکەین٠ ئەوە پرۆسەی ژیانە، با بڵێین ئێمە بووینە مرۆڤ، کەواتە لەبری ئەوە پێویستە چی بدەین؟ چی ئەکەین؟ تەنیا بووینە مرۆڤ٠ بۆ ئەوەی ببینە کەسایەتیەکی بەرز پێویستە چی بکەین؟ کێشەکە ئەوەیە کە ئێمە تێناگەین کە تۆ ناتوانیت پارە بدەیت لە بری گۆڕان لەخۆتدا، کە پرۆسەی ژیانە٠ چەند دەدەین بە زەوی دایک بۆ دروستکردنی ئەم گوڵە جوانانە؟ جۆری جیاوازی گوڵ٠ ئێمە چی دەکەین، ئایا ئێمە لەسەر سەرمان دەوەستین یان جی؟ زەوی پێمان دەبەخشی، لەبەر ئەوەی ئەمە سروشتی خۆیەتی، کە ببەخشێت خۆی وا دروست بووە٠ بەهەمان شێوەی کە تۆش دروست بووی، وەکو لێرەش پیان وتووی لەگەڵ ئەم هەموو سەنتەرە٠ ئەو سەنتەرانە هەن و لەوێن وە لە هەموو مرۆڤایەتیدا هەن٠ ئێستا گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە ئەم هێزە، کە ئێمە پێی دەڵێین کۆندالینی کە لە ئێسکی سێگۆشەدا جێگیر بووە، لە ساکرەمدا، لە هەموو مرۆڤێکدا هەیە٠ شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە٠ مەبەستم هەموو مرۆڤێک دڵێکی هەیە هەموو مرۆڤێک چاوی هەیە لوتی هەیە، هەموو شتێ٠ بەڵام ئەم هێزە لە هەموو کەسێکدا هەیە٠ ئەگەر کەسێکی ڕەش بیت سپی بیت قاوەیی بیت یان دوای هەر دینێک کەوتبیت، یان هەرچ کارێک لەوانەیە بیکەیت ئەو هێزە هەر هەیە٠
16.06.1999