ئیگۆی خۆت بەدەستەوە بدە

هەموو ئێگۆکانت بەهۆی خودی خۆتەوە دروست ئەبن، کە پێی ئەوترێت ئایدیا و ئەو فکرانەی پێی گەیشتویت٠ بەڵام ئەو شتانە چین کە پێیان گەیشتویت؟ تۆ هیچ نازانی لەو بارەیەوە٠ وە ئەمەیش ئەو شتەیە کە پێویستە من ئەمڕۆ بۆتانی باس بکەم هەموو ئەو شتانەیە ئەمڕۆ ئیشی پێ ئەکەیت و بە سودی لێ ئەبینیت بەهۆی تەسلیمکردنی ئیگۆتەوەیە٠ ئەگەر بزانیت کە چۆن ئیگۆت ئەدەیت بە دەستەوە، ئەوسا ئیتر سودی لێ ئەبینی٠

ئەگەر بیزانیایە، ئەگەر ئیگۆت بیزانیایە ڕاستیەکە چییە ئەوکاتە ئەبووی بە کەسێکی ئازاد، تەواو ئازاد٠ بەڵام تۆ ناتەوێت ئیگۆت بدەیت بەدەستەوە٠ تۆ ڕێگە نادەیت بە خۆت تاوەکو بکەویتە ناو رووبارکەوە وەک “تاوۆ” ئەمەی وت٠ نا تۆ خۆت ناتەوێت چێژ ببینیت ئەتەوێت تایبەتمەندێتی خۆتت هەبێت٠ تاکگەرایی شتێکی زۆر جیاوازە ئیگۆیەک، کە بڵێیت من ئەمەم و من ئەوەم٠ بۆیە ئەم جیاوازی کردنە پێویستە دەست پێ بکات دوای عیرفانی بوون، لەژێر ڕووناکی ئەو مەعریفەتەدا ئیتر ئەبێ ئەمە ببینیت٠ بۆیە یەکەمین شت ئەوەیە کە بە ئیگۆت بڵێیت دابنیشە ئارام ببە، تۆ ئەوت ناوێت٠ وە لەم دنیا مۆدێرنەدا زۆر باوە کە لە کەسێک بپرسیت، “من نازانم”٠ لە یەکێ ئەپرسیت ناوت چییە؟ “نازانم”٠ تەنانەت ناوی خۆیشی نازانێت٠ ئێستا گەمژەیش بووە بەم بابەتی مۆدێلە٠ خۆیان زۆر گەمژە پیشان ئەدەن وا هەست ئەکەن کە خۆیان زۆر بێوەی و پاک دەرئەخەن، ئەوە ڕاست نییە، ئەمە گەمژەیەتییە٠ ئەم گەمژەیەتییە، نازانم لە چ ئاژەڵێکەوە وەرگیراوە٠ ئێستایش نازانم سەرچاوەی ئەم گەمژەیەتییە لە کوێوە هاتووە٠ ئێستایش بەدوایا دەگەڕێم٠ ئەو ئاژەڵە کامەیە کە ئەو گەمژەیەتییە تیایاندا دروست کردووە٠ من تەنها یەک شت ئەزانم ئەمە ئیگۆکەمانە٠ ئیگۆ بەتەواوەتی مرۆڤ گەمژە دەکات٠ لە ماراها دا، ئەزانن کە٠٠٠ سوپاسی بۆ خوا کە زمانێکی زۆر دەوڵەمەندە هەرکەسێک لەوێ نمایشی ئیگۆر بەرزی خۆی بکات پێی ئەڵێن سواری دەغڵ و دان بووە تۆزێک دەغڵ و دانی لێیە و ئەمیش خۆی پیا هەڵواسیوە٠ هەموو ئێگۆکانت بەهۆی خودی خۆتەوە دروست ئەبن، کە پێی ئەوترێت ئایدیا و ئەو فکرانەی پێی گەیشتویت٠ بەڵام ئەو شتانە چین کە پێیان گەیشتویت؟ تۆ هیچ نازانی لەو بارەیەوە٠ وە ئەمەیش ئەو شتەیە کە پێویستە من ئەمڕۆ بۆتانی باس بکەم هەموو ئەو شتانەیە ئەمڕۆ ئیشی پێ ئەکەیت و بە سودی لێ ئەبینیت بەهۆی تەسلیمکردنی ئیگۆتەوەیە٠ ئەگەر بزانیت کە چۆن ئیگۆت ئەدەیت بە دەستەوە ئەوسا ئیتر سودی لێ ئەبینی٠

26.06.1994