کۆندەلینی هەموو شتێک دەربارەی تۆ ئەزانێ

ئەو هێزە لە ڕاستیدا دایکی تایبەتی و تاکەکەسی خۆتە وە هەمووشتێک دەربارەی تۆ ئەزانێت٠ دەربارەی ڕابردووت دەزانێت وە زانیاری دەربارەی خواستەکانت هەیە٠ ئەتوانم بڵێم وەک شریتی تەمەن وایە کە هەمووی تۆمار ئەکات لەناو هێزە کۆیلیە٠

ئەم سەتتەرانە کە ئێوە ئەیزانن وەک مەتەڵێک وایە بۆتان کە ئێوە لەسەر پەنجەکانتان هەستی پێ دەکەن٠ ئەوە خود ناسینە٠ ئەو ناوەندانە بەر پرسن لە لایەنی فیزیکی و عەقڵی و سۆزداری ئێوە هەروەها لایەنی ئەو ڕووحەش کە لە ناخماندایە٠ بۆیە هەموو کەسایەتی تۆ، پێکڕای ئەو بابەتى لە ڕێگەی ئەم ناوەندانەوە کار دەکەن٠ ئەوانە ناوەندی بنچینەیین لە ناختدا وە ئەو ناوەندە بنچینەییانە هەنێ جار ماندوو ئەبن بەهۆی ئەو سروشتە توندڕەوەوە کە هەمانە٠ بۆیە ئەم وزەیە کە ئیمە پێی دەڵێین کۆندەلینی کوندالا’ واتە کۆیل’ کە لە سێ پێچ و نیو پێک هاتووە لە ئێسکی سێگۆشەی پشتدا٠ لەبەر ئەوەی کە یۆنانیەکان ئەو زانیاریەیان هەبووە بۆیە بە ئێسکی پیرۆز ناویان بردووە٠ ئەو هێزە لە ڕاستیدا دایکی تایبەتی و تاکەکەسی خۆتە وە هەمووشتێک دەربارەی تۆ ئەزانێت٠ دەربارەی ڕابردووت دەزانێت وە زانیاری دەربارەی خواستەکانت هەیە٠ ئەتوانم بڵێم وەک شریتی تەمەن وایە کە هەمووی تۆمار ئەکات لەناو هێزە کۆیلیە٠ وەکو تۆوی پریمولا وایە٠ کاتێ ئەو تۆوە لە ناو دایکە زەویدا ئەچێنیت پاشان خۆی خۆرسکانە چەکەرە ئەکات٠ ساهاجا بەو شێوەیەیە٠ کە هەمووی لە ناختدا گەشەی سەندووە بەو شێوەیە تۆش هەموو مافێکی ئەوەت هەیە بۆ گەیشتن بەو خودبوون کە لە ڕەهەندی چوارهەمی ئاگایی تۆدایە کە بە زمانی سانسکریتی پێی دەڵێن -توریا کە ڕەهەندی چوارهەمە٠ هەموو ئەوانە لە ناختدایە٠ هەموو ئەو وزەیە لەناختاندایە٠ ئێوە خۆتان بەو شێوەیە لەدایک بوون٠

21.02.1995