دکتۆر (وارن) هه‌میشه پێی وتوون ده‌رباره‌ی ناوه‌نده جیاوازه‌کانی که له‌ناو ئێمه‌دا هه‌یه‌٠ وه ئه‌توانیت ببینیت که چه‌ند بە جوانی دانراوە٠ وه چۆن کاتێک پەیتا پەیتا کونالینی به‌رزده‌بێته‌وه چۆن چەقی ناوه‌نده‌کانمان ڕووناک ده‌کاته‌وه‌٠ سێ ڕێڕه‌و هه‌یه له ڕێڕه‌وی ناوه‌نددا، وه‌که‌ناڵی ناوه‌وه له لایه‌ن کوندالینی یه‌وه به‌کار ده‌هێنرێت بۆ کوون کردن و چونه ناوه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌م جار٠ ئه‌توانیت بیهێنیته به‌رچاوی خۆت که کوندالینی لە چه‌ندین تاڵه ووزه پێک هاتووە بەستراونەتەوە به‌یه‌که‌وه وه‌ک و گوریسێک وه کاتێ چاکراکان ده‌ست ئه‌که‌ن به‌کردنه‌وه زۆرترین تاڵ بەخەبەردێنەوە وه ئه‌م شه‌ش ناوه‌نده کون ده‌که‌ن و تێدەپەڕن٠ به‌ڵام ئه‌که‌ر که‌سێک، پاش خۆ دۆزینەوە ته‌نها وابیربکاته‌وه که ئه‌و خۆناسینی به‌ده‌ستهێناوه، وابزانێ کە ئیتر تەواو ڕه‌نگه خۆی وون کاتەوە، هه‌ندێک جار ئه‌ڵێم ئه‌بێت زۆر قورس‌تر ئیشبکات لە جاران بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی خۆناسینێکی دیکه‌٠ چه‌ندین جارم بینیوە کاتێک خۆ ناسینمان به‌خشیوه به که‌سانێک دەشڵێن -به‌ڵێ هه‌ستمان پێکردووە٠ هه‌ستیان پێده‌کرد، هه‌موو شتێک ڕوویدا پاشان وون بوون٠ چونکه به‌شێوه‌یه‌کی گونجاوخۆناسینیان دانه‌مه‌زرابوو زۆر به‌ختیارم بۆ‌هه‌ر شوێنێک دەڕۆم دەبینم ئێمه هه‌میشه ناوه‌ندێکمان دامه‌زراندووه‌٠ پاشان ئه‌توانیت بچیته ناوه‌نده‌که وه ئه‌توانیت لێیانه‌وه فێربیت چۆن خۆناسینت دابمه‌زرێننیت٠ ئه‌وه کاتێکی زۆر زۆر گرنگه که پێویسته بەهەند وەربگیرێ٠ خانمێک هه‌بوو نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بوو٠ شێرپەنجه‌که‌ی چاکبووه‌وه ئه‌و به‌ته‌واوه‌تی ته‌ندروست بوو وه‌گه‌ڕایه‌وه بۆناو خێزانه‌که‌ی زۆر باش بوو‌٠ پاش ماوه‌یه‌ک – ساڵێک یان زیاتر گه‌ڕایه‌وه به نه‌خۆشییه‌که‌ی دیکه‌وه که سروشتێکی زۆر ترسناکی هه‌بوو٠ وه پرسیارم لێکرد چۆن شێرپه‌نجه‌که‌ت چاره‌سه‌ر کرد، وا ئێستا نه‌خۆشییه‌کی دیکه‌ت گرتووه؟ هیچت ئه‌نجام داوه؟ نه‌خێر دایکه، لێره دەگه‌ڕامه‌وه، هه‌موو که‌سێک ئه‌یووت -تۆ زۆر باش دەردەکەویت٠ هه‌موویان ڕاست بوون، هه‌موویان به‌ته‌واوی سه‌رسام بووبوون چۆن چاکبوومەوە وه من هیچم نه‌کردووه ده‌رباره‌ی ئەو نەخۆشیە٠ پاشان هه‌ندێک کێشه‌ی دیکه‌ی هه‌بوو٠ به‌م شێوه‌یه‌یە چاره‌سه‌ری شتێک بکه پاشان چاره‌سه‌ری شتێکی دیکه بکه‌٠ وه‌ک چۆن مناڵی بچوک، پاکیان دەکەیتەوە پاشان ئه‌چێته ده‌ره‌وه و جله‌کانی پیس ئه‌کات پاشان ئه‌چێته‌وه بۆ حه‌مام، پاشان دیسان جله‌کانی پاک ئه‌که‌یته‌وه دیسان هه‌مان شت ئه‌کاته‌وه‌٠ پاشان پێویسته پێبگه‌یت٠ پاش خۆناسین پێویسته له‌گه‌ڵ ته‌واوی داناییدا بیت و ڕه‌فتاری گونجاوت هه‌بێت پێویسته له‌وه‌دا پێ بگه‌یت٠ به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه سه‌رئێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆمن وه سه‌رئێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆتۆ وه ئه‌توانیت به‌ته‌واوی بدۆڕێیت له‌گه‌ڵیدا٠ چونکه ئه‌گه‌ر تۆوێک نیو چه‌که‌ره‌ی ده‌رکرد هه‌رگیز به‌کار نایه‌ت٠ بۆیه ئه‌گه‌ر ئەتە‌وێت به‌ڕاستی شاد بیت له زانیاری خۆناسیندا پێویسته بۆ ئه‌وه ببیته که‌سێکی که‌مێک جدی٠ مەزاجی ناتەواو یارمه‌تیده‌ر نییه بۆتۆ یان بەشێوەیەک ته‌ماشای بکەیت وەکو گوورویه‌کی کڕین و بازرگانی بکه‌یت، ئه‌وا کاریگەرنابێت٠ پێویسته ئیشبکه‌یت بۆ بینینی ئه‌وه‌ی خۆت دابمه‌زرێنیت٠ تا ئه‌وکاته‌ی خۆت دائه‌مه‌زرێنیت، نابێت ئیش له‌خه‌ڵکانی دیکه‌دا بکەیت٠ به‌ڵام کاتێ کە خۆت دامه‌زراند ئه‌توانیت ئیش بکه‌یت له‌وانی دیکه‌دا خۆناسینیان پێ ببه‌خشیت٠ پێویست ناکات خۆت سەغڵەت کەیت لەو شتانەی کە له خه‌ڵکانی دیکه‌وە بۆت دێت، یان هه‌ر شتێکی دیکه‌٠ به‌ڵام پێش ئه‌وه پێویست ناکات هه‌وڵ بده‌یت بۆ یارمه‌تیدانی که‌سانی دیکه‌٠ له‌سه‌ره‌تادا یارمه‌تی خۆت بده، خۆپه‌رستی لە سەرەتادا٠ هەتا وەکو تۆ باش ئه‌بیت وه هه‌موو شێوازه‌کانی خۆپاراستن ده‌زانیت تۆ نابێت نیوەناچڵ بچیتە ڕاهێنانه‌کانی ساهاجایۆگاوە که یارمه‌تی ئه‌وانیدیکه ده‌دات٠ به‌ڵکو کاتێک تۆ ئه‌بیته که‌سێکی شاره‌زا، کاتێک شاره‌زاییه‌کی تایبه‌تت ئه‌بێت ئه‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت٠ وه‌ک فیته‌رێک که نازانێت سه‌یاره‌که چاک بکاته‌وه، ڕه‌نگه خراپتری بکات‌٠ بۆیه باشتره شاره‌زای باشت هه‌بێت تاکو پاره نه‌ده‌یت پێویست ناکات زۆر شت بکەیت به‌ڵام ته‌نها بۆ ئەوەی تێبگەی کوندالینی چۆن ئه‌جوڵێنیت له‌ناو خۆتدا چۆن ئه‌توانیت دایبمه‌زرێنیته‌وه تۆ چی کێشه‌یه‌کت هه‌یه وه‌ئه‌بێت چۆن چاره‌سه‌ریان بکه‌یت٠ تۆ سه‌رت دەسوڕمێت که ئاگا‌ت لە کێشەکانی خۆت نیە٠ پیاوێکی به‌ڕێز هات و پێی وتم، -دایکه هه‌موو که‌سێک یه‌ن و پرسیارم لێده‌که‌ن، کێشه‌کانی باوکت چی، کێشه‌ی چییه؟ وتم -هه‌موو که‌سێک هه‌مان شت ئه‌ڵێت؟ وتی -به‌ڵێ٠ وتم -منیش ئه‌مه‌وێت بزانم چی هه‌یه ده‌رباره‌ی باوکت؟ وتی -باوکم مردووه له‌سه‌ره‌تاکانی ژیانیدا وه من هه‌میشه ئەو هه‌ستەم هه‌بوو که من بێ باوکم٠ ئه‌وه ئه‌توانیت چاره‌سه‌ری بکه‌یت وه توشی ته‌نگە نەفەسی بوو‌٠ وه هه‌موو که‌سێک ئه‌زانێت کەواتە هەموو کەس ئەو ڕاستییە دەزانن سەبارەت بە تۆ٠ هه‌موویان یه‌ک شت ئه‌ڵێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مناڵێکی بچوک بێت، یه‌ت و پرسیاری ئه‌وه‌ت لێده‌کات باوکت باشه؟ چونکه ئه‌گه‌ر بزانێت که ئه‌و ناوه‌نده ئه‌و ناوه‌ندەی کە له لای ڕاسته مانای باوکه‌٠ وه ئه‌ویش هه‌میشه هه‌مان شت ئه‌ڵێت وه پاشان دێت و پرسیاری لێدەکات باوکت چۆنه؟ هه‌ندێک جار شتێکی زۆر سه‌یره که خه‌ڵکی شته‌کان ئه‌بینن که ناتوانێت بڕوای پێبکات٠ به‌ڵام ئه‌مه هیچ نییه، هه‌رچییه‌کت به‌ده‌ست هێناوە شتێکی زۆر کەمە٠ به‌ڵام که کوندالینی به‌رزئه‌بێته‌وه به هه‌موو ناوه‌نده‌کاندا ئەو سەنتەرە ڕووناک دەبێتەوە٠
27.09.1983