ئێستا لای چه‌پ، وه‌ک ئه‌یبینن لێره‌دا لایه‌که که لایه‌نی سۆزدارییه له‌ناو ئێمه‌دا به هه‌مان شێوه توانای ئاره‌زووه‌٠ که لایه‌نی سۆزدارییه و نه‌ست مان پێده‌به‌خشێت وه‌له‌پشت ئه‌وه‌وه نه‌ستی به کۆمه‌ڵ بوونی ئێمه‌یه‌٠ له لای ده‌سته ڕاستی ئێمه‌وه توانایەکی دیکه‌مان هه‌یه له کردار که هه‌وڵ ئەده‌ین ویسته‌کانمان بکه‌ینه کردار وه ئه‌م توانایە له کردار داهاتوومان پێده‌به‌خشێت وه هۆکارە بۆ مانه‌وه‌ی چالاکی جه‌سته‌یی و هزریمان٠ وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی دامه‌زراو شتێ گه‌شه دەکات له سه‌رماندا پێیده‌وترێت “نه‌فس” ئیگۆ٠ هه‌مووکه‌سێک هه‌یه‌تی شتێک نییه که لێی بترسیت٠ کاتێک هه‌ندێک شت ئه‌نجامده‌ده‌ین واهه‌ستده‌که‌ین که جێبەجێمان کردووە وه ئه‌وه خەیاڵە، به‌ڵام هێشتا بەردەوامی پێده‌ده‌ین چونکه هێشتا حه‌قیقه‌تمان نه‌بینیوه‌٠ دانه‌یه‌کی دیکه توانای لای چه‌په له‌ناوماندا که لە توڕه‌بوونی خه‌ڵکییه‌وه وه‌ریئه‌گرین بۆیە ئێمە ڕابردووی خۆمان هەیە که خوویەکی لاوەکیمان پێده‌به‌خشێت بۆ چالاکییه‌کانمان چالاکی سۆزداری ئه‌م خووە وه‌ک میزه‌لدانێک وایه له‌وێدا ئه‌یبینیت که پێی ده‌ڵێین سوپه‌ر ئیگۆ٠ ئه‌م دووشته له سه‌ردا بەیەک دەدەن به‌م شێوه‌یه کاتێ گه‌شه‌دەکەی وه ڕه‌ق دەبێت (دەبێتە ئێسقان) له‌سه‌ر سه‌رت نزیک مه‌ڵاشوو وه ئه‌م شوێنه نه‌رمه که له منداڵی‌دا ترپه ترپی ده‌کرد به‌ته‌واوی داده‌پۆشرێت٠ هه‌ردووکیان گه‌شه پێده‌ده‌یت وده‌بیته کاک فڵان و کاک فیسار وە کاکەکانی تر٠ ئازادی خۆت گه‌شه‌پێده‌ده‌یت٠ ئه‌مه ئه‌و ئازادییه‌یه که به‌ده‌ستت هێناوه تا ببیته کاک فڵان و کاک فیسار٠ پاش به‌ده‌ستهێنانی ئەمە ناوه‌ندی دووهه‌م به‌کارده‌هێنیت که ناوه‌ندی توانای داهێنانەلە خۆتدا ناوه‌ندی چالا‌کییه‌کانتە٠ ئاژه‌ڵه‌کان هیچ خۆپه‌رستییه‌ک (ئیگۆ) یان نییه‌٠ به دڵنیا‌ییه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مرۆڤدا بژین ڕه‌نگه گه‌شه‌ی پێبده‌ن به‌ڵام ئەگەر وا نەبێت هیچ خۆپه‌رستییه‌کیان نییه‌٠ وه ئه‌گه‌ر شتێکی هه‌ڵه ئه‌نجام بده‌یت هه‌ست به ئازارده‌که‌یت، هه‌ست به گوناه ده‌که‌یت٠ ئاژه‌ڵه‌کان هه‌ست به‌گوناه ناکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سروشتی ئه‌واندایه کوشتنی ئاژه‌ڵێکی دیکه سروشتی خۆیانه بۆ خواردن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز هه‌ست به گوناه ناکه‌ن٠ ته‌نها مرۆڤایه‌تییه که ئه‌ڵێت ئۆۆو پێویستی نەدەکرد ئه‌وه‌م بوتایە٠ پێویستی نەدەکرد ئه‌وەم بکردایە٠ ئه‌مه ته‌نها سیفەتی مرۆڤه که هه‌ست به گوناه ده‌که‌ن ته‌نها مرۆڤە کە سیفه‌تی توند و تیژی هەیە لەگەڵ بەرامبەرەکەیدا٠
10.07.1982