هەمووتان ئەبێت ببنە ئەو گوڵە لۆتەسەی کە شاراوەیە کە نابینرێت لە ناوتاندا کە بەرەو کرانەوە دەڕوات وە بۆنی پیرۆزیت بڵاودەبێتەوە٠ ئێستا ئەمرۆ فریای هەموو ناوەندەکان ناکەوم چونکە ئەگەر بمەوێت باسی ئەم ناوەندانە بکەم باسەکەمان زۆر دوورو درێژ دەبێت٠ وەکوو دەبینن من باسی سێ سەنتەر دەکەم چاکرای مولادهاراو سوادیستان و نابی وە ئەوانی دیکە سبەینێ بۆتان باس دەکەم٠ بەڵام ئەبێت قسە بکەم دەربارەی رۆح دەربارەی ئەوەی تەمەنێکە قسەمان لەسەر کردووە کە ئەبێت ببیینەوە بە ڕۆح٠ ئێستا بە زمانی ئینگلیزی، وەک دەزانن ڕۆح ئەتوانێت ببێتە هەر شتێک٠ کە ووشەیەکی ناڕوونە تەنانەت خواردنەوە کحولییەکان پێیدەوترێت ڕۆح تەنانەت لە ناو گیانە مردووەکاندا پێیدەوترێت ڕۆح وە تەنانەت ئەو ڕۆحە کە ئێمەین ئەو بوونە پاکە پێیدەوترێت (ئاتما) لە زمانی سانسکریتیدا پێێ دەڵێین ڕۆح٠ لێرە من قسەدەکەم دەربارەی ئەو ڕۆحە دەدوێم کە بوونێکی پاکە لەناوتدا کە بوونێکی سەربەخۆیە لەناو تۆدا کە بینەرە (شایەتە) لەتۆدا کە هەمووکاتەکێک سەیرت دەکات، چاودێریت دەکات کە لەناو تۆدا نیشتەجێیە هەروەک شادی و دڵخۆشی لە ناو دڵتدا٠ لە دڵتدا نیشتەجێیە٠ ئەم ڕۆحە لە ناوعەقڵی هۆشیاری ئێمە نییە لە ناوەندی دەمارەکانماندا نییە لە ژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا نییە٠ تاکو چوونیەکی بکەین، من ئەڵێم لای چەپ لەناوماندا وەک برێکە وەلای ڕاست وەک بزوێنەرەکەیە لە سەیارەیەکدا٠ ئێستا لە سەیارەکەدا فێری شۆفێری دەبین، دانیشتوین لە پێشەوە وە مامۆستایەک تەماشامان دەکات لە دواوە وە تەماشای تەواوی لێخوڕینەکە دەکات٠ ئێستا چیدەکەیت بۆ ئەوەی بچیتە لای چەپ واتا هەندێک جار برێک دەکەیت هەندێک جار بزوێنەر ئەخەیتە ئیش هەلە دەکەیت وە، پاشان فێر دەبیت چۆن شۆفێری بکەیت٠ ئەوەی کە فێردەبیت چۆن شۆفێری بکەیت بەشێکە لە دانایی کە لە هاوسەنگی ژیانمانەوە دێت٠ هاوسەنگی شتێکی زۆر گرنگە لە ناوماندا٠ بەڵام تەنانەت ئەگەر هاوسەنگیشت نەبێت من لە ساهاجا یۆگادا خەڵکانێکی زۆر نا هاوسەنگم بینیوە هاوسەنگییان بەدەست هێناوە٠ ئێستا ئەم ناهاوسەنگییە لە لای ڕاست و لای چەپە یان با بڵێین، برێکەکە و بزوێنەرەکە دەگەیتە جێگایەک کە دەتوانیت بڵێیت ئێستا تۆ بۆیتە شارەزا لە شۆفێریدا٠ بەڵام هێشتا مامۆستاکە لە پشتەوە دانیشتووە٠ پاشان دەبیتە مامۆستا٠ مامۆستاکە ئەو ڕۆحەیە لەناوتدایە٠ ئەبیتە ڕۆح، وە خۆت ئەبینیت وەک شۆفێرێک٠ هەموو شتێک ئەبێتە یارییەک، وەک درامایەک؛ کە تۆ جیادەبیتەوە و ئەبیتە بینەر هەمووشتێک ڕوودەدات لەپێش چاوتدا هەموو شتێک ڕوودەدات وەک شانۆگەرییەک لەدەرەوەی تۆ وە تۆ بەشێک نیت لەوگورزەیە٠ وە تۆ بچۆرە ناو پانتایی تەوەرەکەت وە کاریگەری ئەو سنوورە لەسەرت نامێنێت٠ ئەبیتە کەسێک کە بێدەنگە، شاد، ئارام وە سنوورەکە دەبینێت، وە جوڵەی سنوورەکە دەبینێت بەڵام تۆ لەناویدا نیت٠ بەم شێوەیە دەبیتە مامۆستا٠
10.07.1982