شتێک کە پێویستە هەمووتان بیزانن ئەوەیە کە هەمووتان خۆ ناسینتان بەدەست هێناوە٠ هەندێ کەس هەنێ کێشەی دیاریکراویان هەیە لە ناوەندە جیاوازەکانیاندا وەکو ئەوەی کە پێم وتن خەڵکی کێشەی جیاواز جیاوازیان هەیە٠ بەهۆی ئەو کێشانەیانەوە کۆندەلینیەکەیان ئەگەڕێتەوە دواوە بەرەو باری سەرنجدان، چونکە کۆندەلینی چاودێری کێشەکانت دەکات٠ ئەو دایکی ئێوەیە، بۆیە ئەبێ بەدوای کێشەکانتاندا بڕوات پاشان دوای ئەوە دووبارە بەرز دەبێتەوە، بەڵام تەنها شت کە پێویست ئەکا بیزانن ئەوەیە چۆن بەرزی بکەیتەوە، چۆن هەماهەنگی لەگەڵدا بکەیت چۆن لە کێشەکەی خۆت تێ بگەیت هاوکاریەکی زیاتری بکەیت بۆ چارەسەر کردنی کیشەکە٠ پاشان سەرسام ئەبیت تۆ کە لەو کێشەیەی خۆت رزگارت بوو٠ ئیتر بە تەواوەتی بەدوور ئەبی لێوەی چونکە ئیتر تۆ دەست ئەکەی بە گفتو گۆ کردن بە زمانی چاکراکان و ناوەندەکان٠ دەست ئەکەی بە وتنی ئەوەی کە ئەم ناوەندەم خراپە و ئەو ناوەندەم خراپە ئەم شتەم باش نییە دایکە ئەو شتەم کێشەی تیایە ئەو شتە تیامدا کێشەی هەیە تۆ ناڵێیت شێرپەنجەم هەیە تۆ ناڵێیت من شێتم ناڵێیت من خۆ پەرستم٠ هەر ئەوەنە پێویست ئەکا کە بڵێیت -دایکە ئەم ناوەندەم باش نییە ئەو ناوەندەم باش نییە٠ هەندێکتان شنەبایەکی سارد هەست پێ دەکەن لە دەستەکانتاندا بەڵام لەوانەیە یەکێک لە چاکراکان گیر ببێت٠ لە یەکێک لە چاکراکاندا هەست بە گەرمییەک ئەکەیت یان ڕەنگە هەست بە سڕبوونێک بکەیت لەوانەیشە هەست بە جۆرێک لە ئەتوانم بڵێم جۆرێک لە مێروولە کردن بکەیت، لە یەکێک لە پنجەکانتدا ئیتر لە هەر کۆێیەکدا هەستت بەو مێروولەیە کرد پێویستە بزانیت کە جۆرێک لە کێشە هەیە لە نێوان ئەو چاکرایانە و کۆندەلینیدا٠ بۆیە هەر ئەوەنە پێویستە لەسەرت کە هاوکاری چاکراکانت بکەیت، بۆ ئەوەی بە ئاگایان بێنیت هەروەها پێویستە ئەوەیش بزانن کە هەر تاکێک لە ئێوە بەشێکە لە کۆمەڵەکە٠ تۆ ئیتر بە ئاگایت٠ تۆ ئێستا بە ئاگایت لەو بەشە بۆیە پێویستە زیاتر بە ئاگا بیت٠ ئێستا زۆرێک لە ئێوە هەستی بەو هەوا ساردەی دەستی کردووە٠ بەڵام لەوانەیە پاش ماوەیەک تۆ ئەو هەستەت نەمێنێ، ئەوە کێشە نییە٠ بەرز ئەبیتەوە و دا ئەبەزیتەوە ئەوە کێشەیەک نییە٠ ئەوە مانای ئەوە نییە کە تۆ ئەو هەستەت لەدەست داوە بە هیچ شێوەیەک وانییە٠ وە وردە وردە ئەبیتە مامۆستایەک٠ ئیتر فێر ئەبی کە چۆن چارەسەری ئەو جەستەیە بکەیت بەتەواوەتی ئەبیتە مامۆستایەک٠ وە کاتێک ئەبیتە مامۆستا خەڵکانێک لە ماوەی هەشت ڕۆژدا بوونەتە مامۆستا، لە هەشت ڕۆژدا٠ هەر کە بوویتە مامۆستا، ئیتر ئەتوانی چارەسەری کەسی تریش بکەیت وە یارمەتی خەڵکی تریش بدەیت، شتەکە هەروا ئاسانە٠ بۆیە ڕابردوو لە یاد بکە، لە ئێستا دابە پێویستە لەسەرمان کە لە ئێستادا بین٠
20.03.1983