ئەتوانین سێ هێڵی هاوتەریب لێرەدا ببینین٠ هێڵە شینەکەی یەکەم وێنای هێزی حەز و ئارەزووەکان دەکات چاودێری لایەنی سۆز و عاتیفە دەکات٠ وەک دەربڕینی لای چەپی پزیشکی سیستەمی دەمار دەر ئەکەوێت٠ لە ئێستادا دکتۆرەکان نازانن کە لای چەپ و ڕاستی پزیشکی سیستەمی دەماری لەشمان بۆ دوو مەبەست و ئیشی جیاواز بەو شێوازە ڕێکخراون٠ لای چەپ گۆشبووە بە وزەیەک کە پەیوەستە بە حەز و ئارەزووەکانتەوە ئەو وزەیەیە کە بەهۆی ئاستەنگی دروست کردن بۆ کارەکانی خۆت دروست دەبێت، یان ئەوەی کە لە ڕابردووی خۆتدا دەژیت٠ ئەم کەناڵە بە زمانی سانسکریت پێی دەوترێت “ئیدا نادی”٠ ئەو کەناڵی لای ڕاستی کە لێرەدا دەیبینی، بە زەرد ڕەنگ کراوە پەیوەستە بەو هێزەی کە تۆ دروستی دەکەی بەو هێزەی کە دەتگەیەنێت بە داهاتوو ئەو داهاتووەی کە بیری لێ دەکەیتەوە٠ ئەو لایەنەیە کە لە ڕێگەیەوە پلان بۆ داهاتوو دا ئەنێیت٠ ئەو لایەنەیە کە لە ڕێگەیەوە چالاکییە فیزیکیەکانت ئەنجام ئەدەیت کە ئەتەوێت لە داهاتوودا ئەنجامیان بدەیت٠ هەموو ڕیزبەندی پلانەکانت بۆ بابەتە فیزیکی و عەقڵیەکان و داراییەکان، یان هەر بابەتێکی تری لەو شێوەیە لەلایەن ئەو وزەیەوە ئەنجام ئەدرێت کە لە لای ڕاستەوەیە کە پێی ئەوترێ، کەناڵەکەی پێی ئەوترێ “کەناڵی پینگالا”٠ لای چەپ کە بە ڕەنگێکی نیلی تۆخ نەخشێنراوە لە ڕاستیدا نزیکیش ئەبێتەوە لە ڕەش٠ وە ئەوەیشیان کە لای ڕاستەوەیە رەنگی زەردە٠ ئیتر کە ئەم دوو وزەیە دەست ئەکەن بە کار کردن لەگەڵ ئێمەدا واتە یەکێکیان حەزەکانمانە و ئەوی تریان کردارەکانمانە٠ سەرەتا ئێمە ئارەزووی شتێک دەکەین و دواتر لایەنی کردارییەکەی جێ بەجێ ئەکەین٠ کاتێ ئەم دوو وزەیە دەست ئەکەن بە کار کردن بەرهەمە لاوەکیەکانیش بەهەم دەهێنین، هەر وەکو دوکەڵی کارگەکان٠ ئەو دوکەڵە لە ئێمەدا پێی ئەوترێ ئیگۆ و سوپر ئیگۆ، وەکو ئەیبینن یەکتریان بڕیوە٠ کاتی لایەنە شینەکە بەکار ئەهێنی، کە ئارەزووەکانە، یان “ئینکا شاکتی” پێ ئەوترێ سوپەر ئیگۆت پەرە پێ ئەدەیت وە کاتێ کە لای ڕاست بەکار ئەهێنی، ئیگۆت گەورە ئەکەیت٠ بۆ تێگەیشتن لە ئیگۆ و سوپەر ئیگۆ زۆر بە ئاسانی، شێوازێک هەیە کە ئەڵێ کاتێ منداڵێک چاودێری دەکرێ لەلایەن دایکیەوە، ئەکەوێتە ناو زۆرترین خۆشی و شادیەوە٠ ئیتر دایکەکە لاکانی کوڕەکەی یان مناڵەکەی دەگۆڕێت وە مناڵەکەی زۆر هەست بە ئازار ئەکا٠ کاتێ هەست بە ئازار ئەکات، ئیگۆی بەرز دەبێتەوە بیر ئەکاتەوە، -بۆ ئەبێ دایکم ئەمە بکات؟ بە شێوازێکی زۆر ڕوون، ئیگۆ دەست ئەکا بە گەورەبوون٠ ئەمە ئیگۆیە، کە لەویادا دەیبینی، کە ئیش لەسەر لای ڕاست دەکات٠ مەبەستمم ئەوەیە کە هیچ کێشەیەک نییە لە ئیگۆدا، هەر ئەبێ هەت بێت٠ بەو شێوازە کار دەکات، وەکو زۆربەی کارگەکان، ئەبێ دوکەڵکێش هەبێت تۆ دوکەڵکێشێکت نیە، بۆیە لەو شوێنەیا، لە سەردا کەڵەگە ئەبێت٠ لای چەپەوە، کاتێ مناڵێک شتێکی ئەوێت یان پێی وتراوە کە ئەوە نەکات، دایکەکە پێی ئەڵێ، – وا مەکە لێرەیا تۆ ڕێگری ئەکەیت، بەو ڕێگری کردنە سوپەرئیگۆ بەرز ئەبێتەوە٠ کاتێ کە ئیگۆ زەرەرمەند ئەبێ ئیگۆی تۆ گەشەی کردووە٠ کاتێ ئارەزووەکانت زەرەر مەند دەبن کەواتە سوپەر ئیگۆت پەرەی سەندووە٠ وردە وردە خۆمان بە ئیگۆ و سوپەر ئیگۆکانمانەوە ئەناسێنین ئەکەوێتە سەر ئەوەی کە کەسایەتیت لە چ ئاستێکدایە٠ هەنێ خەڵک بە خۆیان ئەڵێن “من ئەمە ئەکەم!” “من ئەمەم!”٠ هەنێ کەسیشکە ترساون ئەڵێن “نا ئەمە زۆر توند و تیژە و کێشەیە”٠ بەڵام هەر شتێک بێت، ئەگەر ئیگۆ یان سوپەر ئیگۆت هەبێت٠ هەردووکیان گەشە ئەکەن، هەر وەکو ئەمەی لەم شتەیا ئەیبینن وە ئەگەر یەکێکیان زیاتر قورس ببێت، ئەویکەیان بچووک ئەکاتەوە٠ ئەگەر ئەمەیان زۆر قورس ببێت بەم شێوەیە پاڵی پێوە ئەنێ٠ ئێستا بۆ ئەوەی کوندەلینی بتوانێ لە نێوانیاندا تێپەڕێت، ئەبێ بۆشاییەکی لەم شێوەیەت هەبێ٠ ئەگەر کەسێک نا هاوسەنگیەکی هەبێ لە کەسایەتیدا ئەوا کوندەلینیەکەی کاتی ئەوێ هەتاوەکو بەرز بێتەوە، ماوەیەکی پێ ئەچێت٠
31.03.1981
Brighton-UK