باشه ئێستا کاتێک خۆشه‌ویستییه‌کی پاکمان هه‌یه بۆکه‌سێك ته‌واوی شته‌کان ده‌بینین به شێوازێکی جیاواز که‌سه‌که ده‌بینین به شێوازێکی جیاواز وه زۆر شیرین ده‌بێت٠ بەپێچەوانەشەوە ڕاستی ئه‌توانێت زۆر تاڵ بێت ئه‌توانێت زۆر به ئازاربێت به‌ڵام ڕاستی ڕازێنراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا ڕ ێک وه‌ک گوڵێکی بێ دڕک٠ زۆر سه‌رنجڕاکێشه چۆن که‌سێک که ده‌ڕژێته ناو خۆشه‌ویستییه‌وه وه له‌گه‌ڵ ڕاستیدا وەستاوە ئه‌وه که‌سایه‌تییه‌که که ده‌بێت پێیبگه‌یت٠ ئێستا له ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیدا ئه‌توانین نموونه بهێنینه‌وه بۆ ئەوەی تێبگەین٠ وایدابنێین من که‌سێکم بینی وه هه‌موو شتێکی خراپ ئه‌ڵێت ده‌رباره‌ی که‌سێکی تر٠ وه من هه‌ست به خۆشه‌ویستییه‌کی مه‌زن ده‌که‌م بۆ ئه‌و هه‌روه‌ها بۆ ئەو کەسەی کە ئه‌م هه‌موو شته ئه‌ڵێت٠ باشه ئێستا من درۆ دەکەم، درۆکی تەواو، ڕاستییدا ڕاستیشە٠ من به‌و که‌سه ئه‌ڵێم سه‌یرکه تۆ قسه‌ی چی ده‌که‌یت٠ ئه‌و که‌سه‌ی که تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌موو قسه‌یه‌ده‌که‌یت هه‌موو کاتێک ستایشی تۆیده‌کرد وه ئێستا لێره به‌م جۆره قسه ده‌که‌یت٠ ئێستا ئه‌مه له ڕاستیدا حه‌قیقه‌ت نییه به‌ڵام تۆ له درۆکه یارمه‌تییه‌ک وه‌رده‌گریت، لایه‌نێکی دیکه‌ی ڕاستی بۆ ده‌رخستنی هاوڕێیه‌ک له‌نێوان دووکه‌سدا٠ له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه ئیشه‌که‌یه له ژیاندا ئه‌وه هه‌وڵێکه بۆ نزیکخستنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ یه‌کتردا٠ به ووتنی شتگه‌لێک که ببنه یه‌ک، یه‌کگرتوو٠ له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو شێوازه‌کانی دووبه‌ره‌کی له پێشتردا به‌کارمان هێنا ته‌نها وونده‌بێت و هه‌وڵده‌ده‌ین تێبگه‌ین ئه‌و ڕێگایه چییه که ئێمه ئه‌توانین دڵی خه‌ڵک پێکه‌وه‌ببه‌ستین٠
04.05.1997