ئێمه ئاگامان لە زه‌وی نیە٠ ئێمه له به‌های زه‌وی دایک تێناگه‌ین٠ به‌راستی له هیندیستانیش که‌لتور به‌م شێوه‌یه یه کاتێک به‌یانیان هه‌ڵئه‌ستیت له‌خه‌و پێویسته بڵێیت سڵاو بۆ زه‌وی دایک چونکه ووتنی ئه‌وه من رێزت لێ ئه‌گرم /ئۆۆ/دایکه زه‌وی چونکه پێیەکانم بەر تۆ دەکەون٠ پێویسته وه‌ها رێزێکت هه‌بێت بۆ زه‌وی دایک ئیتر تۆ خراپ بەکاری نەهێنی تۆ ئه‌مڕۆ ئه‌م کێشانه‌ت نەدەبوو له‌بابه‌تی پیسبوون و ئه‌م و ئه‌و٠ زه‌وی دایک خۆی پێویستە ئاگامان لێی بێت ئێمه ئه‌توانین شکۆمه‌ندی بکه‌ین ئه‌توانین بیرازێنینه‌وه ئێمه ئه‌توانین هه‌موو ئه‌م شتانه بکه‌ین به‌ڵام بەم ڕێگەیەی کە ئێمە زه‌وی دایک خراپ بەکار ئەهێنین بیرۆکه‌یەکی خراپە زۆر خراپه چونکه زیانمان پێئه‌گه‌یه‌نێت و ئەبێتە هۆی پیسکردنی ژینگەکەمان٠ بڕینه‌وه‌ی داره‌کان برینه‌وه‌ی هه‌مووشتێک زه‌وی به‌رهه‌می هێناوه وته‌نها به‌کاری ئه‌هێنیت بۆپاره شتێکی زۆر هه‌ڵه‌یه‌٠ یه‌که‌م پێویسته بیربکه‌یته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه کە کاتێک تۆ دارێک ئه‌بریته‌وه پێویسته تۆ دانه‌یه‌کی تر بچێنیت لە شوێنی٠ ئه‌مه جوانیی زه‌وی دایکە هه‌موو سه‌وزاییەکان، هه‌موو شتێک جوانی زه‌وی دایک پیشان دەدات٠ هه‌ندێک خه‌ڵک بایه‌خ نایات به باخه‌کان یان به‌سروشت، بایه‌خی نییە٠ نازانم چۆن ئه‌ژین به‌ڵام ئه‌وه ئه‌که‌ن به‌بێ هیچ بایه‌خ پێدانێک به باخچه یان سروشت٠ سروشت زۆر جوانه، ته‌نها ته‌ماشای سروشت بکه هه‌رگیز بۆن ناکات، هه‌رگیز پیس نابێت هه‌موو گه‌ڵایه‌ک زۆر بە ڕێکی رێکخراوه ئه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆرهه‌ڵاتنه‌٠ شکێکی تیا نیه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌٠ زۆرباش رێکخراون هه‌موشتێک زۆر جوانه هه‌رگیز تێکناشکێت ته‌نانه‌ت لای ئاژه‌ڵه‌کانیشه‌وه‌٠سه‌رسوڕمهێنەرە٠ ئاژه‌له‌کانیش وێرانکاری ناکه‌ن له‌وانه‌یه هه‌ندێک گژوگیا بخۆن یان هه‌ندێک شتی تر به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی ئاسای ئاژه‌ڵه‌کان دره‌ختێك ناشکێنن هیچ شتێک وێران ناکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه زه‌وی دایک وێران ئه‌که‌ین و بۆخۆمانی به‌کاریئه‌هێنین٠ هه‌موو شتێ ره‌نگه بگری بۆ ئه‌مه ئێمه پێویسته تێبگه‌ین که ئه‌بێت رێز له زه‌وی دایک بگرین٠
25.09.1999