ئه‌گه‌ر کاردانه‌وه‌ت هه‌یه‌، که‌واته‌ تۆ ئاشتیخواز نیت

پاشان، ئاشتی له‌ناو ئێمه‌دایه‌ وه‌ ئاشتی ده‌بێت بپارێزرێت وه‌ لێی بکۆڵرێته‌وه‌ و ببینرێت٠ ئایا ئێمه‌ ئاشتیخوازین یان ئێمه‌ کاردانه‌وه‌مان هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر کاردانه‌وامن هه‌یه‌، ئه‌وا ئاشتیخواز نین٠

هه‌ندێک له‌م خه‌ڵکانەی خه‌ڵاتی ئاشتییان وه‌رگرتوه‌ پێویستە سەوڵ هەڵگری لەگەڵ خۆت بۆ ئەوەی قسەیان لەگەڵ بکەی چونکه‌ له‌وانه‌بوو هێرشت بۆ بێنن و پەلامارت بەن وه‌ک پشیله‌یه‌ک، یان وه‌ک پڵنگێک تۆ نازانیت ئه‌وان چۆن تێگەیشتوون٠ نازانم چۆن ئه‌وان خه‌ڵاتیان وه‌رگرت بۆ ئاشتی، به‌ڵام هه‌یانه‌٠ پاشان، ئاشتی له‌ناو ئێمه‌دایه‌ وه‌ ئاشتی ده‌بێت بپارێزرێت وه‌ لێی بکۆڵرێته‌وه‌ و ببینرێت٠ ئایا ئێمه‌ ئاشتیخوازین یان ئێمه‌ کاردانه‌وه‌مان هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر کاردانه‌وامن هه‌یه‌ ئه‌وا ئاشتیخواز نین٠ به‌ڵام خه‌ڵک ئه‌ڵێن به‌ڵێ، به‌ڵێ من زۆر ئاشتیخوازم، به‌ڵام ئه‌بێت کاردانه‌وه‌م هه‌بێت٠ که‌واته‌ تۆ ئاشتی خواز نیت٠ ته‌نها رووبەڕوی خۆت ببەرەوە دادپه‌روه‌رانه‌ سه‌یری خۆتبکه‌ که‌ ئه‌گه‌ر تۆ ئاشتیخوازبیت ئه‌م ئاشتییه‌ بڵاو ئه‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌موواندا یارمه‌تی ئه‌وانی دیکه‌ ده‌دات٠ ‌ئاشتی و ڕۆحانیەت دەبەخشێتە جه‌سته‌ و مێشک و هه‌ست٠

21.03.1996