ئا له‌م قۆنا‌غه‌دا، کاتێک ئێمه ئه‌م هه‌موو ئیحتیمالاتەمان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌وڵ به‌ین تاکو ببینه دووڕوو ئێمه زیان به‌خۆمان ئه‌گه‌یه‌نین٠ ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ین ره‌خنه له که‌سانی تر بگرین و له‌خۆمانی نه‌گرین دوایی پاسه‌که جێ‌مان ده‌هێڵێت٠ تۆ پێویسته له گرنگی کات تێبگه‌یت٠ ئه‌وه هه‌ندێک شته که خه‌ڵک له‌یادی کردووه‌٠ بۆیه تکایه هه‌وڵبده بۆتێگه‌یشتن کە ئێمه پێویسته سەرنج لە خۆمان بدەین پێویسته بچینه مێدیته‌یشنه‌وه وه کاتێک ئێمه ته‌رکیز ئه‌خه‌ینه سه‌ر که‌مووکورییه‌کانی خۆمان ئێمه ته‌ماشای ئه‌که‌ین وه دڵۆپه ئه‌که‌نە دەرەوە٠ وه بۆ هه‌مو ئه‌مانه ئیگۆ (لووت بەرزی) خۆی ده‌ر ئه‌خات پێویسته زۆر زۆر ووریا بیت٠ ئێستا وای دابنێ تۆ پاره‌ت هه‌یه ئینجا هه‌وڵ ئه‌ده‌یت خۆتی پێوه فشبکه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ندێک توانات هه‌بێت وای دابنێ تۆ له جێگایه‌کی باوه‌رپێکراوی حکومی دایت هه‌وڵ ئه‌ده‌یت خۆت فشبکه‌یته‌وه هەرشتێ، ئه‌م شته ده‌ستکردانه‌٠ من ئه‌زانم خه‌ڵک که خۆی فشئه‌کاته‌وه بۆ ئه‌م شته بێ مانایانه که هیچ مانایه‌کیان نییه‌٠ من تێناگه‌م که ئه‌م هه‌موو شته له ده‌ره‌وهیە تۆ ده‌وڵه‌مه‌ند ناکه‌ن ئه‌وانه بەهیچ شێوەیەک ئەو توانایەی به‌رگه‌گرتنەت پێ نابەخشن که‌تۆ پێویستت پێیه‌تی هیچیان جوانی له‌تۆدا دروست ناکه‌ن٠ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی له‌ده‌ره‌وه ن هه‌موکه‌سێک ئه‌توانێت هه‌یبێت هیچ شتێکی گرنگ نییه ده‌رباره‌ی تۆ به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ناوتۆدا گه‌شه به‌تۆ ده‌ده‌ن تاکه رێگایه‌که که‌تۆ ئه‌توانیت خۆت پاکبکه‌یته‌وه بۆیه ئه‌مرۆ ئێمه پێویسته شوێنێک بۆخۆمان دابنێین بە شێوەیەک ئێمه داوای پاکی بکەین، و پاکی، و پاکی ئینجا ئه‌مە کاری خۆی دەکات ئه‌م پاکییه له‌ناو ئێمه‌دا به‌وپه‌ری دڵسۆزییه‌وه٠ ئێمه ناچین گه‌شتێک بکه‌ین به‌ناو ئیگۆ (لووتبەرزی) دا وه بیربکه‌ینه‌وه که ئێمه کامڵین به‌ته‌واوی. نه‌خێر ئێمه ته‌نها داوا کارین بۆ پاکی تەواو له‌ناو ئێمه‌دا٠ هه‌رچییه‌ک روویداوه له‌یادی بکه نیگەران مه‌به بۆ ئه‌م خاڵه هه‌رچییه‌ک روویداوه دۆخێکی تێپه‌ریوه به‌ڵام هه‌رچییه‌ک رووده‌دات ئەوەیە که تۆ ته‌واو پێویسته داوای پاکی بکەیت بۆ هه‌موو ره‌خنه‌کان، هه‌موو ڕقه‌کان وه هه‌موو ئه‌م شتانه که وون ده‌بن لەگەڵ ئەوەشدا پاکی جێگایه‌کی ده‌گمه‌نت پێده‌به‌خشن وه کاتێک خه‌ڵک ته‌ماشای ژیانی تۆ ده‌که‌ن، ئه‌گۆرێن٠ ته‌نها به‌سه‌یرکردنی ژیانی تۆ، ئه‌گۆرێن٠
31.03.1991