قاچ لە ئاو هەڵکێشان جۆرایەتی مێدیتەیشتەکانت زۆر باشتر دەکات٠ زۆر کاریگەر دەبێت کاتێک کە لە شەواندا ئەنجام بدرێت وەک کۆتا شت ڕێک پێش چوونە ناو جێگا٠
فووتسۆک تەکنیکێکی ساهاجا یۆگایە. ئەشێ خەڵکانێک ڕۆژانە بەریەکەوتنیان هەبێت لەگەڵ ئەم تەکنیکەدا. بە کورتی فووتسۆک شێوازی ساهاجا یۆگایانەیە بۆ ئەو کارەی کە زۆر کەس ڕۆژانە ئەنجامی ئەدات، کە بریتیە لەوەی لە کۆتایی ڕۆژەکەیاندا قاچ ئەخەنە ناو تەشتێک ئاوی گەرمەوە، ئەمیش وەک ڕێگایەک بۆ پشوودان و حەسانەوە. ئەمە باشترین کارە کە شەوانە ئەنجام بدرێت. سەرەکیترین جیاوازی ئەم تەکنیکە لە ساهاجا یۆگادا ئەوەیە کە ئاوەکە خوێی تێ ئەکرێت، ئەو خوێیەش لە بری توخمی زەویە. توخمی ئاو بۆ شتنەوە و پاکبوونەوەیە، خوێش (توخمی زەوی) بۆ هەڵمژینی نێگەتیڤیەکانە.