به‌هه‌مان شێوه سه‌رنج ناخه‌ینه سه‌ر ناسینی خۆمان٠ زۆربه ئارامی قسه‌مان ده‌رباره‌ی کرد ، به‌تایبەتی له خۆرئاوا گفتوگۆمان زۆر کرد ده‌رباره‌ی زیاد لەوەی پێویست بێت٠ ئێمه پێویسته مێدتیته‌یشن بکه‌ین هه‌موو رۆژێک وه‌ک شۆردنی ده‌سته‌کانمان یان وه‌ک پاککردنه‌وه‌ی ددانه‌کانمان پێویسته له به‌یانیانا له مێدیته‌یشندا بین وه له ئێوارانا ئه‌بیت له مێدیته‌یشن دا بین٠ ئه‌بێت له مێدیته‌یشندا بین هه‌ردووجاره‌که ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ناتوانین به‌رزبینه‌وه، ناتوانین گه‌شه بکه‌ین٠ ته‌نها بۆ بیرکردنه‌وه له‌وه(ئێمه رۆحی خۆمان ناسی) تۆنابیته ئه‌وه‌٠ ئه‌م پاککردنه‌وانه ئه‌بێت هه‌موو رۆژێک بکرێت هه‌موورۆژێک له کاتژمێرێکدا٠ ئینجایه‌کێک هه‌وڵئه‌دات بۆ مێدێته‌یشن وه‌ک شێوازێک ئه‌وه ئیش‌کردنی کوندالینییه که ئاسانتری ئه‌کات٠ چاکراکان پاککراوه‌ته‌وه وه له کۆتایدا تۆ له بارودۆخی مێدیته‌یشندایت٠ ئه‌وه پرسیارێک نییه چۆن بتوانین بچینه ناو مێدیته‌یشنه‌وه به‌ڵکو ئه‌مه پرسیارێکه چۆن بتوانین له مێدته‌یشندا بین هه‌موو کاتێک‌٠ وه‌ک ئه‌زانن کوندالینی کاتێک ئه‌گاته ئاگیا چاکرا وه کاتێک ئاگیا چاکرا ئه‌کاته‌وه ئه‌وکاته ئه‌توانیت له ئاگایی بێ ئه‌ندێشه‌دا بیت ئه‌وجا بیرناکه‌یته‌وه بیرکردنه‌وه ئه‌وه‌ستێت٠ ته‌ماشای هه‌موو شتێک ئه‌که‌یت، ته‌نها ته‌ماشا به‌ڵام تۆ تووش نابیت لەگەڵ ئەو شتانەی کە دەیبینی به‌ڵام تۆ ته‌نها ته‌ماشا ئه‌که‌یت وه ئه‌و ته‌ماشاکردنه خۆی گه‌شه‌ت پێ ئه‌به‌خشێت له‌ناختدا٠ بیر له دره‌ختێک بکه‌وه کاتێک ،ئه‌ڵێین، له په‌شۆکانا یان له زه‌وی له‌رزه‌دا نایه‌وێت گه‌شه بکات٠ کاتێک زه‌وی له‌رزه ئه‌وه‌ستێت هه‌موشتێک ئه‌بێته بێده‌نگی هه‌مووشتێک ئاشتیخوازه ئینجا ته‌نها دره‌خت ئه‌توانێت گه‌شه بکات٠ به‌هه‌مان رێگا،گه‌شه‌کردنی تەنیا ڕوودەدات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆمان ئاشتیخوازیبین٠
08.04.1991