کاتێک خه‌ڵک شه‌رانین وه خه‌ڵک هه‌وڵئه‌یه‌ن بۆ زاڵبوون که‌سی ساده براوه‌یه نه‌ک که‌سێک که زاڵه‌٠ ئینجا شته‌سه‌ره‌کییه‌که ئێستا گەڕانە بە دوای کاک ئیگۆکەی خۆتدا، کە چۆن ئیش ئه‌کات٠ زۆر سەرنج ڕاکێشە زۆر سەرنج ڕاکێشە کە ینینی چۆن دراما دروست دەکات‌٠ چۆن هه‌وڵ ده‌دات بۆ داپۆشینی شته‌کان چۆن هه‌وڵ ده‌دات بۆ پیشاندانی ئه‌وه‌ی که تۆ چه‌ن پایه به‌رزتریت له که‌سانی تر٠ پێویسته ببینرێت٠ پێویسته زۆر به‌روونی ببینرێت ئه‌م ئاگیایه نیازی چیە٠ زۆر زۆر لاسارە زۆرزۆر زیانبه‌خشه و زۆر شه‌رمە زارت دەکات‌٠ بۆیە ئه‌م که‌سه خۆپه‌رستانه به‌م شێوه‌یه له‌کۆتایدا ئه‌بنه که‌سانێکی تووڕەو نیگەران زۆر تووڕه وه بیرکردنه‌وه له‌خۆیان کۆتایی نایه‌ت٠ یه‌که‌مجار هه‌وڵئه‌ده‌ن خه‌ڵکانی تر کۆنترۆڵ بکه‌ن٠ به‌ڵام ئیتر پێویستیان به‌وه یە خۆیان کۆنترۆڵ بکرێن٠ ئه‌وان به‌مشێوه‌یه‌ن چونکه ئه‌وان هه‌مووکاتێک هه‌وڵئه‌ده‌ن بۆ کۆنترۆڵی ئه‌وانیتر به‌ڵام نازانن چۆن خۆیان کۆنترۆڵ بکه‌ن٠ ئێستا ئه‌م ئیگۆیە هه‌میشه وه‌ک ئه‌م منداڵه‌یه‌٠ گوێی له هیچ شتێک نییه،له هیچ شتێک تێناگات٠ به‌س هەوڵ دەدات کە هەموو شتێک تێک بدات٠ به‌هه‌مان شێوه،ئیگۆی ئێمەش به‌مجۆره هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کات به‌بێ بوونی کۆمه‌ڵێک زانیاری٠ به‌بێ بوونی تۆ به‌ره‌و کوێ ئه‌چیت؟ چی ئه‌که‌یت؟ ئازاری کێ دەدەی؟- هیچ ،ته‌نها رازی بوون وه‌ک رازیبوونێکی کوێرانه که تۆ هه‌ندێک شتت کردووه بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تیت٠ ئه‌بینیت، ئه‌گه‌ر به‌س ته‌ماشای نه‌فست بکه‌یت، پێئه‌که‌نیت وه خۆشی وه‌رئه‌گریت لەم شتە پێکەنیناوی، ئه‌یبینیت ئه‌و شته چیبوو٠ زۆر هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندبوویت ئەم ئیگۆیە چەند ترسناکە٠
22.04.2001