ساهاجا یۆگا

شری ماتاجی نیرمالا دێڤی، لە جیندوارا لەدایک بووە لە هیندستان لە بەرواری ٢١ ئازاری ١٩٢٣ لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانەی سەبارەت بە ساهاجا یۆگا هەیبوو لە سەرەتاوە لە ٥ ئازاری ١٩٧٠ ەوە٠

دەتوانین بە ئاشکرا بیبینین کە مرۆڤ وەکو مرۆڤ دروستکراوە٠ وە لایەنی عەقڵی و سۆزیان هەیە هەموو ئەم لایەنانەیان هەیە٠ ئێستا کۆنتڕۆڵ دەکرێن لەلایەن سۆزیانەوە یان لەوانەیە لەلایەن عەقڵیانەوە هەروەها پشت بەستن بە لەدایک بوونیان و هەموو ئەمانە٠ کەواتە بەم هەموو شتە دەبەسترێنەوە ئێمە ‌هێزێکمان لەناودایە کە من پێی دەڵێم کۆندالینی٠ کە لە ئێسکە سێگۆشەییەکەدایە٠ کە لەویادا خەوتوە٠ ئێمە کاتێ ئەو کۆندالینیە بەخەبەر دێنین ئەو بەچەندین لایەنی ژیانماندا تێپەڕدەبێت٠ ڕووناکیان دەکاتەوە٠ نەک تەنها ڕووناکیان دەکاتەوە بەڵکو بەیەکەوەیان دەبەستێتەوەو دەیانکات بەیەک٠ بەوشێوەیە بەسەر ئەوشتانەدا زاڵ دەبین وە دەبین بە خودی خۆمان٠ ئەمە ماوەیەکی زۆر لەمەو پێش من دۆزیمەوە٠ کاتێک دەستم کرد بە بەرزکردنەوەی کۆندەلینیەکانیان تەنها لە دوو کەسدا سەرکەوتووبووم، بەرەبەرە٠ هی هەموویان بەرز بۆوە٠ وە ووتیان ئێمە ئەمانەوێت ئەمە لەگەڵ مان بێت دەتوانیت بمان دەیتێ؟ وتم، نازانم، هەوڵدەدەم٠ ئێمە وامانزانی ئەبێت بچین بۆ شوێنک دوور لە شار٠ نزیکەی ٢٥ کەس بووین٠ وابزانم ٦ یان ٧ کەس خۆبەدیهێنانیان بەدەست هێنا٠ بۆیە پییان ووتین کە ئەوان هەست بە هەوایەکی فێنک دەکەن لەناو دەستماندا هەروەها هەوایەکی فێنک لەمەڵاشویانەوە یەتە دەرەوە٠ وتم ئەوە ئاماژەکەیە٠ ئێستا تۆ پێویستە گەشە بکەیت٠ دەبێت وەکو حاڵەتی گەواهیدان سەیری بکەین دەبێت بزانیت چی ڕوودەدات لە تۆدا٠ دەبێت بڵێم ئەو ڕۆژانە خەڵک زۆر زۆر ڕەسەن بوون، ئەوان وایان دەویست٠ ئەمە تەنها ئازایەتیەک نەبوو٠ وەهەروەها لە ٢٥ کەس ٢١ کەسیان ئەمەیان بەدەست هینا٠ یارمەتی خەڵکم دەدا بۆ چاک بوونەوە٠ وە لەهەمان کاتدا ئارەزووی خوێندنم لە بەشی پزیشکیدا دەکرد٠ سەرەڕای ئەو هەموو کێشەیە، هەستم دەکرد باشترین شت بیکەم ئەوەیە ببمە پزیشک٠ بە ڵام، لەپر کۆلێژەکەم داخرا لە ساڵی ١٩٤٢ لەوە زیاتریش، باوکم لە بەندیخانە بوو٠ وە پارەی پێویستیشمان نەبوو٠ دایکم خشڵەکانی دەفرۆشت بۆ پارەی خوێندن٠ کە کۆلێژەکەم داخرا دایکم وتی ”ناوەستین ناتوانین بوەستین”٠ بەم شێوەیەو دواتر زەواجم کرد٠ دواتر دەچومە لای کەسە جیاوازەکان و بۆ ئەوەی ئامۆژگاریم بکەن دەربارەی ڕۆحیانەت، قسە کردن دەربارەی ڕۆحیانەت٠ دواتر بۆم دەرکەوت خۆیان ڕۆحیان نەبوو٠ زۆر چاوبرسی بوون، هەوڵیان دەدا هەمووشتێکیان هەبێت، بەدوای ئافرەتەوە بوون ووتم ئەمە چ جۆرە شتێکن ئەمانە ئەگەر بەم شێوەیە بن چۆن دەتوانن شتم فێرکەن٠ بۆیە تەواو بێ هیوا بووم لێیان٠ دواتر خۆم دەستم کرد بەگەڕان لەناو خودی خۆمدا٠ وە ڕۆژێکیان لە دارستان بووم لەگەڵ چەند خەڵکێکی تر کە دەگەڕان چوومە نزیک دەریا گەورەکە و دانیشتم٠ لەپڕ ڕوناکیەک هاتە ناو جەستەمەوە٠ بە ئاشکرا بینیم، کە من ڕۆحێکی ڕازیم٠ هێچ شتێکم پێویست نییە هیچ شتێکم ناوێت٠ ئەوە ئەوکاتەبوو، کە هەندێک شتم دەبینی ڕوودەدەن٠ دواتر هەستم پێ کردن ئەوە هێزی کۆندالینییە کە لەمندا بەرز بۆتەوە و وە بەناو مەڵاشومدا دەڕوات وەهەموو ئەمانە کە ئەزمونێکی باو نییە٠ بۆیە ووتم ئەمە دەکرێت لە هەموو کەسێکدا ڕووبدات٠ دەبینن کە کوڕان دەستیان کردووە بە ئامادە بوون و کچانیش دێن لە ڕۆژئاواییەکان بۆ گرووپەکەم٠ دواتر هاوسەرەکەم ئیشی لە ئینگلاند دەست کەوت، منیش لەگەڵی ڕۆشتم٠ دەستم کرد بە ئیش لەگەڵ ئینگلیزەکاندا٠ لەوێش کاری دەکرد٠ ئیمە تەنها ساڵی یەکەمان بوو لە ژیانی لەندەن وە خانووەکەمان بارکرد بۆ دەرەوەی شار٠ کە ئێوارە گەرامەوە چوومە ژووری دانیشتن وە کوڕێکی سپی گەنجم بینی بە ئیسراحەت لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو و جەریدەی دەخوێندەوە٠ وە وتم کێ٠٠٠٠کێ٠٠٠ ئەم کەسە کێیە و؟ سێری کردم وکو ئەوەی کە من لە خۆوە هاتبێتمە ژوورەوە ٠ بەرەو ڕووی چووم، وە ووتم ئێستا ئەوەی من دەیبینم ڕاستە؟ چونکە٠٠٠٠وتم من پیاوێکی گەنجم ببنی دانیشتبوو لەوێ جلەکانی منی لەبەرا بوو٠ تیشێرتە درێژەکەم و بیجامەکەم٠ وتم دەبێت شتێکی هەڵە لەمندا ڕووبدات٠ وتی نا نا، هیچ شتێکی هەڵە لەتۆدا ڕووی نەداوە من هەموو شتێکت پێ دەڵێم کە ڕووی داوە٠ وە دواتر ڕوونی کردەوە، کە ئەو چووە بۆ لەندەن، ئەوەی کە ڕوویدا ئەمە بوو٠ وای هەستکرد کە بتوانێ یارمەتی بات ئەگەر بیهێنێتەوە بۆ ماڵەوە٠ ئەو چڵکن بوو، ئە بوایا خۆی بشتایا٠ بۆیە تۆزێک ئیسراحەتم کرد وامزانی مێشکم لەدەست داوە٠ دواتر ووتم، زۆر باشە٠ تێگەشتم لە هەستە قوڵەکەی وڕوانینەکانی٠ هەمووی سەریگرت٠ کاتێک هاوسەرەکەم ئیشی لەئێنگلاند وەرگرت ئەبوایە برۆیشتایە بۆ ئەوێ٠ ئەبێت بچم لەگەڵی بۆ ئەوێ٠ لەوێ خەڵکی لەم جۆرەم بینی٠ بۆنی خۆشی ڕوحیانەت کە بڵاودەبێتەوە٠ تۆ ئەتوانی هەستی پێ بکەی لە دەستی چەپدا٠ بەرزتر! هەندێک هەستیان کرد بە بەرزرتر بوونەوە دەبینیت کە جیهان ئامادەیە بۆی٠ بەو شێوەیە٠ ئەگەر نا، ئەمە ڕووی نەدەدا، بە بڕوای من بۆ ٢٠ ساڵ لەمەو دواش٠ ئێستا کاتیەتی٠ ئەمە ووشیارکردنەوەیەکی نوێیە٠ دەیبینیت، وابزانم دەیبینیت، سیستەمێکە کە تۆ ئامادە دەبیت بۆ شتێک، بەدەستی دێنیت٠ خەڵکەکان دەگەڕێن گومانی تیادا نییە٠ نەمئەزانی کە ئەوان زۆر دەگەڕێن٠ هەروەها پێشبینیشم نەدەکرد٠ بەڵام کاتێک خەڵکانێکی زۆرم بینی، سەرسام بووم٠ ئایا هەست بەو ساردیە دەکەی؟ بەڵێ هەستی پێ دەکەم٠ چەند شتێکی گرنگە کە هەمووتان هەست بەو هەوا ساردە دەکەن٠ خوا چاکتان بۆ بکات وە ئێستا کاتێ تۆ ڕۆحت ئازاد بووە پێویستە بگەڕێیت بە دوای ئاسوودەیی لە ڕۆحتا٠ پێویستە بەرگەی پەشیمانی بگریت٠ گرنگ نیە لەبەر ئەوەی ئەمە ژیانی خۆمە، ئەرکی خۆمە، بوونی خۆمە هەموو شتێکی من، بە مەبەستی ڕزگار کردنی مرۆڤایەتیە٠ تا دوا دڵۆپی خوێنم بۆ ئەو مەبەستەیە٠ بۆیە توانای ڕازی بوونم زۆر جیاوازە٠ ئەگەر بمتوانیایە بە تەنیا، ئەو کارەم دەکرد، بەڵام ناتوانم٠ تەنها دەتوانم لە ڕێی تۆوە ئەو کارە بکەم٠ شری ماتاجی نیرمالا دێڤی، لە جیندوارا لەدایک بووە لە هیندستان لە بەرواری ٢١ ئازاری ١٩٢١ لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانەی سەبارەت بە ساهاجا یۆگا هەیبوو لە سەرەتاوە لە ٥ ئازاری ١٩٧٠ ەوە٠ دوای زیاتر لە ٣٥ ساڵ وانە دان لەسەر ڕۆح وە خزمەتکردنی کۆمەڵگا ئێستا بە شێوەکی زیاتر دەکشێتەوە بۆ خامۆشی وە مێدیتەیشن٠ لەگەڵ ئەوەشدا کارەکانی بەردەوامە لە ٨٥ ووڵات و ٥ کیشوەر٠ خوا چاکتان بۆ بکات٠ شری ماتاجی نیرمالا دێڤی مێردەکەی سێر سی٠پی٠سریڤاستاڤا کچەکانی سادانی ڤارما کالپانا سیرڤاستاڤا