له‌م ژیانه‌دا، کاتێک که تۆ خوێندکارێکی پێویسته زۆر ئاگادار بیت له تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تۆ گه‌ڕیده‌یه‌کی حه‌قیقه‌تیتی پێویسته هۆشیاربیت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌٠ یه‌که‌م و وە پێش هەموو شتێک وه‌ک خوێندکارێک ئێمه هاتوینه‌ته ئه‌م زانکۆیه‌وه‌٠ ناوێکی جوانه زانکۆ مانای ئه‌وه‌یه که تۆ هه‌موو زانیارییه‌ک به‌ده‌ست ئه‌هێنیت له‌م جیهانەدا٠ وه کاتێک که تۆ دێیته ناو زانکۆ وه هاتویت وه‌ک عه‌قڵێکی کراوه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنێک که هه‌رچۆنێک بێت ئه‌بێت فێری بیت به شێوازێک که تۆ خوێندکارێکیت وه مامۆستا نیت وه ئه‌و بێ فیزییه هه‌میشه یارمه‌تی ده‌ری خوێندکارانه بۆ فێر بوون هه‌رشتێک له‌وه‌ی که ئه‌یه‌وێت بزانێت ده‌رباره‌ی له هه‌ربه‌شێکدا له زانیارییه‌کانی٠ ئێستا ئه‌وه‌ی فێری بوویت له زانکۆ زانیاری دره‌خته‌که‌یه‌٠ زانیاری ئه‌وه‌ی که تۆ هه‌ستی پێده‌که‌یت و ئه‌زانیت به‌هۆی چالاکییه‌کانی مێشکتەوە٠ به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وێت پێتان بڵێم ئه‌مڕۆ ده‌رباره‌ی زانیارییه له‌سه‌ر ڕه‌گه‌کان٠ ڕه‌گه‌کانی دره‌خت،که له وێوە ته‌واوی زانیارییه‌کان دێن٠ ئێستا بۆ باوه‌ڕکردن به من یان تێگه‌یشتن له من پێویست نیه بۆتۆ که هیچ چه‌شنه باوه‌ڕێکت هه‌بێت به من یان له دۆخی خۆ بەدەستەوە داندا بیت٠ به‌ڵام تۆ پێویسته هه‌میشه ئه‌وه بزانیت ئه‌گه‌ر من هه‌ندێک شتی نوێم پێوتیت پێویسته عه‌قڵت بکه‌یته‌وه بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی من چیت پێ ئه‌ڵێم٠ کاتێک ئێمه ئه‌خوێنین،با بڵێین وانەی ئابووری بابه‌تێک وه‌رئه‌گریت که زۆر باوه له‌م ڕۆژگاره‌دا و ته‌نانه‌ت بە زانستێکی بەرزتر دادەنرێت به به‌راورد به زانستی فه‌لسه‌فه‌٠ چی فێربووین؟ بنه‌ماکانی ئابوری زۆر ساده‌ن داواکانیان قایلبونێکی تایبه‌ته به‌ڵام به گشتی، داواکارییه‌کانیان قایل‌بوون نییه‌٠ هه‌روه‌ها ئه‌مه بنه‌مای ساهاجا یۆگایه وه‌کو ئەوەی ئه‌ته‌وێت هه‌رچییه‌کت هه‌بێت، ئه‌توانیت ئه‌مرۆ هه‌تبێت وه سبه‌ی ڕائه‌که‌یت به‌دوای شتێکی تردا٠ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه ئابوریمان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ویستی عه‌قڵی مرۆڤه به‌ڵام بۆچی وه‌هایه؟ بۆچی به‌ڕاستی هه‌وڵ ئه‌ده‌ین، با وایدابنێین تۆ خوێندن تەواو ئه‌که‌یت تۆ له دڵته‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌خه‌روج بکه‌یت به‌ڵام تۆ قایل نابیت٠ تۆ حه‌زت به ئه‌نجامدانی خوێندنێکی ئاست به‌رزه یان حه‌ز ئه‌که‌یت ئیشێک وه‌رگریت وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیشت وه‌رگرت تۆ قایلنابیت٠ پاشان بینای خانویه‌کت ئه‌وێت پاشان سه‌یاره‌یه‌کت ئه‌وێت پاشان خوێندکاره‌کانت پاسکیلێکی جوانیان ئه‌وێت، باشه‌٠ کاتێک ئه‌وه‌یان هه‌بوو، هه‌ندێک شتی تریان ئه‌وێت ڕه‌نگه هه‌لیکۆپته‌رێک نازانم هەرچیەکی تر٠ به‌رده‌وام زیاد دەکات هه‌رگیز دڵخۆشنابیت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌تن به‌ته‌واوی قایلبوون٠ ئێستا هۆکاری ئه‌وه، ئه‌توانیت له ساهاجا یۆگادا بدۆزیته‌وه‌٠ چونکه ڕه‌گه‌کان قوڵتر ڕؤئه‌چن که ئێمه نایانزانین٠ ئه‌وه باشه کە زانستی ئابوریەکی تەواو بنیات بنرێت له سەر بناغەیەک به‌ڵام چی ده‌رباره‌ی ڕه‌گه‌کان که دره‌ختێکی گه‌وره‌یان له ئابوری دروستکردووه؟ ڕه‌گه‌کان وه‌ها شتێکی مادی نین ڕه‌زامه‌ندبونی ته‌واومان پێئه‌به‌خشن ئه‌مه‌یه ڕه‌گ٠ باشه ئه‌وه چییه که قایلبونمان پێ ئه‌به‌خشێت؟ وە دەگەینە دووه‌م پرسیاری لۆجیکی٠ مرۆڤایه‌تی چی پێویسسته تاکو هەست به قایل‌بوون بکات؟ هه‌ندێک شتن باڵا ن هه‌ندێک شتی قووڵن هه‌ندێک شت که له‌یادمان کردووه‌٠ ئه‌مه پێناسه‌که‌یه‌تی ئه‌وه چییه؟ ئه‌توانین ئاماژەی پێ بدەین تاوەکو تۆ زۆر توڕه و وه‌ڕس نه‌بیت یان ئه‌توانین بڵێین لایەنگری په‌ڕاوه‌پیرۆزه‌کان هه‌ر په‌راوێکی پیرۆز من ناڵێم ئینجیل یان ته‌ورات یان په‌ڕاوه پیرۆزه‌کانی هند یان وته‌کانی بودا یان تاو یان هه‌رشتێکی دی٠ تۆ ئه‌توانیت یه‌ک شتی هاوبه‌ش بدۆزیته‌وه که وتویانه‌٠ هه‌موو ئه‌وانه یه‌ک شتی گشتییان وتوه وه ئه‌وه‌یه که، تۆ ئه‌بێت جارێکی تر له‌دایک ببیته‌وه تۆ ئه‌بێت ڕۆحی خۆت بناسیت ئه‌بێت ببیته‌وه به ڕۆح چونکه ئه‌وه که‌موکوڕیە له‌ناو ئێمه‌دا، له ئاگایماندا، چونکه ئێمه هێشتا ڕۆح نین هه‌رچۆنێک بێت ئه‌وه‌ی ئه‌یزانین به‌بێ ئه‌و ته‌نها ده‌رهاویشته‌ی عه‌قڵه که سنورداره وەکو عه‌قڵی ئێمه سنوورداره‌٠ که‌واته بۆ زانینی بێ سنوری یان بۆزانینی ڕه‌گه‌کان ئه‌بێت ببیته‌وه به‌رۆح٠ ئه‌مه یه‌که‌م حاڵه‌ته که پێمان ئه‌به‌خشێت٠ ئێستا ئه‌گه‌ر تۆ حاشایان لێنه‌که‌یت پێویسته ته‌ماشای بکه‌یت که پێویسته ببینه‌وه به ڕۆح٠ ئێستا ئه‌وه چییه؟ ئه‌وه چییه که له‌ناو ئێمه‌دایه که ڕۆحه؟ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک شتی وه‌ک ڕۆحه له ناومانا هێشتا هه‌ستی پێناکه‌ین ئێمه هه‌رگیز هه‌ستمان به ڕۆحمان نه‌کردوه له ناومانا وه ئه‌و ڕۆحه چییه و چی ئه‌نجام دەدات؟ تایبەتمەندیەکانی چین؟ پێویسته هه‌وڵ بده‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی٠ وه ئه‌وه‌یه که ئه‌توانیت بیدۆزیته‌وه کاتێک که ئه‌بیته‌وه به ڕۆح ئه‌وه ئه‌ڵقه‌یه‌کی خاڵییه‌٠ ئه‌وه ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌یه به‌ده‌وریدا٠ لێره هیچ که‌سێک ناڵێت که پێویسته تۆ ببیته ده‌رچوویه‌کی زانکۆ بۆزانین ده‌رباره‌ی ئابووری به‌ڵام ڕێگه‌یه‌کی دیکه به‌ده‌وری شته‌کاندا تۆ پێویسته برۆیت به‌ره‌و قووڵای ڕه‌گه‌کان وه ئه‌وه چۆن ئه‌نجام ئه‌ده‌یت؟ وایدابنێ من ئه‌ڵێم ئا‌گایت بخه‌سه‌ر خۆت٠ مامۆستایه‌ک ئه‌ڵێت، سه‌رنج بده٠ پاشان هه‌موو قوتابییه‌کان ته‌ماشای ئه‌و ئه‌که‌ن ته‌ماشای پشته‌وه‌ی بکه‌ن، به‌ڵام من ئه‌ڵێم ئا‌گایت بخه سه‌ر خۆت٠ پاشان ئه‌ڵێیت”دایکه تۆ چۆن ئه‌وه‌ت ئه‌نجام دا؟ ئه‌وه شتێکی مەحاڵە، چۆن ئاگایمان بخه‌ینه‌وه ناو خۆمان هه‌موو کاته‌که له‌ده‌ره‌وه ده‌جوڵێت چۆن ئێمه له‌ناو خۆمانا دایبنێین؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که پێویسته له پێشدا زانیاری خۆناسین به‌ده‌ست بێنیت پێویسته ببیته‌وه به رۆح به‌وه‌ی که تۆ بتوانیت ئا‌گایت بخه‌یته ناو ڕه‌گه‌کانته‌وه‌٠ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م حاڵه‌ت له ساهاجا یۆگادا ئه‌و سسته‌مه‌یه ئه‌بێت ببینه‌وه به ڕۆح٠ پێش ئه‌وه، هه‌رچییه‌ک بڵێم ئه‌ڵێیت چۆن ئەوە ڕاستە؟ ئه‌توانیت هه‌میشه به‌ره‌نگاری بکه‌یت هه‌میشه ئه‌توانیت بڵێیت ڕه‌نگه ئه‌مه ڕاست نه‌بێت، ڕه‌نگه هه‌ڵه بێت، ڕه‌نگه ناڕاست بێت٠٠٠ ئه‌وه ڕاسته، چونکه وایده‌بنێ که که من چاوم نییه وه چه‌ند شتێکم پێئه‌ڵێیت ده‌رباره‌ی ڕه‌نگه‌کان، من چۆن بزانم؟ که‌واته، هه‌رکه‌سێک پێش هه‌موو شتێک ئه‌بێت چاوه‌کانی بکاته‌وه ته‌نانه‌ت ئەگەر چاوه‌کانیشت بکه‌یته‌وه نا‌توانیت لەوە تێبگەی من ده‌رباره‌ی چی ئه‌دوێم٠ به‌هه‌مان شێوه ئه‌بێت له‌وه تێبگه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێت ده‌رباره‌ی ڕه‌گه‌کان بزانین پێویسته بچینه ناوییه‌وه‌٠ بۆ ئه‌وه پێویسته ووردتر بین له ئێستامان٠ ئێمه له ئاستێکداین که ناتوانین بچینه‌وه ناو خۆمان٠ که‌واته ئه‌بێت ببینه شتێکی تر وه ئه‌و بوونه کاتێ دەبێت کە ببیته‌وه به ڕۆح٠ هیوادارم من ڕوون بم له‌م خاڵه‌دا٠ ئێستا چۆن ببینه‌وه به ڕۆح ئەمەکێشەکە‌یه چونکه له کاتێكدا مامۆستا پێت ئه‌ڵێت “ئه‌مه ئه‌نجام بده”تۆ ئه‌ڵێیت چۆن؟ ئه‌وه ڕآسته، مه‌به‌ستی لۆجیکیم ئه‌وه‌یه ئه‌بێیت پرسیاره‌که چۆن بێت٠ چۆن ئێمه ببین به ڕۆح؟ ئێستا ئه‌گه‌ر من ئه‌وه بڵێم که ئه‌مه قۆناغی گه‌شه‌کردنی ئێمه‌یه ئێمه وه‌ک مرۆڤایه‌تی گه‌شه‌مان کردووه وه‌رنه ئه‌م قۆناغه‌وه و ئەگەر هه‌ندێک شتی زیاتر ڕووبدەن با ڕووبده‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ی گه‌شه‌کردن کە ئۆتۆماتیکی ڕوودەدات٠ وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ تۆوێک دەڕوێنیت ته‌نها پێویسته بیخه‌یته ناو زه‌وییه‌وه له‌خۆوه ده‌ڕوێت٠ ئێمه هیچی بۆ ناکه‌ین ئێمه له‌سه‌ر سه‌رمان ناوه‌ستین هیچ کتێبێک ناخوێنینه‌وه هیچ شتێک به تۆوه‌که ناڵێین به‌ڵام ئه‌ڕوێت چونکه ببینائه‌کات له‌سه‌ری له‌ناو تۆوه‌که‌دا تایبەتمەندیەکە دێته ناو دره‌خته‌که‌وه‌٠ به‌هه‌مان شێوه، له‌ناو ئێمه‌دا بنیات دەنرێت تاکو ببێته ڕۆح٠ وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێوه مرۆڤن ئه‌بێت ببنه‌وه به رۆح٠ ئه‌وه پڕۆسه‌یه‌کی گه‌شه‌کردنی سروشتییه که تۆ وه‌ری ئه‌گریت٠ ئێستا ئه‌گه‌ر تۆ ته‌نها ڕه‌زامه‌ند بوون به‌ده‌ست بهێنیت له‌گه‌ڵ هه‌ربارودۆخێکدا وەک مرۆڤێک ئه‌توانیت بژیت شتێکی مەحاڵ نیە‌٠ مه‌به‌ستیم ئه‌وه‌یه تۆ ئه‌توانیت له‌کاتێکی باش‌دا بیت، ئه‌توانیت بیبه‌یته سه‌ر به‌ڵام هێشتا تۆ نابیتە که‌سێکی ڕه‌زامه‌ند٠ نابیتە که‌سێکی دڵخۆش تۆ نه‌بویته که‌سێك كه‌بتوانرێت پێی بوترێت کەسێک کەبوو بێته که‌سایه‌تییه‌کی ته‌واو٠ هێشتا له‌جیهانێکی ڕێژەییدایت چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌م چالاکییه مادییانه‌دا که ئه‌ڕۆن که به‌ته‌واوه‌تی وە هەموو کاتێ سه‌رت لێ ئه‌شێوێنن٠ تۆ نازانیت ئه‌مه باشه یان ئه‌وه‌٠ یه‌که‌م له‌م دۆخه تێبگه‌ین که خۆی خزانۆتە ناومانەوە ئه‌ی باشه ئێمە چی بکه‌ین؟ ئێمه ئه‌زانین چی باشه و چی خراپه وه ڕاستی ئه‌توانێت ته‌نها یه‌ک شت بێت٠ ناتوانێت چەن ڕایەکی جیاواز بێت که‌چی ڕاسته و چی هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام بده‌یت له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئاگایتدا٠ به‌ڵام مرۆڤی ووشیار کامڵ نییه‌٠ ئه‌گه‌ر وه‌ها بووایە، ئه‌وسا هیچ کێشه‌یه‌ک بوونی نەدەبوو٠ پاشان چۆن به‌ده‌ستی ئه‌هێنیت ئه‌وه خاڵی دووه‌مه‌٠ جارێکی تر ئه‌یڵێمه‌وه ئه‌وه کارێکی خۆبەخۆیە، ئه‌وه پرۆسەی ژیانە وه پێویست ناکات تۆ دڵت لەلای بێت٠ ئه‌وانه هه‌مووی له‌ناوتۆدا بونیاد بووە٠ ئێستا ئێمه له‌ناو خۆمان‌داین ئه‌م ووزه‌یه ڕوداوێک دروست ئه‌کات له‌ناوئێمه‌دا٠ ئه‌مه توانای ئاره‌زووی پاکه ئاره‌زووی پاک له‌ناو ئێمه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا وه‌ک ئه‌یبینین هه‌مووئه‌و ئاره‌زووانه‌ی که هه‌مانه نه‌ی توانیوه قایلمان بکات٠ بۆیه پێویسته هه‌ندێک ئاره‌زوو له‌ناو ئێمه‌دا هه‌بێت که ڕابه‌رایتیمان بکات بۆ گەیشتن بە کامڵ بوون و به ئاواتگه‌یشتن بۆ گەیشتن بە ئەوپەڕی حەزەکانمان بۆ بوون به ڕۆح وه ئه‌م وزه‌یه له ئێسکی سێگۆشه‌ماندا پاڵکه‌وتووه له نزمترین به‌شی دڕکه په‌تکتاندا٠ ئێستا ئه‌مه درۆ بێت یان نا، ئه‌گه‌ر هه‌بێت یان نا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌یڵێم ڕاست بێت یان نا پێویسته بیدۆزیته‌وه‌٠ پێویست ناکات به‌ره‌نگاری بیته‌وه پێویسته بۆخۆت سەیری بکه‌یت که هه‌ندێك جار له هه‌ندێک که‌سدا زۆرێک که لێره بینیومن ئه‌توانیت لێدانه‌کانی ئه‌م وزه‌یه ببینیت ئه‌گه‌ر ڕێگریەک هەبوو له‌م که‌سه‌دا وه به‌خه‌بەر هێنانه‌وه‌ی کوندالینی نه‌کرا٠ ئه‌توانیت به چاوی ئاسایی بیبینیت به‌ته‌واوی به چاوی ئاسایی لێدانه‌کانی، وه‌ک لێدانی دڵ٠ له‌هه‌ندێک که‌سدا زۆر چالاکه که سه‌رسام ئه‌بیت له هه‌ڵس وکه‌وته‌کانی ئه‌م ئێسکه ئەم ئێسکە سێگۆشەیە هه‌ڵسوکه‌وتی وه‌ک لێدانی دڵه‌٠ سه‌رسامانه، ئه‌م ئێسکه پێی ده‌ترێت ساکروم وه ساکروم له زمانی گریکیدا واته پیرۆز٠ به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو زانیارییه‌کانمان وشه پیرۆزه‌کانمان ته‌نها له‌ناو قاموسدان نازانین پیرۆزی چییه، خودایی چییه بەرەو شادی ڕۆیشتن چیە سوپاس بۆخودا کە وشە هەیە به‌ڵام ئێمه نازانین کە پێویستە چۆن بێت٠ ئێستا پێیان ووتوین ئێسکی پیرۆز وه من سه‌رم سوڕما وه پرسیارم لێکردن بۆچی ئێوه پێی ئه‌ڵێن ئێسکی پیرۆز؟ کاتێک که چوم بۆ یۆنان٠ وه من ته‌نانه‌ت زیاتر سه‌رم سوڕما که دۆزیمه‌وه ئەوان زۆر ئه‌زانن ده‌رباره‌ی ئه‌م زانیارییه‌٠ پێیان وتم که په‌یوه‌ندییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ هیندیه‌کاندا له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌کانی هندستان که دابه‌زیون و هه‌موویان پێوتون ده‌رباره‌ی ئه‌وه وه ڕاهێنانیان له‌سه‌ر کردووه له‌گه‌ڵییاندا٠ ته‌نانه‌ت زانیارییه‌کانیان له‌سه‌ر زانستی پزیشکیەکانیان زۆر بەسترابووەوە له‌گه‌ڵ ئه‌و فکرانه‌دا ته‌نانه‌ت له به‌ریتانیا، کاتێک یه‌که‌مین زانستی پزیشکیتان هه‌بوو سه‌رت ئه‌سوڕمێ که بناغه‌کانی هه‌مان سسته‌می ساهاجا یۆگایه‌٠ سێ جۆرله مرۆڤیان هه‌بووه وه له‌م ڕێگایه‌وه چاره‌سه‌ریان کردوون٠ به‌ڵام نازانم له‌پڕێکا له‌کوێوه ده‌ستمان کرد به چاره‌سه‌ر کردن نه‌ک له ڕه‌گه‌کانه‌وه به‌ڵکو له گه‌ڵاکانه‌وه‌٠ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک کێشه هه‌بێت له گه‌ڵاکاندا، چاره‌سه‌ری گه‌ڵاکه ده‌که‌یت وا پاشان هه‌ندێک کێشه‌ی دیکه ئه‌دۆزیته‌وه له هه‌ندێک شوێنی تردا له میوه‌که‌دا، ئه‌بینیت، ئه‌وه به‌و شێوه‌یه‌٠ زانستی پزیشکی به‌و شێوه‌یه‌ی لێ هاتووه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ری گه‌ڵاکان ده‌که‌ن وه ڕه‌گه‌کان ئه‌خه‌نه لاوه‌٠ ئێستا ئه‌و ڕه‌گانه له‌ناو ئێمه‌دان٠ هه‌میشه له‌وێدان تۆ به ئاگا نیت له‌وان به ئاگا نیت له زۆر شت له‌ناو خۆتدا٠ به‌ڵام کاتێک به ئاگا ئه‌بیت له‌وان، وه دەگەیتە خۆناسین وه‌ک ده‌رکه‌وتنی ڕۆح له سه‌رنجتاندا له کۆئه‌ندامی ده‌ماری ناوەندا کاتێک هه‌ست بەڕژانی شه‌پۆله‌کانی ڕۆح ئه‌که‌یت ئینجا ئه‌توانیت له هه‌موویان تێبگه‌یت٠ وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ پێم وتن لێرە ئه‌توانیت بیسه‌لمێنیت و ئه‌توانیت بیدۆزیته‌وه‌٠ بۆ ئەوەی نموونه‌یه‌کی سادەتان بەمێ کاتێک پێویست دەکات بچیته وانه‌ی شانه‌زانییه‌وه پێویسته مایکرۆسکۆپ به‌کار بهێنیت٠ ئێستا تۆ ئه‌ڵێیت نامه‌وێت مایکرۆسکۆپ به‌کاربهێنم وه من حه‌زه‌که‌م پێست ببینم به‌تەنها چاوی خۆم، ناتوانیت٠ چیت ئه‌وێ بیبینیت له پێستدا له‌وێ یه‌٠ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستت پێکهاته قووڵەکانی پێست ببینیت پێویسته مایکرۆسکۆب به‌کار بهێنیت٠ به هه‌مان شێوه، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت قوڵترین لایه‌نی ژیان ببینیت پێویسته مایکرۆسکۆب به‌کار بهێنیت بۆ ڕۆحت٠ به بێ ڕۆح، نا‌توانیت تێبگه‌یت که چی له خواره‌وه‌یه و چی له سه‌ره‌وه‌یه‌٠ ژێره‌وه جوانی بوونته پرشنگداری مرۆڤ لای خوداوه دروستکراوه وه سه‌ره‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو وزه‌یه‌ی خۆشه‌ویستی خودای گه‌وره‌یه‌٠
25.05.1983