چیرۆکی ساهاجا یۆگا و شری ماتاجی نیرمالا دێڤی خاکی دێرینی هیندستان٠ ئەی خاکەی کە جارێک لە لایەن پاشا و شازادەکانەوە دابەشکراوە٠ خاکێک کە چەند سەدەیەک کەوتۆتە ژێر داگیرکاری هێزە بێگانەکانەوە٠ تا ئەو کاتەی کە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا هیندستان سەربەخۆیی و ئازادی بەدەست هێنا لە دەست ئەوانەی کە بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ بەڕێوەیان دەبرد٠ سەرەڕای هەموو جیاوازی زمان و ئاینیان هێزەکانی هیندستان یەکیانگرت بۆ ئەوەی کە لە دەست ئەم فەرمانڕەوا بیانییە ڕزگاریان بێت لەڕێگەی ئازایەتی و ئیرادەی پیاوێک ئەویش ماهاتما غاندییە٠ غاندی ڕووبەروی گەورەی ئیمپراتۆری بەریتانییەکان بووەوە بە چەک نا بەڵکو بەبێ توندوتیژی و بە بەرگری ناڕاستەوخۆ بەو بڕوا بة هيزه ي کە مرۆڤ مافی خۆیەتی دەبێت خۆی گەورەی خۆی بێت٠ یەکێکی تر لە سەرکردە مەزنەکانی ئەو سەردەمەی هیندستان بال گانگادارتیلاک ە لە کاتی زیندانیەکەیا ڕایگەیاند “ئازادی مافی سەرەتایی منە” لە ١٩٤٢ دا خەڵکی هیندستان لە کۆتایدا بینیان کە ئازادییان دەشێ بەدی بێت وە ترسی فەرمانڕەوا بەریتانییەکانیان دەستی پێکرد٠ دروشمی “دەست لە هیندستان هەڵگرن” زۆر بە خێرای لە سەرانسەری ووڵاتەکەدا دەبینرا٠ پاش پێنج ساڵ هیندستان مافی سەرەتایی خۆی لە ئازادی بەدەستهێنا٠ یەکێک لە سەرکردە گەنجەکانی ئەم کەمپینە بۆ ئازادی سیاسی خوێندکارێکی پزیشکی بوو٠ ئێستا بە شری ماتاجی نیرمالا دێڤی ناسراوە٠ کە هەر لەو کاتەوە ژیانی خۆی بۆ جۆرە ئازادییەکی دیکە تەرخان کردووە٠ ئازادیی ڕۆح لە ڕێگەی خۆدوَزينەوە وە ڕاهێنانی ساهاجا یۆگاوە٠ وەک مرۆڤێک مافی سەرەتایی تۆیە کە ببیت بە ڕۆح٠ ئەمە مانای ساهاجا یۆگایە٠ “ساها” واتە لەگەڵ “جا” واتەلە دایکبوون٠ لە دایکبوون لەگەڵ تۆ ئەو مافەیە کە ئەم یۆگایە یەکگرتنە لەگەڵ خودا٠ وەک مرۆڤێک مافی سەرەتایی تۆیە٠ وەک پێم وتی تۆ نمونەیەکی پەرەسەندنی٠ وە ئەمەش ئەبێت سەرکەوتووبێت٠ بەڵام تکایە دڵ و ميَشكتان بکەنەوە٠ بۆ هەزارەها ساڵ ،هیندستان، بە خاکی رۆح ناودەبرێت لة چاوەڕوانی جێبەجێکردنی پێشبینییە دێرینەکەی خۆیدا بوو٠ ئەزموونە بێهاوتاکەی خود ناسی ڕوودەدات کاتێک هێزی بنەمایی کە کوندالینی پێدەوترێت بە شێوەیەکی دروست بە ئاگا هێنراوەتەوە٠ لە لایەن کەسێکەوە کە پێشتر ئەزموونی کردووە و شارةزايه له خۆ دۆزينەوەی خۆیدا٠ شری ماتاجی ڕوونیکردۆتەوە کە کوندالینی هێزی بەرزبوونەوەی ڕۆحمانە٠ کە لە ئێسکی سێگۆشەی مرۆڤدایە، لە بنی بڕبڕەی پشتدا کە لەلایەن یۆنانیەکانەوە پێی دەوترێت ساکرەم٠ ئەوە هێزی حەزه پاكه كانمانه٠ کاتێک بە ئاگا دێت، کوندالینی خۆی بۆ خۆی بەرزدەبێتەوە لە ڕێگەی شەش ناوەندی وردەوە کە پێی دەوترێت چاکرا٠ پاشان کوندالینی لە ئێسکی کەللەسەرەوە (مه لاَ شوو) دێتە دەرەوە شنەبایەک دەرئەکات کە ئەتوانرێت لە سەر دەستەکان و لەسەر سەر هەستی پێبکرێت٠ شری ماتاجی ئەیەوێت لە ڕێگەی ساهاجا یۆگاوە خۆدۆزینەوە بۆ مرۆڤایەتی پێشکەش بکات٠ شری ماتاجی بەبەردەوامی جیهان دەگەڕا٠ من بۆ ئەوە لێرە نیم کە شتێک لە ئێوە وەربگرم٠ بۆ بەدەستهێنانی دەنگیشتان لێرە نیم٠ من کەسێکی سیاسی نیم٠ من لێرەم تاوەکو کلیلی سەروەتی خۆتان پێبدەم٠ شۆڕشێکی ناوەکی مەزن بە ڕێوەیە کە بێدەنگە، ئاسوودەبەخشە وە دەتوانێت کە هەموو مرۆڤایەتی بگۆڕێت٠ ئەمە خەونی لینین بوو کە خۆی کەسێکی خۆبەدیهێن بوو٠ کە ئەیویست سەر بە هیچ دەوڵەتێک نەبێت وە پێی وایە کە مرۆڤ پێویستی بە هیچ دەوڵەتێک نییە٠ تۆی كە لەوێیت٠ ئەبینیت، ئەبێت لەوە تێبگەین کە پێویستە ژیان بەکەیف بێت٠ “سڵاو، چۆنیت؟” “ئاگات لە خۆت بێت٠ من ساڵی داهاتوو دێم٠” ئەوانەی کە هەستیان بە شنەبایەکی فێنک کرد لە دەستیاندا یاخود لەسەر سەریان تکایە هەردوو دەستتان بەرزبکەنەوە٠ “ئەوەندە! خوا ئاگادارتان بێت٠” شری ماتاجی لە ساڵی ١٩٢٣ لە ناوەڕاستی هیندستان لەدایک بووە لە نزیک شاری ناگپور، لە پارێزگای ماهاراسترا٠ لە ڕاستیدا من بەم شێوەیە لە دایک بووم، لە خێزانێکی ڕۆشنبیرەوە٠ باوکم، پیاوێکی زۆر ڕووناکبیر بوو وە ئەندامی کۆنگرە بوو٠ ئەندامی دەستوور بوو، ليژنەی دەستووری پەرلەمان٠ دایکم لە بیرکاریدا خاوەنی بڕوانامە بوو وە باوکم لێکۆڵەری ٠٠٠٠٠ زۆر زۆر٠ ئەوە باوکی بوو کە بردی بۆ بینینی غاندی٠ کاتێک شری ماتاجی کچێکی گەنج بوو، غاندی شتێکی بێ وێنەی لەودا دۆزییەوە پێشنیاری کرد کە ئەم مناڵە هەندێک کات لەگەڵیدا لە پەرستگاکەی بەسەرببات دوای تێپەڕینی چەند ساڵێک بوو بە سەردانیکەرێکی بەردەوام٠ ژیان بەسەربردن لە دەرەوەی ووڵات و سەفەرکردنی زۆر ڕێگەی بە شری ماتاجی دا کە کاتێکی کەم لە ماڵەکەی خۆی بێت لە هیندستان بەڵام گەشتەکانی نەوەستان٠ بەبەردەوامی لەم ووڵاتە مەزنەدا دەگەڕا لە شارە قەرەبالغەکاندا ئەگەیشت بە خەڵکی وە هەروەها گوندەکانیشدا٠ لە کۆتایی نەوەدەکاندا، قەرەبالغی ئەو خەڵکەی دەهاتن بۆ بەرنامەکانی بوون بە هەزارەها کەس٠ بەڵام کاتێک شری ماتاجی دەستی کرد بە فێرکردنی ساهاجا یۆگا لە هیندستان لە ساڵی ١٩٧٠ تەنها ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی دەهاتن٠ لە سەرەتاوە ١٢ کەس خۆبەدیهێنانیان بەدەستهێنا شری ماتاجی توانی ساهاجا یۆگا لە هیندستان دابمەزرێنێت٠ پاشان لە ١٩٧٣ دا شری ماتاجی ڕۆیشت تاوەکو لە لەندەن بژی٠ هاوسەرەکی بەڕێز سریڤاستاڤا کە هەڵبژێردرا بۆ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ماریتایمی نێودەوڵەتی٠ کە سه ر به نەتەوەیەکگرتووەکانە٠ ئەمە شری ماتاجی هێنایە نێو دنیای دیبلۆماسی نێودەوڵەتییەوە٠ بەڵام لە نیوەی تەمەنیدا وەک هاوسەرێک و دیبلۆماسێک وە پاشان وەک دایکی دوو منداڵ وە داپیرەیەک شری ماتاجی هەموو هەوڵەکانی خۆی تەرخانکرد بۆ خۆ دۆزينەوە وە بردنی ساهاجا یۆگا بۆ کۆمەڵگە بێ هیواو سەرلێشێواو بۆ ئەوەی بگۆڕێن٠ یەکێک لە کاریگەرییەکانی بەئاگاهێنانی کوندالینی لە ڕێگەی ساهاج یۆگاوە یارمەتیدەری خەڵک بووە لە هەموو جۆرە ئالوودەبونێکی مەترسیدار وەک ماددەی بێهۆشکەر و کحول وە نەخۆشی وەک شەکرە و شێرپەنجە٠ ئەنجامە کاریگەرەکان سەرنجی پزیشکانی لە سەرانسەری جیهان ڕاکێشاوە٠ دکتۆر دەیڤد سپارۆ، پزیشکێکی کارامەیە لە لەندەن کەتوێژینەوەی لەسەر چۆنێتی جێبەجێکردنی ساهاجا یۆگا کردووە وەکو شێوازێکی چارەسەرکردن بۆ چەند ساڵێک وە چەند چارەسەرێکی بۆ چەند کێشەیەکی جۆراوجۆر دۆزیوەتەوە وە زیاد بوونێکی بەرچاو لە تەندروستی گشتی وە تەندروستی باش بۆ ئەو کەسانه ي کە ساهاجا یۆگا ئەنجام ئەدەن من بەشداری ساهاجا یۆگام کردووە کارەکانی شری ماتاجی بۆ ١٠ ساڵی ڕابردوو٠ لە هیندستان چەند توێژینەوەیەکی زانستی هەبووە کە کاریگەرییە فیزیۆلۆجییەکانی ساهاجا یۆگای وەک چارەسەرێکی مێدیتەیشن دەرخستووە وە چەند توێژینەوەیەکی دیکە لەسەر دوو جۆرە نەخۆشی دیاریکراو وەک تەنگەنەفەسی و فشاری خوێن کە ئەنجامی زۆر سەرنجڕاکێشیان دەرخستووە٠ بۆ نموونە دابه زيني زۆر گەورەتریان لە فشاری خوێندا پیشانداوە بۆ نموونە دابه زيني زۆر گەورەتریان لە فشاری خوێندا پیشانداوە خەڵکی لە سەرانسەری جیهانەوە ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە بە ئاگاهێنانی کوندالینی لە ڕێگەی ئەنجامدانی ساهاجا یۆگاوە بۆ چارەسەرکردنی زۆر کێشەی جۆراوجۆر یارمەتیدەر بووە٠ ئێستا لە سەرەتای سەدەی ٢١ دا ڕاهێنانی ساهاجا یۆگا لە ٧٠ ووڵاتدا ئەنجام ئەدرێ٠ هەموو پێکەوە یەکیان گرتووە و یەککەوتوون پێکەوە و زۆر ئاشتیخوازن٠ وە هەموو مەرجەکانیان لەدەست یاوە، هەموو ڕێگریە نەتەوەیەکانی کە مرۆڤ دروستی کردووە وە بیروڕا دەستکردەکانی مرۆڤ٠ ئەوە شەپۆلەکان بۆ هەمووان دەکاتەوە٠ بەو شێوەیەی کە زۆر گۆڕانی سیاسی هەیە، گۆڕانێکی لە پڕ و زۆر بە خێرایی بوونی هەیە٠ پێویستە مرۆڤ پێشبینی جیهانێکی زۆر جوان بکات٠
شری ماتاجی
چیرۆکی ساهاجا یۆگا و شری ماتاجی نیرمالا دێڤی
شری ماتاجی لە ساڵی ١٩٢٣ لە ناوەڕاستی هیندستان لەدایک بووە، لە نزیک شاری ناگپور، لە پارێزگای ماهاراسترا٠ شری ماتاجی هەموو هەوڵەکانی خۆی تەرخانکرد بۆ خۆ دۆزينەوە وە بردنی ساهاجا یۆگا بۆ کۆمەڵگە بێ هیواو سەرلێشێواو بۆ ئەوەی بگۆڕێن٠