یه‌که‌م جارپێویسته رێز له زه‌وی دایک بگرین٠ من ئێوەم خۆش ده‌وێت خەڵکینە چونکه ئێوه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتوون ،زۆر باشه‌٠ بۆ مێدیته‌یشن ئه‌گه‌ر بتوانیت له‌سه‌ر زه‌وی دانیشیت ئه‌و په‌ری باشی ئه‌بێت چونکه تایبه‌ت مه‌ندی جۆرێتی زه‌وی دایک‌٠ ئه‌و هه‌موو کێشه‌کانت هه‌ڵئه‌مژێت وه کاتێک کێشه‌کانتی هه‌ڵمژی تۆ رزگارت ئه‌بێت له‌وانه به بێ هیچ گرانییه‌ک٠ باشه ،ئه‌گه‌ر نه‌توانیت له‌سه‌ر زه‌وی دانیشیت که‌واته له‌سه‌ر به‌ردێک دانیشه یان ئه‌توانیت مه‌ڕمه‌ڕێکت هه‌بێت،یان هه‌ندێک شت که سروشتی بێت هه‌وڵ بده له‌سه‌ر هه‌رکامێکیان بێت دانیشه‌٠ به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ له‌سه‌ر پلاستیک دانیشیت و مێدیته‌یشن بکه‌یت نازانم چ شتێک یارمه‌تی تۆ ئه‌دات-پلاستیک؟ له‌به‌ر ئه‌مه‌یه من بانگهێشتتان ئه‌که‌م که هه‌میشه شته سروشتییه‌کان به‌کار بهێنیت چونکه شته سروشتییه‌کان ئه‌توانێت کێشه‌کانت هه‌ڵمژێت زۆر به‌باشی٠ وه ناسروشتییه‌کان به پێچه‌وانه‌وه‌٠ ئه‌بینیت ئه‌وه له‌سه‌ر لایه‌نی فیزیایه‌که‌یه،هه‌روه‌ها لایه‌نی عه‌قڵی له هێڵه عه‌قڵییه‌که‌وه ئێمه چیبکه‌ین،وتووێژ بکه‌ین،روونکردنه‌وه بده‌ین ئه‌وه ڕوودەدات ڕوودەدات و دووبارە دەبێتەوە٠ کۆتایی نییه‌٠ توشی سه‌رئێشه ده‌بیت ،له‌راستیداله‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا‌٠ به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ کەسێکی عفەوی بیت ئه‌گه‌ر تۆ زۆر عفەوی بیت ،راسته‌وخۆباش ئه‌زانیت مرۆڤەکانی ترهه‌وڵی چی دەدەن یان ئەیانەوێت چی بڵێن چی بکەن یان په‌یوه‌ندی ئه‌کەن٠ تۆ پێویستت به‌وه نییه زۆر بیر بکه‌یته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه چونکه تۆ ئه‌توانیت ته‌نانه‌ت بیری خه‌ڵکانیتر هه‌ڵمژیت٠ هه‌ڵمژین مانای ئه‌وه نییه شته خراپه‌کانی خه‌ڵکانی تر بگریت به‌ڵکو له هێڵه‌کدانه‌٠ تۆ قسه‌ی خه‌ڵکانی تر هه‌ڵئه‌مژیت وه له هێڵه‌کیان ئه‌ده‌یت٠
25.05.1997